به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر تۆ شیری دایكی ئه‌وت خواردبێت ئه‌وا به‌ڵێ هه‌موو خوشك و براكانی ئه‌و، گه‌وره و بچوكیان ده‌بنه خوشك و برای شیریت و هه‌موو كه‌س و كاره‌كه‌یان ده‌بنه كه‌س و كاری تۆش، به‌ڵام خوشك و براكانی تۆ هیچی ئه‌وان نین و ده‌توانن ژن و ژنخوازی له نێوان یه‌كتردا بكه‌ن واته تۆ به‌ته‌نها ده‌بیته مناڵی شیریی ئه‌وان نه‌ك خوشك و براكانت. وه به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شیری دایكی تۆی خواردبێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌بێته مناڵی شیریی ئێوه و له‌خۆت و هه‌موو خوشك و براكانت حه‌رام ده‌بێت، به‌ڵام ئێوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی تری ژن و ژن خوازی بكه‌ن، وه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن ژن و ژن خوازیتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن جگه له‌و كه‌سه خۆی كه شیری دایكتی خواردووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.