به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ بۆت هه‌یه خه‌تمی قورئانیان بۆ بكه‌یت، وخێرێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ جه‌نابت و بۆ ئه‌وانیش، وما فێكی شه‌رعی باوك و دایكه له سه‌ر مناڵه‌كانیان كه چ له ژیاندا بن یان له دوای وه‌فاتیان دوعای خێریان بۆ بكات و له چاكه و خێر بێ به‌شیان نه‌كات، و پێویست به نیه‌تێكی تایبه‌تی ناكات كه له سه‌ره‌تای قورئان خوێندنه‌كه‌دا بوترێت، و پێویستیش ناكات كه پێیان بوترێت، مه‌گه‌ر بۆ دڵخۆش كردنیان بێت بۆ ئه‌وه بێت كه ئه‌وانیش له‌دوعای خێری خۆیان بێ به‌شت نه‌كه‌ن، و به‌ڵێ خێری خوێندنه‌كه‌ی بۆ جه‌نابت ده‌نوسرێت وبگره به‌زیادیشه‌وه، چونكه تۆ جگه له پاداشتی قورئان خوێندنه‌كه پاداشتی چاكه‌كردنیشت له‌گه‌ڵ باوك و دایكت بۆ ده‌نوسرێت و خوا نموونه‌تان زیاد بكات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.