به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مەبەستان لە هەموو پێنج جارەکە کە دەبێت لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی منداڵەکە بێت، شایەنی باسە زانستی ئەمڕۆش باسێکی ئەوەی کردووە کە منداڵی شیرەخۆر هێشتا سیفاتی بۆماوەیی(جهاز الوراثی) پێنەگەیشتووە و تەنە دەرەکیی و بێگانەکان کاریگەریی لەسەر دروست دەکات، شیری دایکیش هەموو پێداویستییە خۆراکی و بەرگریی(المناعة) و گەیاندنی نیزامی بۆماوەیی بۆ منداڵەکە تەواو و پێگەیشتوو دەکات، لەبەرئەوەیە ئەگەر بۆ چەند جارێک منداڵێک شیری دایکێکی تر بخوات هەمان ئەو سیفات بۆماوەییانە وەردەگرێت کە بۆ منداڵەکانی خۆیشی گەیاندوویەتی، بەمەش وەکو منداڵەکانی ئەو دایکەی لێ دێت، هەمووش دەزانین کە هاوسەرگیریی ناوخێزانێک یان خزمە نزیکەکان لە ڕووی زانستەوە ناپەسەندە، ئیسلامیش ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە و حیکمەتی حەرامبوونی هاوسەرگیریی ئاشکرا دەکات. لە ڕووی دینیشەوە هەندە بەسە بڵێێن ئەوە فەرمانی خوا و پێغەمبەرەکەیەتی و ئێمە تەنها خۆبەدەستەوەدانمان لەسەرە. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.