به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سووره‌تی(الفاتحة) له ناو نوێژ ڕوکنێکی سه‌ره‌کی هه‌موو ڕکاتێکه و به‌بێ ئه‌و نوێژ دانامه‌زرێ، جگه له‌وێ سووره‌تی فاتیحا وه‌کو شیفا ده‌کرێ بخوێنرێ به‌سه‌ر ئازار و نه‌خۆشی جه‌سته یاخوود بخوێنرێ به‌سه‌ر ئاودا و بخورێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موو کات ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌شێت وه‌کو قه‌ڵغان و بۆ خۆپارستن بخوێنرێ له شه‌ڕ و به‌ڵا چونکه یه‌کێک له ناوه‌کانی(الکافیة)یه، هه‌روه‌ها وه‌کو یادی خوا و قورئانخوێندن، چونکه گه‌وره‌ترین سووره‌ته له قورئان له فه‌زڵ و پایه‌دا. له فه‌رمووده‌که‌ی ئیبن عه‌بباسیش-خوا لێێ ڕازی بێت- کاتیک گه‌وره‌مان جوبره‌ئیل-سه‌لامی خوای لێ بێت- له‌لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دانیشتبوو، گوێیان له ده‌نگیك بوو له ئاسمانه‌وه، جوبره‌ئیل فه‌رمووی ئه‌وه ده‌رگایه‌که له ئاسمان کرایه‌وه، له‌مه‌وپێش نه‌کراوه‌ته‌وه و له‌وه به‌دواش جارێکی تر ناکرێته‌وه، مه‌لائیکه‌یه‌کی لێ هاته خواره‌وه، فه‌رمووی ئه‌وه مه‌لائیکه‌یه هاتۆته‌خوار پێشتر نه‌هاتووه و له‌مه‌ودواش نایه‌ته‌وه هه‌رگیز ته‌نها ئه‌مڕۆ نه‌بێت، سه‌لامی کرد له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و فه‌رمووی: موژده‌ت لێ بێت به دوو نوور که به تۆ ده‌به‌خشرێ، به هیچ پێغه‌مبه‌رێک له پێش تۆ نه‌دراوه، سووره‌تی(الفاتحة) و دوا دوو ئایه‌تی سووره‌تی(البقرة)، هه‌ر دوعا و داوایه‌ک بکه‌ی به هه‌ر پیتێکی مه‌گه‌ر پێت ده‌درێ و ده‌به‌خشرێ."بينما جبريل قاعد عند النبي صلى الله عليه وآله وسلم سمع نقيضاً من فوقه فرفع رأسه فقال: هذا باب من السما‌ء فتح اليوم، لم يفتح قط إلا اليوم، فنزل منه ملَك فقال: هذا ملك نزل إلى الأرض، لم ينزل قط إلا اليوم، فسلَّم وقال: أبشر بنورين أوتيتهما، لم يؤتهما نبي قبلك: فاتحة الكتاب، وخواتيم سورة البقرة، لن تقرأ بحرف منهما إلا أعطيته". بۆ نمونه که تۆ ده‌ڵێیإهدنا الصراط المستقیم ئیتر خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو خێرێکت پێ ئه‌دا دونیایی بێت یان قیامه‌تی.. که‌واته جێی خۆیه‌تی ڕۆژانه زۆر ئه‌م سووره‌ته بخوێنین به نییه‌ت و هیوای وه‌رگرتنی هیدایه‌ت بۆ هه‌موو خێرێک. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.