به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تەنها بەناوی خوا. برای بەڕێزمان مەولوود ئەسڵێکی نەبووە لە ئیسلام، ئەوە چاولێکەری یەهوود و نەسارایە یادکردنەوەی لە دایکبوون! یەکەم جار دەوڵەتی فاتیمییەکان ئەمەیان داهێنا و دواتر بووە عآدەتی ئێمەش بەداخەوە، ئەوان شیعە بوون هەروەکو چۆن یادی هەموو پێشەواکانی خۆیان دەکەنەوە! بەڵام ئێمە دەڵێین هیج کەس لە هاوەڵان زیاتر و لە دوای ئەوانیش لە تابیعین زیاتر پێغەمبەری خوایان خۆشتر نەویستووە! ئەی بۆچی ئەوان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریان نەکردۆتەوە؟!! بێگومان چونکە بیدعە و نادروست بووە! دەی ئێمەش با وەکو ئەوان بین، تەنها ئەو کارانە بکەین کە پێغەمبەری خوا پێی ڕازییە، با دەستبگرین بە سوننەتی و دوای بکەوین بۆ ئەوەش خوای گەورە لێمان ڕازی بێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.