به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م پرسیاره چه‌ند باسێکی له‌خۆ گرتووه: ١. کردنی نوشته‌ی ڕه‌ش گوناهێکی گه‌وره‌یه، نوشته‌ی لای ساحیر له ڕێی جنۆکه و شه‌یتانه‌وه ده‌کرێ، ساحیریش کافره و دونیایه‌ک سووکایه‌تی به قورئان و خوا‌و و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌کات هه‌تاوه‌کو ده‌بێته ساحیر، که‌سێک له دوای زانینی ئه‌وه‌ی جادووگه‌ران کافرن و بڕواکردن پێیان کافربوونه، بچێته لایان و په‌نایان بۆ به‌رێ کافر و هه‌ڵگه‌راوه ده‌بێ و له ئیسلام ده‌رده‌چێ ٢٧٠٣ . ئه‌گه‌ر کافریش بوو ئیتر ژنی لێ ماره ناکرێ.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بچه‌سپێ له‌سه‌ری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگایی هه‌بێ له‌و کاره‌ی. ٢. ئه‌و کوڕه که نێوانی دووان تێک ئه‌دا، گوناهێکی گه‌وره ده‌کات و وه‌ک شه‌یتانێکی گوێڕایه‌ڵ بۆ شه‌یتانی گه‌وره ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه، چونکه شه‌یتانی گه‌وره زۆری پێ خۆشه ته‌فره‌قه و تێکدانی نێوان خه‌ڵکی"إن إبليس يضع عرشه على الما‌ء، ثم يبعث سراياه فأدناهم منه منزلة أعظمهم فتنة، يجيء أحدهم فيقول: فعلت كذا وكذا، فيقول: ما صنعت شيئًا، ثم يجيء أحدهم فيقول: ما تركته حتى فرَّقت بينه وبين امرأته، فيدنيه منه، ويقول: نعم أنت، فيلتزمه" رواه مسلم. به‌ڵکو نه‌فرین و له‌عنه‌ت کراوه له که‌سانێک ئافره‌ت له مێرده‌که‌ی جیا ده‌که‌نه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه "ملعون من خبب امرأة على زوجها". ٣. گرێبه‌ندی مارهکردنهکهیان داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی تێدا هاتبن، وه‌کو وه‌لی کچه‌که و ڕه‌زامه‌ندی و قه‌بوڵی هه‌ردوولا و بوونی دوو شاهێد و ماره‌ییه‌ک به‌ڵام ئه‌وه‌یه تاوانباره به گوناهێکی گه‌وره.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.