به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له هه‌ندێ ته‌فسیردا هاتووه که له پێشی ئه‌وه‌ی ئاده‌میزاد بکرێته جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌وی، جنۆکه ئه‌و کاره‌یان پێ سپێردراوه، به‌ڵام فه‌سادی و خراپه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رپاکردووه، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی به مه‌لائیکه کردووه هه‌تا بچن بڵاوه‌یان پێ بکه‌ن و له ئاوه‌دانیدا نه‌یانهێڵن، هه‌ر بۆیه مه‌لائیکه‌ش له‌سه‌ر پێشبینیان بۆ جنۆکه‌کان پێیان وابوو ئاده‌میزادیش هه‌مان کار و کرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ته‌نها ته‌فیسر نییه بۆ ئه‌و ئایه‌ته و لێکدانه‌وه‌ی تریش هه‌یه، له‌وانه؛ که مه‌لائیکه ئه‌و زانینه‌یان پێ درا بوو له‌لایه‌ن خواوه که ئاده‌میزاده‌کان کاری وه‌ها ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌وانیش ویستیان حیکمه‌تی خوا بزانن که بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مرۆڤه‌کان کاری وه‌ها ده‌که‌ن به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌وان ده‌کاته جێ‌نشین له زه‌ویدا!؟ ئه‌وه‌بوو توانای فێربوون و ناولێنانی بۆ هه‌موو شتێک هه‌بوو(بێگومان ئه‌ویش به‌خششی خوا بوو) له‌گه‌ڵ توانای ئاودانکردنه‌وه.. ئه‌گه‌ر به‌پێی ته‌فسیری یه‌که‌م بێت، ڕاستییه‌کمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ئێستاکه نه‌وه‌ی جنۆکه به ڕوواڵه‌ت جێ‌نشین و به‌رپرس نین له زه‌ویدا به‌ڵام به داخه‌وه کاتێک باوه‌ڕداران ڕوو له دونیا ده‌که‌ن و دینی خوا کاری پێ ناکرێ، کوفر و بێباوه‌ڕی په‌ره ده‌سێنێ و شه‌یتانه‌کان له ڕێی دۆسته‌کانی خۆیانه‌وه له ئاده‌میزاد هه‌مان مه‌به‌ست و پیشه‌ی خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌کته‌ره‌کان ئێمه‌ی مرۆڤین و زیانه‌کانیش ئێمه ده‌یچێژین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.