به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له فه‌توایه‌کیدا ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که جائیز نییه (صلى الله عليه وسلم) کورت بکرێته‌وه یان به هێما بنووسرێت وه‌کو پیتی (ص) و (صلعم) و....تاد. به کورتی ده‌فه‌رموێ: سه‌ڵاواتدان له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دامه‌زراوه له ته‌حیات و وتار و دوعا و ئیستیغفار و دوای بانگدان و کاتی چوونه مزگه‌وت و ده‌رچوون و زۆر جێگه‌ی تر.. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌چه‌سپێنێ که له کاتی نووسینیش ده‌بێت وه‌کو خۆی بنووسرێ، ئه‌وه‌ی جائیز بێت ئه‌وه‌یه وه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووه به ته‌واوی بنووسری و خوێنه‌ریش کاتێک ده‌گاته سه‌ری بیخوێنێته‌وه و نابێت له نووسیندا کورت بکرێته‌وه به وشه‌ی (ص) و (صلعم) و ئه‌وانی تریش که له‌م چه‌شنه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ر و دانه‌ر به‌کاریان هێناوه! ئه‌وه‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی تێدایه که له کتێبی سه‌نگینیدا فه‌رموویه‌تیصلُّوا عليهِ وسلِّموا تسْليماً [الحزاب:٥٦]، ئه‌مه له کاتێکدا به‌و هێما و کورته وشانه مه‌به‌سته‌که‌ی پێ نایه‌ته دی به ته‌واوی و پله‌وپایه‌ی نووسینی(صلى الله عليه وسلم)یش نادرێت به ده‌سته‌وه و له ده‌ست ده‌چێت.. ده‌فه‌رموێ که ئیبن سه‌ڵاحی (کورد بووه!) فه‌رمووده‌ناس -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له کتێبی (علوم الحدیث) خۆیدا له باره‌ی نووسینی سه‌ڵاواته‌وه فه‌رموویه‌تی: ٩- ده‌بێت نووسینه‌وه‌ی سه‌ڵاوات و سه‌لام له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بپاریزێ و بنووسێ له کاتی باسکردنی پێغه‌مبه‌ردا، بێزار و ناڕه‌حه‌تیش نه‌بێت له چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی چونکه ئه‌وه گه‌وره‌ترین سوودی تێدایه که زۆرێک له فێرخواز و نووسه‌ره‌کان په‌له‌یی تێدا ده‌که‌ن! هه‌ر که‌سێکیش له‌وه بێ‌ئاگا بوو ئه‌وا بێبه‌ش بووه له به‌شێکی زۆر له خێر.. و زۆرێکیش خه‌ڵکانمان بینیوه که خه‌ویان دیتووه له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێ ته‌نها نووسینێک نییه به‌ڵکو دوعایه‌که ده‌یچه‌سپێنێ(مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه به‌و زۆرنووسینه وه‌کو ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو جاره ئه‌و دوعایه دووباره بکاته‌وه)... له حه‌مزه‌ی کینانی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گێڕاویانه‌ته‌وه که ده‌فه‌رموێ: من فه‌رمووده‌م ده‌نووسی، کاتێک باسی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بهاتایه‌وه ده‌منووسی (صلى الله عليه)، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوام(صلى الله عليه وسلم) هاته خه‌و و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه بۆچی به ته‌واوی سه‌ڵاواتم لێ ناده‌ی؟! ئیتر له دوای ئه‌وه هه‌رگیز نه‌مده‌نووسی (صلى الله عليه) مه‌گه‌ر (وسلم)یشم له‌گه‌ڵ ده‌نووسی.. هه‌تاوه‌کو ئیبن سه‌لاح ده‌فه‌رموێ: هه‌روه‌ها ناپه‌سندیشه سه‌ڵاوات کورت بکه‌ێته‌وه له‌سه‌ر(عليه الصلاة) خواش باشتر ده‌زانیت. له‌مه‌وه؛ ڕاستی ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که زۆرێک له خوێنه‌ران و عه‌وامی خه‌ڵک کاتێک ئه‌و هێما و کورته وشانه ده‌بینن هه‌روه‌کو چۆن نووسراوه ئاوه‌ها ده‌یخوێننه‌وه، که هیچ مانایه‌ک نادات، یاخود سه‌ڵاواته‌که ناخوێننه‌وه و به‌سه‌ری تێپه‌ر ده‌بن و به‌مه‌س خۆیان له‌و هه‌موو خێر و فه‌زڵی سه‌ڵاواته بێبه‌ش ده‌که‌ن که یه‌کێک له‌وانه شه‌فاعه‌ته له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژی(١٠) جاری لێ بدرێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.