به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: جنۆکە ڕاستە و هەن و لە پێشی مرۆڤەوە خوای گەورە خولقاندوونی، لە یەکێک لە تەفسیرەکانی جێنشینی مرۆڤ لەسەر زەوی ئەوەیە، دوای ئەوەی ئەوان بەرپرسیارێتی زەوییان لە خواوە پێدراوە، لەباتی دادپەروەری و بڵاوکردنەوەی خواپەرستی و چاکە، گەندەڵیی و خراپەکاریی و کوفریان برەو پێداوە، لەبەرئوە خوای گەورەش فەرمانی بە مەلائیکە کردووە بۆ ئەوەی بچن شەڕیان لەگەڵ بکەن و دەربەردیان بکەن، ئەوانیش لە چؤڵایی و کون و ئەشکەوتەکان و دەریا و بیابانەکان شوێنیان بۆ بەجێ ماوە. لە دوای ئەوان مرۆڤ بە ویستی خوای گەورە هاتە جێگەی ئەوان و بەرپرسیارێتی ژیانی وەرگرتووە.. بەداخەوە نەوەی ئادەمیش لەباتی ئەوەی بەگوێی پێغەمبەران و خواناسان بکەن زۆربەیان لە دوای هەنگاو و گومڕاییەکانی شەیتان و بێباوەڕانی جنۆکەوە کەوتوون و ئەوەی ئەوان لەسەر دەربەدەر بوون بە بێدەماغ و بێباوەڕکانی ئێمەی مرۆڤی ئەنجام دەدەن و بەرپادەکەن لە کوشتن و بڕین و ترساندن و ئاژاوە و دەستدرێژی بۆ یەکتر و فەسادی و شەهوەتپەرستی و ..تاد. ئەمەی لێ دەربچێت جنۆکەکان و شەیتانەکان هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەخۆیان لە ژیانمان نییە و ئەوان و ئێمەش میللەت و گرۆهێکین و هەر یەکەمان لە ژیانی خۆی بەرپرسیارە و لە جیهانی خۆی سەرقاڵە. بە تایبەتی ئێمەی ئادەمیزاد کە هیچێک لە ژیانی ئەوان ئاگادار نین و نایانبینین، ئەگەرجی ئەوان ئێمە دەبینن و زیاتر لە ئێمە لێمان نزیک دەبن و هەڵقورتانی ژیان و کارەکانمان دەکەن. بە تایبەتی لە ڕێی گەورەکانی خۆیانەوە، ئەوان وەکو ئێمە باوەڕدار و کافریان هەیە، موسوڵمانەکانیان بە ئێمە خۆشحاڵن و هاوکار و هاودەممانن لە عیبادەتی خوای گەورە. بێباوەڕەکانیشیان دژمانن و خوازیاری زیان و ناڕەحەتین بۆمان. ئەوان دەتوانن زیان بەئێمە بگەینن بە تایبەتی لە ڕێی جادووگەرانەوە، یاخود لە ئەنجامی ئەوەی ئەگەر ئێمە زیانێک بەوان بگەیەنن، وەکو ڕشتنی ئاوێکی گەرم کاتێک (بیسمیللا) ناوهێنانی خوات لەبیر بچێت. یان جاری وا دەبێت ڕەقی لێتە و دەیەوێت تووشی ئازارت بکات، یان خۆشەویستی، یەکێک لەوان کەسێکی لە ئێمە خۆش دەوێت و وەشانی لێ دەکات(مس) و تێکەڵی دەبێت و دەچێتە لەشییەوە. ئەوەشە پێی دەوترێت وەشانی جنۆکە و شەیتان(مس الجن والشیطان). بۆ تووشنەبوون خۆپاراستن لەپێشترە، نزیکیی لە خواوە بە عیبادەت و یادکردن و خوێندی ویردەکانی ڕۆژانە و شەوانە و کاتی نووستن، لە نامیلکەی قەڵای موسوڵـمان(حصن المسلم)دا هەمووی هەیە و کراوە بە کوردی. ئەوەش تووشی دەبێت ئەگەر توانای بەخۆیدا هەبێت و ئیرادەی لای خۆی بێت، قورئان بخوێنێت و گوێی لێ بگرێت، لە هەموو شتێکی تر باشترە، بەڵام هەندێ جار وەشانەکە زۆر بەهێزە، پێویستی بەوە دەبێت بچێتە لای شارەزایەک کە بە قورئان و بەڵگەی ڕاست چارەسەری بۆ بکات، بۆیە دەبێت ئەو کەسە یەکخواپەرستی ڕاستەقینە بێت، نەوەک وەک ئەمانەی ناویان لەخۆناوە شێخ و دەروێش!! ڕەنگە زۆرێکیان جادووگەریشن و خەڵكی نایاناسێتەوە! دەتوانیت سوود لەم وەڵامانەش ببینیت ٢٦٥٥ و ٣٠٧٩ . خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.