به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زولقه‌ڕنه‌ین ئه‌وه‌ی له قورئاندا باسی هاتووه پاشایه‌کی خواناسی به توانا بووه له‌سه‌ر بۆچوونی زۆربه‌ی زانیان ئه‌گه‌رچی به‌لای هێندێکه‌وه پێغه‌مبه‌ر بووه یان مه‌لائیکه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاشا بووه دروست و په‌سه‌ندتره. موفه‌سیری قورئان موجاهید-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: ته‌نها چوار پاشا توانیویانه ده‌سته‌ڵاتیان سه‌راپای هه‌موو زه‌وی بگرێته‌وه، دووانیان باوه‌ڕدار بوون و دووانیان کافر، ئه‌و دووانه‌ی باوه‌ڕدار بوون پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان-سه‌لامی خوای لێ بێت- و زولقه‌ڕنه‌ین بووه، دوو بێباوه‌ڕه‌که‌ش(بخنتصر) و نه‌مرودی کوڕی که‌نعان." ملك الأرض مشرقها ومغربها أربعة نفر : مؤمنان وكافران ، فالمؤمنان : سليمان بن داود وذو القرنين ، والكافران : بختنصر ونمرود بن كنعان ، لم يملكها غيرهم " رواه الطبري في (التفسير). خوای گه‌وره‌ش له باسی زولقه‌ڕنه‌یندا ئه‌وه‌ی فه‌رمووه که ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌وی گه‌ڕاوه و دژی زوڵم و بێباوه‌ڕی هه‌وڵی داوه(بڕوانه سووره‌تی-الکهف- ئایه‌ته‌کانی 84-90). زولقه‌ڕنه‌ین پاشایه‌ک بووه له ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبڕاهیم-سه‌لامی خوای لێ بێت- هه‌روه‌کو شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی " هو ملك صالح كان على عهد الخليل إبراهيم عليه الصلاة والسلام ، ويقال إنه طاف معه بالبيت ، فالله أعلم (فتاوى نور على الدرب) لابن عثيمين(60 /4). فه‌رمووده‌ناس ئیبن حه‌جه‌ر-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر عیساوه-سه‌لامی خوای لێ بێت- نێزیک بووه، له نێوانی پێغه‌مبه‌ر عیسا و ئیبڕاهیمیش زیاتر له(2000) ساڵ هه‌بووه، وادیاره لێکچوواندنێک هه‌بووه ئه‌م ئه‌سکه‌نده‌ره به زوڵقه‌ڕنه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میش توانا و سنووری حوکمی زۆر به‌ربڵاوبووه بۆیه چواندوویانه به زولقه‌ڕنه‌ین یان له‌به‌رئه‌وه بووه ئه‌سکه‌نده‌ر فارسی تێکشاند و بۆ ماوه‌یه‌ک مه‌مله‌که‌تی ئه‌وانیش خسته‌پاڵ مه‌مله‌که‌تی ڕۆم و به‌مه‌ش هه‌ردوو ئه‌و فراوانییه‌ی له‌به‌رده‌م کۆبوویه‌وه، بۆیه به زولقه‌ڕنه‌ین شوبهێنرا.. " الْإِسْكَنْدَر الْيُونَانِيّ كَانَ قَرِيبًا مِنْ زَمَن عِيسَى عَلَيْهِ السَّلَام , وَبَيْن زَمَن إِبْرَاهِيم وَعِيسَى أَكْثَر مِنْ أَلْفَيْ سَنَة , وَالَّذِي يَظْهَر أَنَّ الْإِسْكَنْدَر الْمُتَأَخِّر لُقِّبَ بِذِي الْقَرْنَيْنِ تَشْبِيهًا بِالْمُتَقَدِّمِ لِسَعَةِ مُلْكه وَغَلَبَته عَلَى الْبِلَاد الْكَثِيرَة , أَوْ لِأَنَّهُ لَمَّا غَلَبَ عَلَى الْفُرْس وَقَتَلَ مَلِكهمْ اِنْتَظَمَ لَهُ مُلْك الْمَمْلَكَتَيْنِ الْوَاسِعَتَيْنِ الرُّوم وَالْفُرْس فَلُقِّبَ ذَا الْقَرْنَيْنِ لِذَلِكَ ." . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.