به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سیحر هه‌تا کۆن بێت به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هێزی زیاتری ده‌وێ و زه‌حمه‌تر ده‌بێ.. ئه‌گه‌ر بمانزانیبایه ئه‌و کارانه کامه‌یه که بۆ نایه‌نه پێش هه‌تا چاره‌سه‌ری پێویستمان بۆ بنووسیتایه، سیحر ئه‌گه‌ر بۆ ڕێگری له زه‌واج بێ یان سیحری ئاژاوه و په‌رته‌وازه‌بوون له نێوانی دوو خۆشه‌ویست وه‌ک ژن و مێرد یان باوک و کوڕ یان دایک و کوڕ.... یان دوو شه‌ریک، ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه.. نیشانه‌کانی هه‌بوونی سیحر له‌سه‌ر که‌سێک به گشتی ئه‌مانه‌ن: بوونی دڵه‌ڕاوکێ و ناڕه‌حه‌تی، په‌شۆکاوی و هه‌ڵچوون، بینینی خه‌وی ناخۆش، بینینی گیاندارانی ڕه‌ش وه‌کو مار و پسیله و سه‌گ.. گۆشه‌گیری و مه‌نگی، ئازار له جێیه‌ک، قه‌ڵسبوون به بینینی که‌سێک ئه‌گه‌ر سیحری زه‌واج یان ته‌فره‌قه بێت. خه‌وزڕان و ڕاپه‌ڕین.. پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیحره‌که به‌وه ده‌بێ یه‌که‌م بزانرێ سیحر هه‌یه و کراوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نوشته‌که بدرێ، ڕه‌نگه له کون و قوژبن یان ناو سه‌رین و درزێکی دیارێک و شوێنێکی لابه‌لای نادیار شاردرابێته‌وه، ئه‌گه‌ر بدۆزرێته‌وه و بخرێته ناو ئاوێک و شیته‌ڵ بکرێته‌وه پاشان له چۆڵاییه‌کی دوور له هاتوچؤ بڕژێنرێ یان ڕۆبخرێته چاڵێک. ئه‌گه‌ر بینرایه‌وه واباشه هه‌واڵی بڵاونه‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی چۆته لای جادووه‌که و سیحره‌که نوێ بکاته‌وه. ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی مانگێک گوێ له ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه بگیرێ ڕوقیه، یاسر سه‌لامه ، به‌یانیان ئێواران، ئه‌گه‌ر بشتوانی سووره‌تی(البقرة) ڕۆژانه بخوێنی، چونکه جادووگه‌ران به‌و سووره‌ته نا‌وێرن و سیحریان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه.. خوێندنی ته‌سبیحاتی دوای نوێژه‌کان و ویردی به‌یانیان و ئێواران و کاتی خه‌وتن. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به له‌شقورسی و بارتێکچوون، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بی، ئه‌گه‌ر گه‌یشتیته زیاتر ناڕه‌حه‌تی ئه‌وه نیشانه‌ی هه‌بوونی سیحره له‌سه‌رت، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه: یان بچیته لای شاره‌زایه‌ک و ڕزگارت بکات لێی، یاخود هه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و ڕوقیه‌یه، پشت به خوا له دوای مانگێک یان زیاتر به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، هه‌تا بتوانه له خوای گه‌وره زیاتر نزیک به‌وه و نوێژه‌کان له کاتی خۆی بکه و یادی خوا به‌ردوام بکه، له گوناهه‌کان و به‌تاڵیش خۆت دوور خه‌وه، ئیتر مه‌جال نامێنێت بۆ شه‌یتان و جنۆکه‌کان و ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌رت نامێنێ چونکه له په‌نای خوای گه‌وره‌یت و به قه‌ڵای زیکر خۆت قایم کردووه. ئه‌گه‌ر به‌و ڕوقیه و ویرد و زیکرانه بۆ ماوه‌ی مانگێک هیچ ڕووی نه‌دا له‌سه‌رت، مانای وایه سیحر نییه له‌سه‌رت. به خۆتدا بچۆوه و دوعای ئاسانی بۆ کاره‌کانت بکه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بینییه‌وه له(حصن المسلم). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.