به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری ئێمه، سووڕه‌تێکی وانییه تایبه‌ت بێت تووش نه‌بوون یاخود پاراستن له هه‌ژاری.. مه‌گه‌ر سووڕه‌تی(الواقعة) نه‌بێت که چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی له‌و باره‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌م فه‌رموودانه هه‌موویان لاوازن و دروست نین: ١/ "علموا نساءكم سورة {الواقعة}، فإنها سورة الغنى" ضعيف الجامع الصغير/ ٣٧٣٠. واته/ ئافره‌ته‌کانتان فێری سووڕه‌تی(الواقعة) بکه‌ن، چونکه ئه‌وه سووڕه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندییه. ٢/ " من قرأ سورة (الواقعة) وتعلمها، لم يكتب من الغافلين ، و لم يفتقر هو و أهل بيته" سلسلة الأحاديث الضعيفة / ٢٩١. واته/ هه‌رکه‌سێک سووڕه‌تی(الواقعة) بخوێنێ و فێری خه‌ڵکی بکات، ئه‌وه له بێ ئاگایان نانووسرێت و هه‌رگیز هه‌ژاریش نابێت خۆی و که‌سوکاریشی. ٣/ " من قرأ سورة (الواقعة) في كل ليلة ، لم تصبه فاقة أبدا" ضعيف/ ضعيف الجامع الصغير/ ٥٧٧٣ . واته/ هه‌رکه‌سێک سووڕه‌تی(الواقعة) بخوێنێت هه‌موو شه‌وێک، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌بوونی تووشی نابێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.