سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ناو‌ەکانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ اسلم) چیە.؟
ناو‌ەکانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ اسلم) چیە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1292

به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ناوی زۆره‌، هه‌ندێ گه‌یاندوویه‌تی هه‌تا (300) ناو، هه‌ندێ له‌و ناوانه‌ له‌قورئاندا هاتوون، وه‌ک: ( الشاهد؛ شایه‌تده‌ر - المبشر؛ مژده‌ده‌ر - النذیر؛ ترسێنه‌ر - المبین؛ دیار - الداعي؛ بانگێشکه‌ر بۆلای خوا - السراج المنیر؛ چرای دره‌وشاو - المذکر؛ بیرخه‌ره‌وه‌ - الرحمة؛ زه‌یی - النعمة؛ نیعمه‌ت - الهادي؛ ڕێنموویکه‌ر - الأمین؛ ده‌ستپاک...هتد). 
ئه‌وه‌ش که‌ له‌قورئان و سوننه‌تدا هاتووه‌، بریتییه‌ له‌( ئه‌حمه‌د و موحه‌ممه‌د). 
ئه‌وه‌ش که‌له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌، وه‌ک: ( الماحي؛ سڕڕه‌وه‌ - الحاشر؛ به‌هاتنی ئه‌و حه‌شر نزیک بۆوه‌ - العاقب؛ دوابه‌دوای پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌ - المقفي؛ شوێن په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی که‌وتووه‌(ڕێگه‌ی یه‌کخواپه‌رستی) - نبي الرحمة؛ پێغه‌مبه‌ری زه‌یی و خێروفه‌ڕڕ - نبي التوبة؛ خوای گه‌وره‌ ده‌رگای ته‌وبه‌ی پێوه‌ کردۆته‌وه‌ - المتوکل؛ پشتبه‌ستوو به‌خوای خۆی هه‌میشه‌ ...هتد). 

له‌ناوه به‌ناوبانگه‌کانیشی: (المختار؛ هه‌ڵبژێرراو - المصطفی؛ پوخته‌کراو - الشفیع؛ داواکه‌ری شه‌فاعه‌ت - المشفع؛ شه‌فاعه‌تی وه‌رده‌گیرێت - الصادق؛ ڕاستگۆ - المصدوق؛ بڕواپێکراو..). 

هه‌روه‌ها له‌ته‌وراتدا ناوی هاتووه‌ به‌ ( الضحاک القتال) هه‌روه‌ک ئیبن عه‌بباس ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت باسی ده‌کات، ئیبن ته‌یمییه‌ و ئیبن قه‌ییم و ئیبن ئه‌ثیریش ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت باسیان لێوه‌کردووه‌.. 
ئه‌م دوو ناوه‌ش لێک جیاناکرێنه‌وه‌و دوو ناوی پێچه‌وانه‌ن به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ستێک، (الضحاک) به‌مانای ڕووخۆش و ده‌م به‌پێکه‌نین که‌ بۆموسوڵمانانه‌، (القتال)یش واته‌ کوژه‌رو پشتشکێنی دوژمنانی خوایه‌. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
..................................................................... 
ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌. 
 

  ژمارەی بینین 358

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus