به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شیری خێزان بۆ مێردی خۆی حه‌رام نییه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هیج ده‌قێک نییه باسی حه‌رامیی شتێکی وه‌ها بکات، ئه‌وه‌ی بۆ پیاو حه‌رام کرابێت له خێزانی ته‌نها سه‌رجێی دواوه و پێشه‌وه‌ی له کاتی بێ‌نوێژی به‌حه‌یز و نیفاس. زانایانیش باسی ئه‌وه‌یان کردووه که شیری دایک بۆ منداڵه‌که په‌یدا بووه و نابێت پیاو لێی بخواته‌وه مه‌گه‌ر بۆ پێویستی وه‌کو بۆ لایه‌نی تیماری و داوده‌رمان وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوی پێ بشواته‌وه، وه فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر له کاتی سه‌رجێی و مژینی سنگی خێزانی بڕێک له شیره‌که‌ی بچێته ده‌مییه‌وه، پاکه و حه‌ڵاڵه و هیچی تێدا نییه.. پیاویش ئه‌گه‌ر شیری خێزانی خۆی بخواته‌وه پێی نابێته برای منداڵه‌کانی! چونکه برای شیریی له ماوه‌ی دوو ساڵه و بۆ گه‌وره نییه. له وه‌ڵامی خۆشـمان وتوومانه که له ڕووی سروشته‌وه ناگونجێ و نامۆیه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.