سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پیشه‌ و کاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) چی بووه‌.؟
ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاركردن یان وه‌ستاوه‌؟ ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ ئه‌وه‌ چ كارێكی دیاریكراوی ده‌كرد.؟ و زۆر سوپاس.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1291

پیشه‌و كاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌ درێژایی ژیانی به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاری و به‌ حێهێنانی فه‌رمانه‌كانی بووه‌، نوێژی ئه‌كردو به‌ ڕۆ‌ژوو ده‌بوو، به‌ڵكو ڕ‌ه‌وشتی هه‌مووی بریتی بوو له‌ قورئان، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كاندا هاتووه‌و جێگیر بووه‌، ئه‌مه‌ كارو پیشه‌و دیده‌نی بوو تاكو وه‌فاتی كرد، چۆن وا نه‌بێ له‌ كاتێكا خوا نیگای ئه‌كاته‌ لاو پێی ئه‌فه‌رموێ:وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ(به‌رده‌وام په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته‌ هه‌تا مردن یه‌خه‌ت ده‌گرێ)[الحجر:99] واته‌ تاكو ده‌مری، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكراو به‌رچاوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ ماده‌م زیندووه‌و له‌ ژیاندایه‌و خاوه‌ن ژیریه‌ داوای لێ ده‌كرێ به‌ندایه‌تی خوا بكات به‌ پێی توانای خۆی، وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ ئه‌مه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ فه‌رمووده‌ی عیسایه‌ سه‌لامی خوای لێبێ كه‌ فه‌رمویه‌تی: ( وَأَوْصَانِي بِالصَّلاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيّاً) (ئامۆژگاری كردووم كه‌ نوێژه‌كانم ئه‌نجام بده‌م و زه‌كاتیش بده‌م هه‌تا له‌ ژیاندا بم) [مريم:31]. 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێ له‌ زندیق و له‌ ئاین ده‌رچووه‌كان ئه‌و ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (الحجر) كه‌ ده‌ڵێن مانای دڵنیابوون (الیقین) زانست و زانیاریه‌ به‌ خوا عزوجل، وه‌ مانای ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌نده‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌عریفه‌ت و زانستیدا به‌رامبه‌ر به‌ خوا گه‌شته‌ پله‌‌ی دڵنایی ته‌واو ئه‌وه‌ ئیتر به‌ندایه‌تی له‌ سه‌ر لا ئه‌چێت و فه‌رمانه‌ شه‌رعیه‌كانی له‌ سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ، چونكه‌ كۆتا پله‌ی به‌ندایه‌تیكردن بریتیه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ دڵنایی (الیقین) و وا پێی گه‌یشت، جا ئه‌م جۆره‌ له‌ ته‌فسیر كردن بۆو ئایه‌ته‌ كوفرو بێ باوه‌ڕی و ده‌رچوونه‌ له‌ ئاین به‌ كۆڕای زانایانی ئیسلام، وه‌ ئه‌م شێوه‌ ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌ وه‌ك یاریكردنه‌ به‌ ماناكانی قورئانی پیرۆز، وه‌ زانراویشه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێ شاره‌زاترین كه‌سێك بوون به‌ خوا، وه‌ زاناترینیان بوون به‌ سیفاتی خواو مافه‌كانی خوا له‌ سه‌ر به‌نده‌كانی، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ق و مافیی په‌روه‌ردگاره‌ له‌ به‌ گه‌وره‌گرتن و ملكه‌چی كردن بۆی، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر به‌ندایه‌تی خوایان ده‌كردو زیاتر ملكه‌چ و گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی بوون و له‌ هه‌موو كه‌سێك زیاتر له‌ خوا ده‌ترسان و له‌ هه‌موو كه‌سێكیش زیاتر ئومێدو هیوایان به‌ خوا بووه‌، خوای متعال ده‌فه‌رموێ: (اِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) (به‌ ڕاستی له‌ ناو به‌نده‌كانی خوادا هه‌ر زاناكانن له‌ خوا ده‌ترسن) [فاطر: من الآية28] 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
تێبینی: ئه‌م پرسیاره‌ له‌ پێگه‌ی (الشبكه‌ الاسلامیه) له‌ ژێر ژماره‌ (16065) له‌ به‌رواری (17 صفر 1423) له‌ لایه‌ن د.عبدالله الفقیه به‌رپرسی بنكه‌ی فه‌توا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌. 
 

  ژمارەی بینین 367

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus