به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: عوسمانییه‌کان که له دوای عه‌باسییه‌کان خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئیسلامی‌یان وه‌رگرت، به‌ڵێ حه‌تمه ئیسلام بوون و زۆریشیان بۆ ئیسلام کرد.. له سه‌ده‌رمی ئه‌وان فتۆحاتێک و ڕزگارکردنی زۆرێک له باکووری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به‌رپاکرا.. به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌کو پێش خۆیان له ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌کان به‌ده‌ر له چاکییان خراپه و فیسق و ناته‌واویان هه‌بووه و به‌ڵکوو زۆریش بووه. یه‌کێک له‌وانه‌شیان ئه‌وه‌یه له پاڵ ئیسلامێتی و فتوحاتیان ده‌مارگیری بۆ نه‌ته‌وایه‌تییان هه‌بووه، که به داخه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌ردێکی کوشنده و سه‌ره‌کی بوو بۆ له ناوچوونی و که‌وتنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئه‌وان حه‌تمه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌کو جێنشینانی ڕاشیدینیان بکردایه(ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر..) یان وه‌کو خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌وا ئوممه‌تی ئیسلام به کورد و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مه‌وه له بن ده‌ستیان ده‌مانه‌وه و ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و تێکشکانه‌یان به خۆوه نه‌ده‌دیت، دیاره ئه‌وه ته‌نها هۆکارێک بوو، ئه‌گین هۆکاری تری سه‌ره‌کی و لاوه‌کی زۆر هه‌ن بۆ له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی ئیسلامی که لێره جێگه‌ی باس نییه. به کورتی له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان ئه‌گه‌رچی ئیسلامی‌یش بووه به‌ڵام سته‌م و جیاوازی و ده‌مارگیری بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه و تاوان و فیسق هه‌بوون و له ته‌شه‌نه بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌وزا و سته‌م و داڕووخانه‌ی ژیانی ئێستادا گه‌لێک باشتره بووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.