به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌و ماوه‌یه‌ی جنۆکه‌یه‌ک وه‌شان ده‌کات له که‌سێک یان ده‌چێته جه‌سته‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات یان تاوانێک به‌مه‌رجێ هۆشی له‌لای ئه‌و تاوانه نه‌بێت یاخوود زۆریی و ناچاریی له‌سه‌ره، گوناهبار نابێت له‌سه‌ری، چونکه حوکمی ده‌چێته حوکمی شێته‌وه یان که‌سێک هۆشی لای خۆی نییه یان که‌سێک خه‌وتووه، یان منداڵێک که هێشتا ژیریی په‌یدا نه‌بووه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ده‌قی فه‌رمووده گوناهیان ناکه‌وێته ئه‌ستۆ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.