به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به پرسیاری یهکهمهت؛ ئێمه لێکدانه‌وه‌ی خه‌و ناکه‌ین، له‌به‌رئه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌ین که وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ناده‌ینه‌وه، پرسیاری دهوومیشت؛ له‌باره‌ی سووڕه‌تی یاسینه‌وه فه‌رمووده‌یه‌ک هاتووه گوایه ده‌فه‌رموێت: هه‌رکه‌سێک له سه‌ره‌تای به‌یانه‌وه سووره‌تی یاسن بخوێنێت، پێویستییه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کرێت" من قرأ يس صدر النهار قضيت حوائجه" رواه الدارمي، ئه‌م فه‌رمووده‌یه لاوازه، له‌به‌رئه‌وه باشتره کار به به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌که‌ین به دروستی له قورئان و فه‌رمووده‌وه نه‌هاتبێت! به‌ڵام ته‌قوای خوا(ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره و دوورکه‌وتنه‌وه له حه‌رامه‌کان) باشترین هۆکاره بۆ ئاسانبوونی قوورسییهکان، خوای گه‌وره دهفهرموێتوَمَن يَتَّقِ اللَّـهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا[الطلاق:٢] واته؛ ئه‌وه‌ی خۆپارێزی بکات له‌به‌ر خاتری خوا گه‌وره ئه‌وا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه له هه‌موو گرێی و گرانییه‌کانی. هه‌روه‌ها پاڕانه‌وه و په‌ناگرتن به خوای گه‌وره دیسان به‌ڵا و موسیبه‌ت و قه‌ده‌ری شه‌ڕ لاده‌بات، بڕوانه وه‌ڵامی ٢٨٨٥. هه‌روه‌ها ٢٤٥ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.