به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ له ئیسلامدا ئه‌مجۆره ڕه‌فتاره بیدعه‌یه و تاوانه چونکه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد " واته/ هه‌رکه‌سێک کارێک بکات ئێمه فه‌رمانمان پێی نه‌کردبێت ئه‌وکاره قه‌بوول نییه . وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و یاوه‌رانی له هه‌موو که‌س موسوڵمانتر بوون و هیچ یه‌کێکیان حاڵیان نه‌گرتووه . وه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت من ئایینم بۆ ئێوه کامڵ کردووه ئینجا هه‌موو ئیسلام بێنه له ئه‌لفه‌وه تا یا هیچ شتی وای لێ به‌دی ناکه‌یت ته‌نها ئه‌م ڕه‌فتاره له ڕێگه‌ی سۆفیه‌کانه‌وه ڕووی داوه و ده‌رکه‌وتووه، شتێکی داهێنراوه و تازه‌یه به‌تایبه‌تی له دوای سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچی سه‌ری هه‌ڵداوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.