به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڕای ئێمه مه‌ولود کردن کارێکی ناڕه‌وایه‌و ناشه‌رعیه وه خۆ به موسوڵمانتر دانانه له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌وانه‌وه هاتن وه‌ک تابعینه‌کان و وه‌ک ئیمامی حه‌نه‌فی و مالیک وشافعی و احمه‌د مه‌گه‌ر ئه‌وانه پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم)خۆشنه‌ویستوه ؟ یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر له شیعه‌کان بۆمان ماوه‌ته‌وه له فاتمیه‌کان حوکمڕانی میسڕ و مه‌غریبی عه‌ره‌بیان ده‌کرد ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی کورد له‌ناچوون ، دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی سوڵتان مزه‌فه‌ری سۆفی نوێ کرایه‌وه به‌تایبه‌ت له هه‌وڵێر . وه ئه‌و مه‌ولوده‌ی له‌ماڵان ده‌کرێت حه‌ڕامه وه‌هه‌ر گیاندارێکیش به‌ناوی مه‌ولود سه‌ری ببڕدرێت خواردنی گۆشته‌که‌ی حه‌ڕامه چونکه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ واته" که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام