به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: جنۆکه به شێوه‌ی خۆیان که‌س له مرۆڤه‌کان نایانبینن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران-سڵاوی خوایان لێبێت-، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانێکی تایبه‌ت ئه‌وه‌ش به ویستی خوا. ئه‌گه‌رچی ناکۆکی له بۆچووندا هه‌یه له‌وباره‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه‌یان په‌سه‌ندترین بۆچوون بێت له بۆچوونه‌کان، گشتگیریی (جمهور)ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که له‌سه‌ر شێوه‌ی تر وه‌کوو ئاژه‌ڵ و باڵنده و مار و بێگیانان ده‌شێت بکه‌ونه به‌رچاوی ئاده‌میزاد، به‌ڵام به شێوه‌ی خۆیان که‌س نایانبینێت. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ[الأعراف: ٢٧]. واته: بێ گومان شه‌یتان و داروده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه)، ئێوه ئه‌وان نابینن (ته‌فسیری ئاسان). دیتنی جنۆکه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعووده‌وه-خوای لێ ڕازیبێت- کاتێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕۆیشت بۆ ئه‌وه‌ی قورئانیان بۆ بخوێنێته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرێت خه‌ڵکانی تر جگه له پێغه‌مبه‌ران -سه‌لامی خوایان لێبێت- بیانبینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیسان تایبه‌ته و به ویستی خوا ته‌نها بۆ که‌سانێکه. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "أمرت أن أتلو القرآ‌ن على الجن، فمن يذهب معي؟ فسكتوا، ثم قال الثانية، ثم قال الثالثة، ثم قال عبد الله بن مسعود: أنا أذهب معك يا رسول الله، فانطلق حتى جا‌ء الحجون، عند شعب أبي دب، فخط علي خطاً فقال: لا تجاوزه، ثم مضى إلى الحجون، فانحدر عليه أمثال الحجل، يحدرون الحجارة بأقدامهم يمشون يقرعون في دفوفهم كما تقرع النسوة دفوفها، حتى غشوه فلا أراه، فقمت: فأوحى إليّ بيده أن أجلس، فتلا القرآ‌ن، فلم يزل صوته يرتفع، ولصقوا بالأرض حتى ما أراهم، فلما انفتل إليّ قال: أردت أن تأتيني؟ قلت: نعم يا رسول الله، قال: ما كان ذلك لك، هؤلاء الجن أتوا يستمعون القرآ‌ن، ثم ولوا إلى قومهم منذرين، فسألوني الزاد، فزودتهم العظم والبعر، فلا يستطيبن أحدكم بعظم ولا بعر." سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئێوه ده‌یبینن، ناتوانین بیسه‌لمێنین ئه‌وانه جنۆکه بن و خۆیان نیشانی ئێوه ده‌ده‌ن! له‌کاتێکدا هێشتا زۆر شت هه‌یه لای ئێمه ڕوون نییه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگه‌یه کوێیه؟ له چ کاتێکدا ده‌بینرێن؟ شێوه‌کان چین؟ بۆ ماوه‌ی چه‌ندێك ده‌مێننه‌وه؟ هیچ هۆکارێك هه‌ست پێده‌که‌ن له ده‌رکه‌وتنی ئه‌و دیمه‌نانه؟ ئایا به‌هه‌میشه‌یی ئه‌و شێوانه ده‌مێننه‌وه له‌به‌رچاودا یاخود کاتین؟ له شه‌و و ڕۆژ هه‌مان حاڵه‌ت هه‌ست پێده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌و به‌رچاوکه‌وتنه ته‌نها تایبه‌ته به خۆت و هاوڕێکانته‌وه یان بۆی هه‌یه هه‌موو که‌سێك ئه‌گه‌ر ئاماده بێت وه‌کوو ئێوه بێته به‌رچاوی؟ وه ئایا ده‌کرێت به کامێرایه‌ك که‌مێك له‌و دیمه‌نانه بگرن و نیشانی مامۆستایانی بده‌ن؟ خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.