سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمی وتنی (صدق الله العظیم).؟
حوكمی وتنی (صدق الله العظیم) لە كۆتایی قورئانخوێندندا چییە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3764


حوكمی وتنی (صدق الله العظیم) لە كۆتایی قورئانخوێندندا چییە؟

بۆ ئەنجامدانی هەر شتێك كە بچێتە چوارچێوەی عیبادەت و دیندارییەوە، پێویستمان بەبەڵگەیەكی شەرعییە پشتی پێ ببەستین و هیچ كەسێك بۆی نییە لە دیندا داهێنانێك بكات با بەڕواڵەت داهێنانێكی باشیش بێت، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه، فهو ردٌّ)؛ رواه البخاري ومسلمٌ.
جا كە هیچ بەڵگەیەك نییە هاوەڵان لە كۆتایی قورئان خوێندندا وتبێتیان (صدق الله العظیم) ئەو كارە دەبێتە كارێكی بیدعەو داهێنراو، بیدعەش لە دیندا - نەك لە كاروباری دونیا - باش بێت یان خراپ بێت هەر خراپە و پێویستە ڕەتبكرێتەوە.
لە فەرموودەی سەحیحی بوخاری و موسلیمدا جێگیر بووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە عبد الله بن مسعود ی فەرمووە ـ رضي الله عنه: اقرأ علي القرآن، فقال: يا رسول الله أقرأ عليك وعليك أنزل؟ قال: إني أحب أن أسمعه من غيري، فقرأت عليه سورة النساء حتى جئت إلى هذه الآية: فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيداً ـ قال: حسبك الآن، فالتفت إليه فإذا عيناه تذرفان. واتە پێی فەرمووە قورئانم بۆ بخوێنە. عبدالله فەرموویەتی من قورئانت بۆ بخوینم كە قورئان بەسەر خۆتدا دابەزیوە؟ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرمووی: پێم خۆشە لە كەسی ترەوە جگە لە خۆم بیبیسم. ئەویش سوڕەتی النساء بۆ خوێندووە تاكو گەیشتووەتە ئایەتی: (فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيداً) ئیتر پیغەمبەر صلی الله علیه و سلم دڵی پڕ دەبێت و پێی دەفەرموێت: ئەوەندە بەسە. ئینجا عبدالله دەفەرموێت بینیم هەردوچاوی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فرمێسكی لێ دەهاتە خوارەوە.
سەبارەت بە فەرموودەی الله تعالی: (قُلْ صَدَقَ اللَّهُ ۗ فَاتَّبِعُوا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا) وچەند ئایەتێكی تریش بەو واتایە هەیە، ئەوە فەرمانێكە پێمان كراوە كە هەموو ئایەتێكی قورئان بە وتەی ڕاستی الله بزانین و باوەڕمان پێیان هەبێت و  پەیوەندی بەوەوە نییە و نەفەرمانەكەش لەو شێوەیە كە كۆتایی ئایەتەكان بە صدق الله العظیم  تەواو بكەین، ئەگەر ئەوە درووست بوایە یان سوننەت بوایە لە یەكێك لە هاوەڵانەوە ئەوەمان پێدەگەیشت كە كۆتایی ئایەتێك یان سوڕەتێكیان بە صدق الله العظیم هێنابێت بەڵام شتی وا نییە.
ئەگەر هەندێ جاریش كە گوێبیستی ئایەتێك دەبین و وەكو شایەتیدان و بانگەواز و خەڵك فێركردن یان وەكو ویردیكی گشتی  بڵێین صدق الله الكریم یان صدق المولی العظیم یان بڵێین ڕاستی فەرموو پەروەردگارمان و هەر وشەیەكی تر كە نیشانەی شایەتیدان و باوەڕهێنانی تۆ بێت بە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، ئەوە درووستە و كارێكی باشە، بەڵام سەبارەت بەوەی خۆت وابەستەی كۆتایی هێنانی هەموو ئایەتێكی قورئان بە صدق الله العظیم بكەیت، وەكو زۆر جار ئەوە دەبینین و دەبیسین،  ئەوە كارێكی بێ بەڵگە و بێ بنەمایە، چونكە نە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و نە هیچ كەسێك لە هاوەڵان كارێكی لەو جۆرەیان نەكردووە و ئەوەش ئەوان نەیان كردبێت بیدعەیە و هیچ خێرێكی تێدا نییە بكرێت. لەم بارەشەوە نابێت بوترێت فڵانە قورئانخوێن و فڵانە زانا بۆ ئەوە دڵێن، چونكە عیبرەت بە هەبوونی بەڵگەی شەرعییە نەك بە گرداری هیچ مرۆڤێك!
سەبارەت بەكاتی داهێنانی ئەو ڕستەیە(صدق الله العظیم) دیار نییە كەی و كێ یەكەم جار دایهێناوە، بەڵام ابن الجزري لە كتێبی (النشر) دا وتوویەتی هەندێ لە مامۆستایانمان پاڕانەوەی پاش تەواوبوونی خەتمی قورئانیان بە صدق الله العظیم دەست پێ دەكرد، هەركێش كردبێتی مادام بەڵگەیەكی لە كیتاب و سوننەت و كرداری هاوەڵان بە دەستەوە نییە، كردارەكەی رەتدەكرێتەوە. بەڵام بە پێی قسەیەكی القرطبي لە تەفسیرەكەیدا (صدق الله العظیم وا دەردەكەوێت لە دەوروبەری ساڵەكانی پێنج سەدی كۆچیدا لە الحكیم الترمذی بیستراوە.

إحسان برهان الدین
21 ربيع الآخر 1443
2021/ 11/ 26



  ژمارەی بینین 117

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram