به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ براکه‌م جن ده‌چێته لاشه‌ی مرۆڤه‌وه به‌ڵام دیاره زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌م باره‌وه وه به‌لای ئێمه‌وه دروستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که باسی لێوه ده‌که‌ین : خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ...[النقرة:٢٧٥] واتا : ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت ئه‌مه ئیبن كه‌ثير له ته‌فسیره‌که‌یدا وا ده‌فه‌رموێت، و ئیمام قورتوبی له ته‌فسیره‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت: يَتَخَبَّلُهُ الشَّيْطَان فِي الدُّنْيَا , وَهُوَ الَّذِي يَتَخَبَّطهُ فَيَصْرَعهُ مِنْ الْمَسّ ) واتا : له دونیادا شه‌یتان خۆی تێ هه‌ڵده‌کێشێت ، هه‌ر شه‌یتان خۆی تێ هه‌ڵده‌کێشێت و ده‌ی بورێنێته‌وه واتا له شێتی . وه ئیمامی ته‌به‌ری له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت :فِي هَذِهِ الْآيَة دَلِيل عَلَى فَسَاد إِنْكَار مَنْ أَنْكَرَ الصَّرْع مِنْ جِهَة الْجِنّ , وَزَعَمَ أَنَّهُ مِنْ فِعْل الطَّبَائِع , وَأَنَّ الشَّيْطَان لَا يَسْلُك فِي الْإِنْسَان وَلَا يَكُون مِنْهُ مَ واتا/ ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئینکارکردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه گوایه جنۆکه ناتوانێت بچێته ناو له‌شی مرۆڤ و ئه‌و کاره کارێکی ئاساییه له ڕه‌وشتی ئه‌و که‌سه‌وه‌یه وه شیتان ناتوانێت بچێته ناو مرۆڤه‌وه .. هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای کوڕی ئیمام ئه‌حمدی کوڕی حه‌نبه‌ل-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی به باوکم وت باوکه خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن جنۆکه ناچێته ناو له‌شی ئه‌و که‌سه‌ی تووش هاتوه ، له وه‌ڵامدا باوکم پێی وتم"يكذبون هو يتكلم على لسانه" واته/ درۆ ده‌که‌ن جنۆکه‌که له‌سه‌ر زاری ئه‌و‌دا ئه‌و قسه‌یه ده‌کات. (مجموع الفتاوى٢٤٢٧٦) شيخی ئیسلام ده‌فه‌رمووێت"وجود الجن ثابت بكتاب الله وسنة رسول الله واتفاق سلف الأمة, وكذلك دخول الجني في بدن الإنسان ثابت باتفاق اهل السنة والجماعة". واته/ بوونی جنۆکه شتێکی جێگیره به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و زانایانی ڕابردووی ئۆمه‌تی ئیسلام ، وه چوونی جنۆکه بۆ ناو له‌شی مرۆڤ شتێکی جێگیره به یه‌کده‌نگی شوێنکه‌وتانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. وه شێخ ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت"وإجماع الأمة على جواز دخول الجني بالإنسي وصرعه, فكيف يجوز لمن ينتسب إلى العلم أن ينكر ذلك بغير علم ولا هدى بل تقليدا لبعض أهل البدع المخالفين لأهل السنة والجماعة, ولا حول ولا قوة إلا بالله" (مسألة دخول الجني في بد المصروع (ص٣٣). واته/ کۆی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن جنۆکه ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤ و ده‌یبورێنێته‌وه و شێتی ده‌کات ، ئینجا چۆن ده‌کرێت که‌سانێک له‌وانه‌ی سه‌ربه زانستن ئینکاری ئه‌مه بکه‌ن به‌بێ زانیاری وه بێ به‌ڵگه به‌ڵکو هاوشێوه‌ی که‌سانێکی خاوه‌ن داهێنراو که‌وتوون ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن ولا حول ولا قوة إلا بالله . شێخ ئیبن عوثه‌يمين-ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت"وبهذا تبين أن صرع الجن للإنس ثابت بمقتضى دلالة الكتاب والسنة والواقع, وأنكر ذلك المعتزلة.."(فتاوى في العقيدة ص٣٢٣). واته/ به‌و شێوه‌یه ڕوون بۆته‌وه بوراندنه‌وه و لێدانی جنۆکه بۆ مرۆڤ و شتێکی جێگیره به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و واقیعیش، موعته‌زیله‌کانن ئینکاری ده‌که‌ن. وه شێخ ئه‌لبانی- ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت "حديث (اخرج عدو الله) وفي الحديث دلالة صريحة على أن الشيطان قد يتلبس الإنسان ويدخل فيه ولو كان مؤمنا صالحاً" واته/ له باسی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌دا( ده‌رچۆ ئه‌ی دوژمنی خوا) شێخ ده‌فه‌رموێت ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان ده‌چێته ناو مرۆڤ و خۆی تێهه‌ڵکێش ده‌کات ئه‌گه‌ر چی باوه‌ڕداری چاکیش بێت. ئه‌م ڕووداوه‌ش له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) ڕووی داوه له‌وکاته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) عوسمانی کوڕی ئه‌بولعاصی کرده لێپرسراو به‌سه‌ر(طائیف)ه‌وه، عوسمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت هه‌رکاتێک نوێژم بکردایه لێم تێک ده‌چوو نه‌مده‌زانی چی ده‌که‌م چۆن نوێژ بکه‌م ، ئیتر که ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هات گه‌ڕامه‌وه بۆ مه‌دینه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی(ابن أبي العاص؟) له وه‌ڵامدا گوتم به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی(ماجاء بك؟) ئه‌وه چی تۆی هێناوه ؟ ده‌ڵێ وتم ڕووداو‌ه‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه له وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی ئه‌مه شه‌یتانه لێت نزیک بۆته‌وه و لێی نزیک بویته‌وه . دواتر دانیشت به‌سه‌ر پێشه‌وه‌ی قاچه‌کانم دواتر به ده‌ستی موباره‌کی دای له سینگم و تفی کرده ناو ده‌مم و گوتی(أخرج عدو الله) ده‌رچۆ ئه‌ی دوژمنی خوا ، سێ جار کاره‌که‌ی دووباره کرده‌وه و دواتر گوتی(الحق بعملك) بگه‌ڕێره‌وه سه‌ر کاره‌که‌ت. صححه العلامة الألباني في صحيح ابن ماجهابن ماجه ( سنن ابن ماجه )( كتاب الطب )( باب الفزع والأرق وما يتعوذ منه )( حديث رقم ٣٥٤٨) ، ومحمد بن هارون ( مسند الروياني )( عثمان بن أبي العاص )( حديث رقم ١٥٠١) ، وابن أبي عاصم ( الآحاد والمثاني )( حديث رقم ١٣٧٠) ., وسلسلة الأحاديث الصحيحة. (ئه‌بوسه‌عيدی خودريش-ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی " إذا تثاوب أحدكم فليمسك بيده فإن الشيطان يدخل "رواه مسلم واته/ که‌سێکتان باوه‌شکه‌ی هات و ده‌می کرایه‌وه با ده‌می بگرێت چونکه شه‌یتان ده‌چێته ژووره‌وه. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و ده‌لیلانه‌ش خه‌ڵکانێک هه‌ن به‌ڵکو زانایانێک هه‌ن ئینکاری ئه‌و کاره ده‌که‌ن و ده‌ڵێن جنۆکه ناچێته له‌شی ئینسانه‌وه . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.