به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان ؛ێ بێت) وه‌کو زانایان ده‌فه‌رموون و له‌سه‌ری ڕێکن پارێزراون له گوناهه گه‌وره‌کان و مه‌عصومن، به‌ڵام وه‌کو ئاده‌میزاد ئه‌وانیش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌وه‌شێته‌وه هه‌ڵه یان گوناهی بچووک بکه‌ن.. گوناهی یونس-سه‌لامی خوای لێ بێت) ئارامنهگرتنی بوو له بانگه‌واز و به‌جێهێشتنی گه‌له‌که‌ی بوو، هی داود په‌له‌کردنی بوو له حوکمدان و گوێی نه‌ده‌گرت بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه هه‌روه‌ها.. گونێک پێغه‌مبه‌ری خۆشمان(صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ری هه‌یبووبێ هی پێشێ پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه وه‌کو ئه‌وه‌ی یه‌ک دوو جار مه‌یلی بووه بچێته زه‌ماوه‌ندێک یاخوود ویستوویه‌تی به‌رگی خۆی دابنێ له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که‌عبه، له هه‌موو ئه‌و جارانه‌ش خوای گه‌وره پاراستوویه‌تی و دوور خستووه، له دوای پێغهمبهرێتیش قورئا ئیشاره‌تی بۆ هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ڕاکێشاوه، وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕووی گرژبوو و پشتی کرد له کوڕی ئوم مه‌کتوومی کوێر کاتێک خه‌ریکی گه‌وره‌پیاوانی قوڕه‌یش بوو ئه‌میش هاتبوو گوێبیستی قورئان و هه‌ق بێت، یاخوود هێشتنه‌وه‌ی دیله‌کانی به‌در و ئازادکردنیان، یاخوود قه‌ده‌غه‌کردنی خۆی له هه‌ندێ خێزانه‌کانی خۆی.. هه‌موو ئه‌مانه و هی تریش ئه‌گه‌ر هه‌بووبن[ بێگومان ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی له دڵی خۆشه‌ویستیمان(صلى الله عليه وسلم) دروستکردووه که ڕه‌نگه خوای گه‌وره سزای بدات له سه‌ری ئه‌گه‌رچیش تۆبه‌ی کردووه له‌سه‌ریان.. چونکه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه هه‌رده‌م له چاره‌نووسی گوناهه‌کانی ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر بچووکیش بن! ئه‌ی ده‌بێت به ته‌قواترین و له‌خوا زیاتر ترسا‌و که پێغه‌مبه‌رمانه(صلى الله عليه وسلم) حاڵی چۆن بێت!! بۆیه له ڕاستیدا ئه‌م ئایه‌ته زیاتر دڵنه‌وایی و هێمنی بۆ پێغه‌مبه‌رمان تێدایه وه‌ک له‌وه‌ی ئیشاره‌ت بێت بۆ هه‌بوونی گوناهی گه‌وره یان زۆر..ِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مُّبِيناً* لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطاً مُّسْتَقِيما[الفتح:١ و٢] هه‌روه‌ها موژده و دڵنیایی تێدایه بۆی هه‌ر له‌م دونیا ئه‌وه‌یش له به‌رامبه‌ری هه‌موو ئه‌و تێۆشان و ئارامگرتن و به‌رده‌وامییه‌ی له عیباده‌تی زۆر و بانگه‌وازی بۆ په‌یامی خوا بۆ ئه‌وه‌ش ئارام بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای خوای خۆی که زۆری نه‌ماوه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.