به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌پێی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بێت ئاشکرایه ئه‌و برایه سته‌می لێ کراوه، هه‌م له لایه‌نی سۆز و عاتیفه‌وه که ده‌بوو ماڵی باپیری جێی بابی بۆ بگرنه‌وه و وه‌کو کوری خۆیان ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکه‌ن چونکه جیاوازییه‌ک نییه له نێوانی کوڕ و کوره‌زا، هه‌م ئه‌و که هه‌تیو بووه ده‌بوو زۆر باس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن چونکه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانیان به‌وه کردووه که له‌گه‌ڵ هه‌تیو چاکه‌خواز و نه‌رمونیان بین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێفَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ[الضحى:٩] واته؛ له‌گه‌ڵ هه‌تیودا باش مامه‌ڵه بن و ئازاریان مه‌ده‌ن. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"عن سهل قال رسول الله صلى الله عليه وسلم وأنا وكافل اليتيم في الجنة هكذا وأشار بالسبابة والوسطى وفرج بينهما شيئا " رواه البخاري. واته؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی؛ من و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌تیوێک به‌خێو ده‌کات و په‌روه‌رده‌کردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی وه‌کو ئه‌و دوو په‌نجه‌یه واین(په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست و شایه‌تومان) له به‌هه‌شتدا، که‌مێک نێوانێکی خسته به‌ینه‌وه، ئه‌وه‌س به مانای زۆر نزیکه لێم له به‌هه‌شتدا. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌تیو ئازار ئه‌ده‌ن و مافیان ده‌خۆن تووشی سزای گه‌وره و سه‌خت ده‌بن ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌که‌ن و داوای گه‌ردن ئازایی له هه‌تیوه‌که نه‌که‌ن کاتێک گه‌وره ده‌بێ! ئازاردانی هه‌تیو به یه‌کێک له سیفاته‌کانی بێباوه‌ڕان دانراوه له قورئاندا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌سێک باوه‌ڕی قه‌بووڵ بێ لای خوای گه‌وره نابێت هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هه‌تیو خراپ بێتأَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ* فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ [الماعون:١-٢]. خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌وه کردووه ماڵی هه‌تیو بپارێزرێ و جیابکرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که‌فاله‌تی کردووه له ماڵه‌که‌ی نزیک نه‌بێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی باڵه‌غ و ژیر ده‌بێ و خێر و شه‌ڕ ده‌ناسێ ئیتر بۆی بگێڕدرێته‌وه‌وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُالإسراء:٣٤]، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێوَآتُوا الْيَتَامَىٰ أَمْوَالَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَىٰ أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا[النساء: ٢] واته؛(خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کارێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه. ئه‌وانه‌ش ماڵی هه‌تیو ده‌خۆن له ڕؤژی قیامه‌ت ده‌بێته ئاگر بۆیان و ناو سکیان ده‌سوتێنێإِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا[النساء:١٠] واته؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و فه‌رمایشتانه‌ی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به برای خۆمان ده‌ڵێین که ئه‌و دوو ڕێگه‌ی له‌به‌ر ده‌سته: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه مافی خۆیه‌تی ڕێگه‌ی دادگا بگرێته به‌ر و مافی خۆیان لێ وه‌ربگرێته‌وه له‌و میراته‌ی له بابی به‌جێ ماوه، بێ ده‌نگیش له‌وه چاکه نییه! به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وان موحتاج نه‌بن و به‌و زوڵمیش ئه‌و کوڕه‌یان بێبه‌ش کردووه، به‌وه‌ش که تاکو ئێستا له‌سه‌ر خواردنی ئه‌و مافه به‌رده‌وامن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌شیمان نین و ناشیانه‌وێ په‌شیمان ببنه‌وه. به ڕاستی بێ ده‌نگیش له‌و جۆره که‌سانه باش نییه و ناپه‌سه‌نده. ڕێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ر به ته‌واوی وازیان لێ بهێنێ و بیانداته دادگه‌ری خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش به ته‌واوی جێگه‌ی خۆی بگرێ، ده‌بێت ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه و هه‌رچیان کردووه به‌رامبه‌ری بیریان بخاته‌وه، پێیان بڵێ که من سکاڵای خۆم له لای خوا کردووه و داوام له خوایه تۆڵه‌ی منتان لێ بکاته‌وه له دونیا و قیامه‌ت، وه به ڕاشکاوی داوای مافی خۆی بکاته‌وه لێیان، ئه‌گه‌ر ئینکارییان لێ کرد ئه‌وه ئیتر با هه‌ڵیگرێ بۆ قیامه‌ت چونکه ئه‌م هیچ هه‌نجه‌تی نه‌هێشتووه به‌وان.. هه‌ر کارێکیش بدرێته ده‌ستی خوا، دڵنیا بن خوای گه‌وره ده‌یگه‌یه‌نێته جێی خۆی.. تێبێنی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ینێ که موسوڵمان له‌سه‌ری داوایه به‌ده‌م مافی خۆی بچێ و داوای بکاته‌وه، بۆیه پێمان باشه به ڕێگه‌ی دادگا بێ یان خزمایه‌تی له‌سه‌ر مافی خۆی هه‌ڵباتێ و داوای بکات. ئه‌گه‌ر حاسڵ بوو سوپاسی خوای له‌سه‌ر بکات ئه‌گه‌ریش نه‌کرا له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موو که‌سێک مافی خوا و مافی خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر به‌سه‌رییه‌وه هه‌بێ لێی ده‌سه‌نرێ و مافخوراوانیش به هیوای خۆیان ده‌گه‌ن، دڵنیابه ئه‌گه‌ر ئه‌وان تۆبه نه‌که‌ن له قیامه‌ت له چاکه‌کانیان ده‌با و ئه‌گه‌ریش چاکه‌یان نه‌بێ خراپه و گوناهه‌کانی ئه‌میان ده‌چێته سه‌ر شان. هه‌رچی ئازار و لێدان و ناڕه‌حه‌تیشه وازی لێ بهێنه بۆ خوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وات کرد ئیتر ده‌بێ مێشکی خۆت پێیانه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ی، متمانه‌ت هه‌بێ که خوای په‌روه‌ردگار دادگه‌ره و سته‌میشی حه‌رام کردووه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ری خۆیشی.. له باتی ئه‌وه یادی خوا و قورئان خوێندن و چوون بۆ مزگه‌وت و گوێگرتن له وتاری پیاوچاکان و چاکه بکه به‌ڵكو خوای گه‌وره ئارامیت پێ ببه‌خشێ و شه‌یتانیش لێ دوور بخاته‌وه، چونکه ئه‌و بیره‌وه‌رییانه به‌شێکی زۆری له شه‌یتانه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تاوه‌کو دڵڕه‌قی و بوغزت زیاتر و ئاگری تۆڵه‌ت له دڵدا بڕوێنێ به‌مه‌ش گوناهی خه‌ڵک کوشتن یان خۆکوشتنت بکاته به‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش کرد له باتی خێر تووشی شه‌ڕ ده‌بی له‌گه‌ڵ سزای ئاگر، ئه‌وان هه‌رچییان کردبێ شایسته‌ی کوشتن نین، تۆیش ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕیوه له بیری بکه، ئه‌وه‌ش ماوه له ژیان به تاعه‌ت و خۆشه‌ویستی خوا به‌سه‌ری به‌ره، قه‌ره‌بووی هه‌مووی ده‌که‌یته‌وه و دواڕؤژیشت له ده‌ست ناچێت، سوپاسی خواش بکه به‌س نییه ئیماندار و خواپه‌رستی، زۆرێک له هه‌تیوانی بێ نه‌وا هه‌ن به‌هۆی بێنازی و بێ سه‌رپه‌رشتی ده‌بنه که‌سانێکی سته‌مکار و دوور له خوا.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.