به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا داوای لێبوردنت لێ ده‌که‌ین له دواکه‌وتنی وه‌ڵامه‌که‌ت.. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێمه بیزانین، هه‌رگیز سوپای ئیسلام نه‌چووه بۆ به‌رگری کردن له جووله‌که له ئیسپانیا! بۆیه به‌شیوه‌یه‌کی کورت هه‌ندێک زانیاریت بۆ ده‌نووسین به‌ڵکو سوودی لی وه‌ربگری ئینشاءالله. * ده‌وڵه‌تی ئیسلام له سنوری لای ئه‌نده‌لوسه‌وه مه‌ترسی هه‌بوو له گاورانی ئه‌وروپا، بۆیه له بیری ئه‌وه‌دا بوون شکۆی ئه‌و مه‌ترسییه بشکینن و ده‌وڵه‌تیش پارێزراو بێت له‌به‌رامبه‌ری هه‌ر هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراو. ئه‌مه ڕاوبۆچوونی والی مه‌غریبی ئه‌و کاته بوو که ناوی(موسای کوڕی نه‌صیر) بوو له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه(وه‌لیدی کوڕی عه‌بدولمه‌لیک). * سه‌ره‌تا له‌ساڵی(91)ی کۆچی مه‌سه‌ڵمانان هێزێکی(400) سه‌ربازییان نارد ته‌نها بۆ زانیاری کۆکردنه‌وه، لێره‌شدا هه‌واڵیان زانی که خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس زۆریان پێ خۆشه به‌هاتنی موسوڵمانان و ڕزگاربوونیان له‌ده‌ستی گاوره کاسۆلیکه قۆتییه‌کان(القوط). * موسوڵمانان توانیان ئه‌نده‌لوس ئازاد بکه‌ن له‌ده‌ستی گاوره‌کان، ئه‌ویش له ساڵی(92)ی کۆچی ڕێکه‌وتی(711)زایینی بوو به‌پێشه‌وایه‌تی سه‌رکرده‌ی ئیسلامی به‌ناوبانگ( تاریقی کوڕی زیاد). ژماره‌ی سه‌بازه‌موسوڵمانه‌کانیش له‌و ئازادکردنه‌دا (700) سه‌رباز بوو. * جوله‌که له‌و سه‌رده‌مه له‌ناو هه‌موو جێیه‌کی ئه‌وروپا زۆر به ناشرینی ته‌ماشا ده‌کران و له‌لای گاوره‌کان مایه‌ی نه‌گبه‌تی و به‌ڵا بوون، به‌ڵام له ئه‌نده‌لوسی پێش ئیسلام ژماره‌یان زۆر به‌رچاو نه‌بوو، چونکه زۆریان یان به زۆر‌و له‌ترسا یاخوود به‌ویستی خۆیان ببوونه گاور. * له‌دوای چه‌سپانی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلام له ئه‌نده‌لوس ژماره‌ی جوله‌که زیادی کرد، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گشت ناوچه‌کانی تری ئه‌وروپاوه زوڵم و سته‌مێکی زۆریان لێ ده‌کرا، له‌م لاشه‌وه له‌ژێر باڵی موسوڵمانان دادپه‌روه‌ری و ئازادییه‌کی ڕه‌ها هه‌بوو بۆ هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌کان، بۆیه به‌فرسه‌تیان ده‌زانی و به لێشاو کۆچیان ده‌کرد بۆ ئه‌نده‌لوسی ئیسلامی و له‌وێش ده‌بوونه سه‌رمایه‌داری به‌توانا. * دوا به‌دوای لاواز بوونی موسوڵمانان و شکستیان له‌به‌رده‌م هێرشی خاچپه‌رستان له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی پێنج سه‌ده(500) ساڵ ئه‌نده‌لوس له‌ژێر ده‌ستی حوکمی قورئاندا بوو، گاوره‌کان که‌وتنه کوشتن و بڕینی موسوڵمانان و دوا به‌دوای ئه‌وانیش نۆبه‌ی جوله‌که هات. * جوله‌که‌کان که به‌ناوی (مارانۆ) ناوده‌بران، داوای به‌گاوربوونیان لێ کرا، بۆیه زۆربه‌یان به‌زۆره‌ملێ بوونه مه‌سیحی و ئه‌وانه‌ش که ڕازی نه‌بوون توشی کوشتن و بڕین هاتن یان ده‌ربه‌ده‌ری ووڵات. له پورتوگال له‌ساڵی(1480ز) و له ئیسپانیاش ساڵی(1492ز). * مێژووی به‌گاور بوونی جوله‌که بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی (1391ز)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات ، له ئیسپانیا دوایان لێ‌کرا که ده‌بێت یان ببنه گاور یان له‌خاچ بدرێن، ئه‌وه بووه هۆی به‌گاور بوونی زۆربه‌ر زۆریان سه‌ره‌تا به زۆره ملێیی و پاشان به هۆی ئه‌و شکانه‌وه سروشتییه‌ی هه‌یانه له‌کاتی زه‌بوونی به ویستی خۆیان زۆرێکیان به‌گاوربوونیان هه‌ڵبژارد. وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن(باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه