به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاهه‌نگگێران به یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) بیدعه‌یه و خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی لێی به‌رییه، دڵنیابه ئه‌گه‌ر چاک بووایه و خێری هه‌بووایه له دینی خوادا فه‌رمانی پێ ده‌کرا و ده‌بووه عیباده‌ت! چۆن ده‌بێت گومان له‌وه بکه‌ین ئه‌و کاره بیدعه‌یه و لای خوا ڕه‌تکراوه‌یه؟! له کاتێکدا هه‌رچی گرنگ و پێویست بووبێت خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) به ڕاشکاوی بۆیان به‌یان کردووین! خوای گه‌وره له قورئان و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌کانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسێکی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌کردووین ئاهه‌نگی له‌دایکبوون و بۆنه‌یه‌کی وه‌ها دروست بێ و عیباده‌ت بێت!! ئه‌مه‌ش باسی زۆر له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌یان داهێناوه باشتریان زانیوه له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، یان زیره‌کتر و داناتر بوون له هاوه‌ڵ و شوێنکه‌وته‌کان(تابعين) و شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وانیش(تابعي التابعين)! چونکه ئه‌وانیش واته له‌و سێ سه‌ده‌یه‌ی یه‌که‌مدا به‌هیج جۆرێک ئه‌و بۆنه و یاده نه‌بیراوه و نه‌بیستراوه که مه‌علومیشه ئه‌گه‌ر به هه‌ر مه‌لا و مامۆستا و زانایه‌ک بڵێین خۆی به چاکتر و زاناتر نازانێت له پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان و تابیعی و شوێنکه‌وته‌ی تابیعییه‌کان. ده‌زانی هیچ کام له چوار ئیمامه‌که فه‌توایه‌کیان نییه له‌وباره‌وه که دروست و جائیز بووبێت ئه‌و بۆنه‌یه!؟ هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می هیج کام له‌واندا ئه‌و بۆنه‌یه نه‌بووه و سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه ئیتر قسه‌ی چی له‌باره‌وه بکه‌ن!؟ که‌واته هه‌تا تێپه‌ڕینی سێ سه‌ده ئه‌و بۆنه و ئاهه‌نگه هیچ باسێکی نه‌بووه ئه‌و سێ سه‌ده‌یه‌ش به سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامی ناسراوه له‌لای هه‌موو زانایان! یان ئه‌وه‌یه په‌نا به‌خوا ده‌بێت بڕوا بکه‌ین ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م بیدعه‌وه بوون له خوا و هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وته‌کان زیاتر پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) خۆشویستووه! بۆیه ئه‌مان زیاتر بۆی په‌رۆشن.. پاشان بیدعه کوا مانای ئه‌وه‌یه شتی نابه‌جێ و گوناهه‌ی تێدا بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر خێر و چاکه بوو بڵێین دروسته!؟ به‌ڵکو بیدعه ئه‌وه‌یه له ڕوواڵه‌تدا کارێکی باش و خێره به‌ڵام خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانیان پێ نه‌کردووه، خراپییه‌که‌ی له‌وه‌دایه زیادکردنه بۆ دین له کاتێکدا دین ته‌واوه و کامڵه و نووقسانی تێدا نییه الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا[المائدة:٣] واته: ئه‌مڕۆ(ڕؤژی عه‌ره‌فه‌ی حه‌جی ماڵئاوایی پێغه‌مبه‌ری خوا) من(الله) دینه‌که‌تانم بۆ ته‌واو کرد و نیعمه‌تی خۆمم له‌سه‌ر ته‌واو کردن و ڕازیبووم ئیسلامتان بۆ بکه‌مه دینتان. که‌واته له‌م ڕووه‌وه زیادکردنی شتێکی له دین تۆمه‌تبارکردنی قورئان و وه‌حییه به‌وه‌ی نووقسانی تێدایه و تۆمه‌تباریکردنی خوایه له‌وه‌ی دینی ته‌واو نه‌کردووه یان پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی که به‌وه‌ی هه‌موو خێرێکی به‌ته‌واوی نه‌گه‌یاندووه! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و قورئان له‌و ناشایسته‌یی و تۆمه‌تانه. له پێناسه‌ی بیدعه‌دا ئه‌وه هاتووه که داهێنانێکی نوێ بێت، هیج بناغه و بنه‌مایه‌کی نه‌بێت له قورئان و سوننه‌ته‌وه و پێشینان ئه‌نجامیان نه‌دابێت و پێویستیش نه‌بێت. له‌وه ڕابورد وه‌ڵامی هه‌موو سێ بڕگه‌ی ئه‌م پێناسه‌مان داوه‌ته‌وه، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی پێویستی ماوه قسه‌ی لێ بکرێت.. ئایا مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێویسته و هێنده گرنگه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام؟ وه‌ڵامه‌که‌ی بێگومان نه‌خێر، چونکه ئه‌گه‌ر عیباده‌ت و زیکره، ئه‌وا عیباده‌ت و زیکری چه‌سپاو و سه‌لمێنراو ئه‌وه‌نده زۆرن پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌نجامی داون، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها خه‌ریکی ئه‌وانه بین هێشتا به‌فریای هه‌موویان ناکه‌وین و پێمان ناکرێت!! که‌وات ئیتر بۆچی زیاده‌یه‌ک دابهێنین له کاتێکدا ئه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی له‌باره‌وه هاتووه خه‌ڵکی که‌مته‌رخه به‌رامبه‌ری و جێبه‌جیی ناکه‌ن! ئه‌گه‌ر بۆ نیشاندانی خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌ڕاگرتنی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ش به کاری تری جۆراوجۆره ده‌کرێن وه‌کو له خوتبه‌کان و وانه و کتێبه‌کان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندان و به‌ستنی کۆڕ و مه‌جلیسی یاد و زیکری خوا. پاشان بۆچی یادکردن و به‌گه‌وره‌ڕاگرتنی پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ته‌نها له ڕؤژی له‌دایکبوونی کورت بکرێته‌وه، له‌باتی ئه‌وه‌ی به شه‌و و ڕۆژ و هه‌موو کات یادی پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمایشته‌کانی بکه‌ین؟ له ڕاستیدا نیشاندانی سه‌روه‌ری و گه‌وره‌یه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) له شوێنکه‌وتن و جێبه‌جیکردنی فه‌رمانه‌کانی ده‌بێت نه‌وه‌ک ئاهه‌نگگێڕان، هه‌روه‌ها به زیندووکردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌کانی ده‌بێت له ژیانمان و دامرکانه‌وه‌ی بیدعه‌کان و خورافات. پاشان بیدعه سه‌رکێشی ده‌کات بۆ ده‌رچوون له دین و له‌ده‌ستچوونی پاداشت و ڕیگه‌ی خوا، شه‌یتانیش بیدعه‌کردنی به‌نده‌کانی به‌لایه‌وه پێخۆشتره وه‌ک له گوناهه گه‌وره‌کان، چونکه بیدعه‌کاران ته‌مه‌نیان له پووچدا سه‌رف ده‌که‌ن، وا ده‌زانن له‌سه‌ر خێرن و چاوه‌ڕێی پاداشتن له‌لای خوا، بۆیه تۆبه‌ش ناکه‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مایه‌پووچییان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گوناهی گه‌وره ده‌که‌ن له به‌نده‌کانی خوا ده‌زانن له گوناهه‌دان و پێویسته له‌سه‌ریان تۆبه‌کردن، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ر ساتێکدا بێت به ڕه‌حمی خوا تۆبه ده‌که‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه، به‌ڵام بیدعه‌کاران له‌چی په‌شیمان بن که ئه‌وان وا تێگه‌یشتوون له‌سه‌ر خێر و عیباده‌تن!!؟ شایه‌نی باسیشه یه‌که‌م که‌سانێک له‌وانه‌ی بیدعه‌ی یادی مه‌ولوودیان داهێنا شیعه فاتیمییه‌کان بوون، مه‌علومیشه شیعه‌کان به‌ناوبانگن له یاده‌وه‌ری و بۆنه به‌ناو ئایینییه‌کان، ئه‌وه‌نده‌یان ئاهه‌نگ و بۆنه داهێناوه نیوه‌ی ڕؤژه‌کانی ساڵیان پێوه کوشتووه به‌مه‌ش خه‌ڵێکی زۆر به به‌تاڵی و پشووه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، ئه‌وجا پرسیار له‌وه‌دایه؛ که‌ی ڕه‌وایه دینێک بۆ هیدایه‌تی مرۆڤایه‌تی هاتووه هه‌تاوه‌کو دادپه‌روه‌ری بسه‌پێنێت و زه‌ڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵکی لابه‌رێت و داهێنان و پێشه‌که‌وتن به‌دی بهێنێت له دۆزینه‌وه و گه‌ڕان به دوای نهێنییه‌کانی گه‌ردوون که‌چی له‌م لاشه‌وه باوه‌ڕداره‌کانی به‌م هه‌موو بۆنه و ئاهه‌نگانه‌وه خه‌ریك بکات؟!!! به‌ڕاستی یادکردنه‌وه‌ی له‌داکیبوون ته‌نها چاولێکه‌ری یه‌هود و نه‌ساڕایه، ئه‌وانن له زۆری بیدعه و زیادکردن و که‌مکردنی په‌یامه‌کانیان هیچیان له حه‌قیقه‌تی دینه‌که‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. به‌و چه‌شنه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گومڕاییه تووشی ئێمه‌ش بکه‌ن.. چونکه له هه‌موو زیاده‌یه‌ک زیاتر دێت و ڕاستییه‌ک ده‌شاردرێته‌وه، به‌و جۆره‌ش دینێک نامێنێته‌وه وه‌کو خۆی له په‌روه‌ردگاره‌وه دابه‌زیبێت! ئه‌مه‌ش سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌کو خۆتیش باست کردووه که هه‌ندێ تاقم و که‌س گوناهه و تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌کو تێکه‌ڵی و سه‌ما و گوناهه‌کان، که‌مترینیشی ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانێک وا خۆیان فریوداوه که ماده‌م گرنگی ده‌ده‌ن به‌و ڕۆژه و به‌و بۆنه‌یه ئیتر مانای وایه کارێکی چاک و عیباده‌تێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه، بۆیه ئه‌گه‌ر نوێژ و ڕۆژووش ئه‌نجام نه‌ده‌ن ئاساییه و هه‌ر به سه‌رشانی مه‌لائیکه‌وه ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه! ئه‌وجا له لایه‌نی مه‌سره‌ف و خه‌رجییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌بێت چ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م یاده سه‌رف بکرێت، که ئه‌گه‌ر کۆ بکرێته‌وه و بکرێته پرۆژه، ڕه‌نگه فرمێسکی سه‌دان هه‌زار منداڵی هه‌تیو و بێوه‌ژنی پێبسڕرێت و بژێوی ملیۆنه‌ها فه‌قیر و هه‌ژاری پێدابین بکرێت؟! پرسیاریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) کامه‌یانی پێخۆشتره، پێکه‌نینی هه‌تیو و بێوه‌ژنه‌کان و تێربوونی برسییه‌کان یاخود یادی مه‌ولوودی و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی له‌دایکبوونییه‌وه؟!!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.