چۆن دوعا بخوێنین بەسەر منداڵەکانمان تا پارێزراو بن لە چاو و سیحر ؟! بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه أجمعین نزا خوێندن بەسەر منداڵدا یەکێکە لەکارە هەرە زۆر بەسوود و گرنگەکان کە لە هەندێك ماڵدا بەتەواوی فەرامۆش کراوە کە منداڵ دەپارێزێت لە هەموو شتێکی خراپ و نەخوازراو چۆنیەتیەکەی / منداڵەکەت لەخۆت نزیك بکەرەوە و دەستەکانت کۆبکەرەوە هاوشێوەی دوعا و فوویەكی پێدا بکە و پاشان ئەم نزا و سورەتانە بخوێنە (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ) دواتر هەریەکە لە سوڕەتەکانی الاخلاص (قل هو الله احد) لەگەڵ سورەتی الناس( قل اعوذ برب الناس) لەسورەتی الفلق (قل أعوذ برب الفلق) بخوێنە کە ئەمانەت خوێند دواتر دەستەکانت بهێنە بە تەواوی لاشەی منداڵەکەتدا ئەم کردارەی بۆ دووبارە بکەرەوە ڕۆژانە یاخود شەوانە، پشت بەخوا پارێزراو دەبێت له چاو و سیحر. #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق - - - - - - - - - - - - - (📗 صحيح البخاري - 3371 , 5748) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org