به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ ئه‌وه‌ی بزانی و بۆ ئه‌وه‌ش که خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌دڵدا زۆرتر بێت هه‌روه‌ها له‌جێی خۆی بێت ده‌بێت ئه‌و خاڵانه له خۆماندا به‌دی بکه‌ین: 1/ خوێندنه‌وه و خوێندنی به‌سه‌رهات و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، هه‌تاوه‌کو ئه‌و زاته پیرۆزه وه‌ک خۆی بناسیت ئه‌وا زیاتر خۆشت ده‌وێت، بۆچی؟ چونکه ژیانی ئه‌و ڕابه‌ره(هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت و سڵاوی لێبێت) هه‌مووی بریتی بووه له کۆشش و هه‌وڵدان و قوربانیدان له‌پێناوی هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت.. 2/ جێبه‌جێکردنی هه‌موو یان زۆربه‌ی زۆری سوننه‌ته‌کانی.. هه‌وڵ بده‌ی وه‌ک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نان بخۆی، ئاو بخوێته‌وه، جل له‌به‌ر بکه‌ی، ڕیش بهێلیته‌وه، سیواک به‌کاربهێنیت، نوێژی سوننه‌ت بکه‌ی، ڕۆژووی سوننه‌ت بگری، خێری زیاده بکه‌ی، هه‌موو شتێکت ڕاسته بێت( وه‌ک پێڵاو له‌به‌ر کردن له‌پێشا به‌قاچی ڕاست...)، له‌سه‌ر لای ڕاست بخه‌ویت، که خه‌وتی زیکری خه‌وتن بخوێنیت، که‌هه‌ستای زیکری هه‌ستان بخوێنیت، به‌قاچی ڕاست بچیته مزگه‌وت و به‌قاچی چه‌پ پێیته ده‌ر و زیکره‌کانیش بخوێنیت، هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌وه بۆ ئاوده‌ست و..، 3/ هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردن و ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و ئیسلامه، له عه‌قیده‌یه‌کی پاک و ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌کان و وازهێنانیش له‌هه‌موو تاوانه گه‌وره‌کان، چونکه ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) قورئانێکی زیندوو بوو، واته هه‌مووی له‌خوێدا ئه‌نجام دابوو.. پاشانیش ئه‌وه مانای ڕێز و پێزانینه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) که له ڕێی ئه‌وه‌وه ئه‌و هیدایه‌ته‌مان بۆ هاتووه.. هه‌روه‌ها به‌جۆرێکی تر؛ هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و سیفات و ڕه‌فتار و گوفتاره جوانانه‌ی که له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا هه‌بووه، وه‌ک نه‌رمونیانی به‌به‌رده‌وامی، تووڕه‌بوون له‌سه‌ر شکاندانی سنووری خوا، ئازایه‌تی و جوامێری، له‌خۆبورده‌یی و خه‌مخۆریی، دڵسۆزیی و به‌زه‌یی.. 4/ دوعاکردن بۆی و سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر.. به‌تایبه‌تی دوای گه‌یشتنی بۆ پله‌ی (الوسیلة)، چونکه پێغه‌مبه‌ر خوا(صلى الله عليه وسلم) تکای وابووه که بگاته ئه‌و پله‌یه و داوای کردووه له ئێمه که هه‌رکه‌سێک ئه‌و دوعایه‌ی بۆبکات ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌کات(داوای لێخۆشبوو‌ن)، که‌واته بۆ به‌خیلی له خۆمان بکه‌ین؟! " إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا ثم سلوا الله لي الوسيلة فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله و أرجوا أن أكون أنا هو فمن سأل لي الوسيلة حلت عليه الشفاعة " صححه الألباني. 4/ باسکردن و پیاهه‌ڵدان و به‌رگری لێکردنی له‌ناو خه‌ڵکی، به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌وانه‌ی که به خراپ ناوی ده‌هێنن. 5/ کارکردن و بانگه‌وازکردن بۆ ڕێگاکه‌ی، هه‌تاوه‌کو دینی ئه‌و شکۆمه‌ند و به‌رز بێت له‌سه‌رتاپای ژیان و زه‌ویدا، وه هه‌تاوه‌کو زۆرترین که‌س موسوڵمان بێت، چونکه ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) شانازی به‌زۆریمانه‌وه ده‌کات له ڕؤژی قیامه‌ت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌فه‌رموێت: ژنێک بخوازن که خۆشتان بوێت هه‌روه‌ها منداڵکی ببێت، چوونکه من شانازیتان پێوه ده‌که‌م له قیامه‌ت" تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم " صححه الألباني. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ------------------------------------------------------------------ لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.