به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌نها ئه‌و کوڕه له‌گه‌ڵ تۆ برایه له شیره‌وه، خوشکه‌که‌ی نابێته خوشکت و ده‌توانی بیخوازی. هۆیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه تۆ شیری دایکی ئه‌وانت نه‌خواردووه، به‌ڵکوو برایه‌که‌ی له شیری دایکی تۆی خواردووه. سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین که برایه‌تی به پێنج جار شیر خواردن دروست ده‌بێت، له‌وه که‌متر له‌سه‌ر ڕای به‌هێزترین دانامه‌زرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.