سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گومانم هەیە سیحرم لێکراوە، چارەسەر چییە .؟
سڵاو من كەسێكم تازە شووم كردووە سيحرم لێکراوە دەسگیرانەکەم منى لەبەرچاو كەوتووە، ئەمبينت تێكەچێت بەناو هێنانيشم، بەڵام گوێ لە قورئان دەگرم تەزوو يەت بە گيانما ، تكايە چارەيەكم پێ بڵێن نازانم ئەمە چ جۆرێكە لە من كراوە يان لە ئەو ؟ خوباداشتان باتةؤة زؤر بيتاقةتم.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1119



به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
جادوو و سیحر ڕاستە و کاریگەری هەیە، شەڕێکە خوای گەورە دروستی کردووە، خۆپاراستنیشی بۆ داناوە، ئەویش پەنابردنە بەر خوا و یادکردنی، ئەوانەی هەمیشە یادی خوا دەکەن شەیتان و جنۆکەکان ناتوانن زەفەریان پێبەرن، ڕەنگە کەسێکی ناحەز سیحری لێکردوون کە بەو هاوسەرگیرییە ناڕەحەت و پێناخۆش بووە، دەبێت بگەڕێی لە ماڵی خۆت و دەوروبەرت لە درزی دەرگا و دیوار و کون و قوشبنەکان، لەناو سەرین و پێخەف و ژێر جێگا، مێردیشت بەهەمان شێوە، ئێوە سیحری جیابوونەوە(سحر التفریق)تان لێکراوە، بۆ ئەوەیە مێردەکەت ناڕەحەتی و دوودڵی و بێزاری تینی بۆ بێنێت و تەڵاقت بدات.. زۆر نزیک بنەوە لە خوا، یادی بکە بە نوێژ و تەسبیحات و ویردی دوای نوێژەکان، یادەکانی بەیانیان و ئێواران بخوێنە لە نامیلکەی(حصن المسلم: قەڵای موسوڵمان) هەن و دەتوانیت پەیدای بکەیت. یادەکانی پێشی خەوتن لەسەر جێگا. خوێندنی سوورەتی (البقرة) یان گوێگرتن لێی.. 
نوشتەی شەرعی بەتاڵکردنەوەی سیحر ڕؤژانە گوێی لێبگرە، بەلایەنی کەم دووجار(بەیانیان ئێواران) سێیەم جاریش کاتی خەوتن. 
شەونوێژ و لەخواپاڕانەوە بەتایبەتی لە پێشی نوێژی بەیانی، لەوەی خوای گەورە بتانپاڕێزی و دۆزینەوە شوێنی سیحرەکەت بۆ ئاسان بکات، ئەگەر دۆزیتانەوە، لەناو ئاودا بیخوسێنە و لە شوێنێکی دوور لە هاتوچۆی خەڵکی بیڕێژە و بەنهێنی باسەکەی بهێڵەوە بۆ ئەوەی هەواڵ نەگاتەوە بە ناحەزەکەت و دووبارە سیحرت لە دژ بکاتەوە. 

ئەو کەسەی سیحری لە ئێوە کردووە لە ڕێی ناسیاوەوە موو یان دەرپیەک یان دەستەسڕێک یان ژێرکرساێک یان هەر شتێکی ئێوە بردووە کە بۆن و ئاساری ئێوەی پێوە بێت بۆ ساحیرەکە. ئەگەر بیرت دێتەوە کەسێکی وەها داوای شتێکی وەهای کردبێت یان خەریک بووبێت شتێک لەوانە بەرێت، ئەوە بۆ ئەوە بووە. 

ئەگەر کەسێکی شارەزای چارەسەرخواز بناسن کە بە دروستی و بەپێێ قورئان و سوننەت چارەسەر بکات بچنەلای زۆر باشە بۆ ئەوەی ڕوقییە(نوشتەی شەرعی)یتان بۆ بکات. ئەگەر نەبوو مەچنە لای جاهیل و نەفامەکان کە ڕەنگە هەر جادوو و ساحیر بن و بەناوی ئیسلام و قورئانەوە خۆیان نیشان ئەدەن! 
ڕەنگە ئەو تەزووە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی سیحرەکە لە تۆ کرابێت، جنۆکەکە تۆ ناشرین نیشان دەدات لەبەرچاوی پیاوەکە. ڕێی تێ دەچێتیش پیاوەکەت جادووی لێکراوبێت، بەوەی کاتێک تۆ دەبینێت سەغڵەت و بێزار دەبێت. بەهەرحاڵ بێت پێویستە هەردووک بچنە لای کەسی پسپۆڕ یاخود هەردووک گوێ لە ڕوقییە بگرە بۆ ماوەی مانگ و دوو مانگ. 

دەتوانیت گوێ لەم ڕوقییە بگرن: ڕوقییە بەدەنگی شێخ مەشاری . 

دەربارەی سوورەتی(البقرة) پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: خوێندنی بەرەکەتە و وازهێنانی لێی پەشیمانییە و جادووەکان دەرەقەتی نایەن. 
دەکرێت ڕۆژانە خوێندنی سووڕەتەکانی(الفاتحة) و (الإخلاص) و (الفلق) و (الناس) سێجار یان پێنجار یان حەوتجار بەسەر ئاوێک بخوێنیت و پاشان خۆەتی پێ بشۆریت، هەروەها هەندێکی لێ بخۆیتەوە.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 8981

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram