به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت که برا گه‌وره‌که‌ت زیاتر له ده‌یان جار شیرى دایكى ئه‌و کچه‌ی خواردووه، ئه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌وا برا گه‌وره‌که‌ت ئه‌بێت به کوڕی شیری دایکی ئه‌و کچه و بۆی نیه کچه‌کانی ئه‌م ژنه بخوازیت، به‌ڵام تۆ ده‌توانیت ئه‌م کچه بخوازیت چونکه ئه‌و خوشکی تۆ نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێ دایکی کچه‌که زۆر جار له‌گه‌ڵ برایه‌که‌ت شیری دایکی تۆی خواردووه له سه‌رده‌می برایه‌که‌ت، ئه‌وه ئه‌و کچه ده‌بێته خوشکی تۆ و ناشێت بیخوازی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.