پرسیار: ئایا دروستە كەسێك خۆی فێری چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی سیحر بكات ؟ وەڵام: فێربوونی هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە ڕێگە و ئامڕازە شەرعیەكانی وەكو خوێندنی دوعا و ئایەت و ڕوقیەی شەرعی دروستە و كێشەی نیە، بەڵام كەسێك خۆی فێری سیحر بكات بە نیەتی ئەوەی سیحرەكان هەڵبوەشێنێتەوە ئەمەیان دروست نیە، بەڵكو یەكێك لە هەڵوەشێنەرەوەكالنی ئیسلام (واتە كەسەكە لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە و كافر دەبێت پێی)، چونكە سیحر فێر نابێت هەتا كوفر نەكات، لەڕێی پەرستنی شەیتان و قوربانی كردن و نەزر كردن بۆی، وە جۆرەها عیبادەتی تر بۆیان بۆ خۆ نزیك كردنەوە و خزمەتكردنی شەیتانەكان بەوەی كە پێیان خۆشە، هەتا ئەوانیش ئەو شتانە بۆ ئەم كەسە بكەن كە پێی خۆشە. وەكو خوای گەورە دەربارەیان ئەفەرموێت: " وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيم" (الأنعام 128) واتە: " ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وه و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی شەیتانەكان، به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له مرۆڤەكان گومڕاکرد، له‌ولاشەوە هاوڕێ مرۆڤەكانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان سوودمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت (لەڕێی بەكارهێنانی شەیتانەكانەوە بۆ ئەنجامدانی سیحر و جادوو و زیانگەیاندن بە خەڵكی بۆ سوودی ماددی خۆیان)، ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فه‌رمووی: (ماده‌م وایه) ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه و بە هەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت (به سزایه‌کی تر سزایان بدات)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا‌و زانایه." سەرچاوە: مجموع فتاوی و مقالات متنوعة للشیخ ابن باز (ص 118). وەڵامدانەوە ليژنەى فەتواى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام مامۆستا سەعد عبدالكريم