به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نوشته‌کردن که به‌واتای (النشرة) دێت، له زمانی عه‌ره‌بیدا چاره‌سه‌رکردنی سیحر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌و سیحره به‌سیحرێکی تر بوو ئه‌وا حه‌رام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیحره به شێوه‌یه‌کی شه‌رعیی بوو ئه‌وا جائیز ده‌بێت، که پێی ده‌وترێت ڕوقیه (الرقیة). به‌ڵام له‌لای خۆمان نوشته به خودی سیحر کردنه‌که‌ش دێت، وه‌ک ده‌ڵێن فڵان که‌س نوشته‌ی لێکراوه واته سیحری لێکراوه.. نوشته ئه‌گه‌ر سیحر کردنێک بوو، ئه‌وا به‌پێی جۆری داواکارییه‌که ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێک ویستی نێوانی دووان تێک بدات ئه‌مه پێی ده‌وترێت سیحری لێکترازان(سحر التفریق)، که‌سێک ده‌چێته لای سیحربازێک(جادوویه‌ک) داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کات که نێوانی فڵان و فیسار تێکبدات یان سیحر له پیاوێک بکات که ژنه‌که‌ی له‌به‌رچاو بکه‌وێت....هتد. ساحیره‌که‌یش داوای شتێکی بۆنمونه پیاوه‌که ده‌کات یان ژنه‌که وه‌ک موویه‌کی یان خاولییه‌که‌ی یان ده‌رپێیه‌کی، فانیله‌یه‌کی....هتد. (شتێک که بۆنی ئه‌وی پێوه بێت) ئه‌گه‌ریش نه‌توانرا په‌یدا بکرێت ئه‌وا سیحره‌که‌ی له‌ئاوێکدا بۆ ده‌کرێت هه‌تا بیخواته‌وه یان بڕژێنرێت له‌ڕێگه‌که‌ی و ئه‌گه‌ر پێی تێکه‌وت ئیتر تووش ده‌بێت، یان له خواردنێکدا... پرسیارکرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌باره‌ی نوشته‌وه(النشرة) فه‌رمووی: " هي من عمل الشيطان" . رواه أحمد بإسناد جيد. واته/ ئه‌وه له کرده‌وه‌ی شه‌یتانه(مه‌به‌ست له نوشته‌ی حه‌رامه). ئێـمه پێمان باشه که له‌پێشدا ئه‌و ئافره‌ته ئامۆژگاری بکرێت(ژنی دووه‌م؛ ئه‌وه‌ی که نوشته‌که‌ی کردووه) بیربخرێته‌وه که ئه‌وه له‌کاری شه‌یتانه، گوناهێکی زۆر گه‌وره‌ی کردووه، به‌لای هه‌ندێ له‌زانایانه‌وه له ئیسلام پێی ده‌رده‌چێت(کافر ده‌بێت) له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت: " من أتى عرافا أو كاهنا فصدقه بما يقول، فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم" رواه أحمد و الحاکم. واته/ ئه‌وه‌ی که ده‌چێته لای که‌سێک که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات په‌نهان و غه‌یب ده‌زانێت و پاشان بڕوای پێ‌کرد ئه‌وه کافر ده‌بێت به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ی که هاتۆته‌خواره‌وه به‌سه‌ر موحه‌ممه‌دا(صلى الله عليه وسلم). له‌ڕیوایه‌تێکی تردا هاتووه: " من أتى عرافا فسأله عن شي‌ء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة " أخرجه السيوطي وصححه الأ‌لباني. واته / ئه‌وه‌ی بچێته لای که‌سێک که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات په‌نهان و غه‌یب ده‌زانێت و پرسیاری لێبکات(ته‌نها پرسیار هه‌رچه‌ند بڕواشی پێنه‌کات) ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چل شه‌و نوێژی لێ وه‌رناگیڕێت.. ئه‌و که‌سه‌ی ده‌چێته لای ساحیر ئه‌وه ده‌چێت داوای یارمه‌تی له غه‌یری خوا ده‌کات ئه‌وه‌ش شه‌ریک بۆ خوا بڕیاردانه، ئه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بۆ چاکه‌ش بێت وه‌ک بۆنزیک کردنه‌وه‌ی نێوانی دووان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ناگرتنه به‌ساحیره‌کان بۆ تێکدانی نێوان دوو که‌س بێت.. له‌دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه‌ی پێوتراو پاشان نه‌گه‌ڕاوه ئه‌وه با هه‌ڕه‌شه‌ت ئه‌وه‌ی لێبکرێت که مێرده‌که‌یان له‌و کاره ئاگادار ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش نه‌ترسا ئه‌وا به‌ڵێ با به مێڕده‌که‌یان ڕابگه‌ینرێت و ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاشکرا بکرێت. چونکه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌کات ڕه‌نگه شه‌ڕی گه‌وره‌تری لێبکه‌وێته‌وه.. ئه‌گه‌ر که‌سێکی لیزان و شاره‌زاش بتوانێت له پیاو و ژنه‌که‌ی سیحریان لێکراوه نزیک ببێته‌وه هه‌تاوه‌کو بتوانێت چاره‌سه‌رییان بۆ بکات وه‌ک نزیک کردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری و پاشان پێان ڕاگه‌ینرێت که ڕه‌نگه سیحریان لێکرابێت و هه‌تاوه‌کو هه‌ردووکیان ملکه‌ج ببن بۆ چاره‌سه‌ری شه‌رعیانه. چاره‌سه‌ری به‌کورتی: یه‌که‌م/ پێش چاره‌سه‌ری. ١- ئاماده‌کردنی بارودۆجێکی ئیمانیی، ده‌رکردنی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی هی گیانله‌به‌رن له ژووڕ و له ماڵه‌که، هه‌تاوه‌کو ئاسانکاری بکرێت بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی مه‌لائیکه. ٢- به‌تاڵکردنی ئه‌و شوێنه له مۆسیقا و گۆرانی.. ٣- راماڵینی ناشه‌رعییه‌کان، وه‌ک ئاڵتوون له‌ده‌ستکردن له‌لایه‌ن پیاوه‌که، یان بێ باڵاپۆشی ژنه‌که(له‌ش ڕووتی)، هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌کێشان( هه‌موو تاوانه‌کان یارمه‌تی ده‌رن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی جنۆکه‌که‌ی بۆ سیحره‌که نێردراوه). ٥- ده‌رسدادانی هه‌ردوو پیاو و ژنه‌که به کۆمه‌ڵێک زانیاری عه‌قیده‌یی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ته‌سلیمی خوا بن و هه‌موو شتێک له خواوه‌یه‌وه و داوا ته‌نها له خوا بکه‌ین و....هتد له‌دوای ئه‌مانه ده‌بێت ده‌ستنیشانی سیحره‌که بکرێت، چونکه له‌وانه‌یه سیحری لێنه‌کرابێت، بۆنمونه ڕه‌نگه ناڕه‌زاییان هه‌بێت له‌یه‌کتر، بۆیه ئه‌گه‌ر داواکاری و مه‌رجه‌کانی یکتر قه‌بوڵ بکه‌ن ڕه‌نگه ئه‌و ناره‌حه‌تییه‌یان له نێواندا نه‌مێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆنمونه پیاوه‌که ده‌ڵێت من له‌به‌رچاوم که‌وتووه، یان هه‌ندێ جار ناشرین ده‌بێت له‌به‌رچاوم، کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ دڵم ته‌نگ ده‌بێت، خه‌وی ناخۆش ده‌بینم، له‌سه‌ر شتی بێبایه‌خ گرفتیان ده‌بێت، ئه‌وا ڕه‌نگه سیحریان لێکرابێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وشتانه له‌پڕ سه‌ره هه‌ڵدابێت. دووه‌م/ چاه‌سه‌ری. ده‌ستنوێژ گرتن و پاشان ئه‌گه‌ر یه‌کێکی شاره‌زا له‌و بواره‌دا هه‌بێت هه‌تاوه‌کو ڕوقیه‌ی سیحر به‌تاڵکردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بخوێنێت، باشتر وایه بگه‌ڕێن به‌شوێن که‌سێکی وادا که پسپۆڕ بێت له‌و بواره‌دا، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌و ده‌کرێت گوێ له‌و ڕوقیه‌یه بگرێت له کاسێتێکه‌وه که بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر سازکراوه، ئه‌وه‌ش بۆماوه‌ی مانگێک ڕۆژی به‌لایه‌نی که‌م به‌یانیان ئێواران گوێی لێبگرێت. با پێکه‌وه یان به‌جیا گوێ بگرن له‌م ڕوقیه‌یه: ڕوقیه‌ی به ده‌نگ . ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رقورسی و ناڕه‌حه‌تییه‌ک به‌دی بکرێت له‌و گوێگرتنه، به‌ڵام به‌رده‌وامی مه‌رجه بۆ ڕزگاربوون.. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له شیفا به‌قورئان. هه‌روه‌ها دوور که‌وتنه‌وه له گوناه و له‌خوا نزیکبوونه‌وه به‌تایبه‌تی له‌کاتی چاره‌سه‌رییه‌که‌دا به ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان له‌کاتی خۆیداو زۆر دوعاکردن و خوێندنی ویرده‌کانی شه‌و و ڕۆژ و کردنی نوێژه سوننه‌ته‌کان.. به‌و خۆپه‌نا‌گرتنه به‌و ویرد و عیباده‌ت و گوێگرتنه له‌و ڕوقیه‌یه شه‌یتان و جنۆکه ده‌سته‌ڵاتیان نامێنێت و دوور ده‌که‌ونه‌وه و به‌مه‌س سیحره‌که به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.. سێیه‌م/ دوای چاره‌سه‌ری.. ئه‌گه‌ر به‌ویستی خوا شیفا هات و سیحره‌که به‌تاڵبووه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و دووانه هه‌موو ڕۆژێک ویرده‌کانی به‌یانیان و ئێواران و ویردی پێش خه‌وتن بخوێنن، هه‌تاوه‌کو سیحره‌که نه‌گه‌ڕێته‌وه و کۆپتایی پێبیت.. تێبینی/ هه‌وڵبدرێت به‌باشی ئه‌و ماڵه بگه‌ڕێن که هی ژنی یه‌که‌مه نه‌وه‌ک سیحره‌که‌ی تێدا شاردرابێته‌وه، وه‌ک کونی ده‌رگا و درزه دیوار و هه‌موو جێگه‌یه‌ک که گومانی لێده‌کرێت.. وه‌ک ناو سه‌رین و ژێر که‌نتۆرو ژووری خه‌وو ...هتد له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سیحره‌که دۆزرایه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بسوتێنرێت و له‌ژێر گڵ‌دا بشاردرێته‌وه‌و به‌که‌سانێکیس نه‌وترێت که قسه بۆ بکه‌ری ئه‌و سیحره ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێت دووباره‌ی بکاته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌شه‌رعییه‌کان له ده‌نگی ئیسلام.