به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌رجێیکردن و ده‌ستبازیی له ژوورێک قورئانی پیرۆزی تێدا بێت حه‌رام نییه و دروسته، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شوێنێکی تایبه‌ت هه‌بوو بۆ قورئانه‌که له‌و ژووره‌دا و پێویستی هه‌بێت له‌وێدا بمێنێت له‌به‌ر خوێنده‌وه و به‌کارهێنانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوێنی تایبه‌تی قورئان له ژوورێکی تره بێگومان ئه‌گه‌ر له پێشی سه‌رجێیکردن بگێڕێته‌وه بۆ شوێنه‌که‌ی به نییه‌تی به گهوڕهڕاگرتن و ڕێزلێنانی، خێر و چاکه‌یه و پاداشتی تێدایه هه‌رچه‌نده وه‌کو وتمان حه‌رام نییه ئه‌گه‌ر بوونی له‌و ژووره‌دا هه‌بێت یان بمێنێت. ئه‌مه‌ش له ڕووی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له پێشتره شه‌رمی لێ بکرێت هه‌روه‌کو فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کاتێک هاوه‌ڵێک لێی پرسی ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک به ته‌نیا له ماڵه‌وه بوو بۆی دروسته خۆی ڕووت بکاته‌وه؟ ئه‌ویش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: خوا له پێشتره شه‌رمی لێ بکرێت. دیاره ئه‌وه‌ش حه‌رام نییه به‌ڵام له شه‌رمه ئه‌گه‌ر خۆڕووتکردنه‌وه نه‌کرێت مه‌گه‌ر بۆ پێویست، شه‌رمیش به‌شێکه له ئیمان. که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و نییه‌ته‌ی لێ بنرێت و قورئانه‌که بگوێزرێته‌وه، ئومیدی ئه‌وه‌ی تێدایه پاداشتی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.