به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: (البدعة) ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که‌شتێک دابهێنیت له‌ناو دیندا که شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌مری پێ نه‌کردبێت ؛ وه که پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت "كل محدثة بدعة "هه‌موو داهێنراوێک بیدعه‌یه . زانایان ده‌فه‌رموون"وإنما يخصها بالعبادات" ئه‌مه په‌یوه‌سته به به‌ندایه‌تی خواوه. وه هه‌رشتێک جگه له چۆنییه‌تی به‌ندایه‌تی خواوه بێت له دروستکردنی ئۆتۆمبێل و فڕۆکه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ... هتد ئه‌م داهێنراوا‌نه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌بوونه ئه‌مانه بیدعه نین وه ئه‌و که‌سه‌ی جۆرێک له‌و داهێنراوا‌نه وه‌دی بێنێت مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی بێت له‌به‌ر خاتری خوادا و خۆیشی باوه‌ڕدار بێت ئه‌جر و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ، وه فڵچه‌ی ددانیش به‌هه‌مان شێوه بیدعه نییه و به‌ڵکو پێویستیشه. جا ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌بووبێت بیدعه بێت خۆ هیچ یه‌کێک له ئێمه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌بووین خۆناکرێت ئێمه‌ش بیدعه بین . که‌واته زانایان ده‌فه‌رموون"فإن كل عقيدة أو عبادة أو سلوك أو قانون مخالف للكتاب والسنة وهدي سلف الأمة الصالح رحمهم الله و قواعد الشريعة الإسلامية و أصولها الكلية".هه‌ر بیروباوه‌ڕێک یان به‌ندایه‌تییه‌ک یان ڕه‌فتارێک یان یاسایه‌ک پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه و شوێنکه‌وته‌ی پیاوچاکانی ڕابردوو بێت وه بناماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و سه‌رچاوه سه‌رکییه‌کانی بێت ئه‌مه بیدعه‌یه و ئه‌مه داهێنراوه وه ئه‌مه‌یه که حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.