به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: فێربوون و لێخوڕینی ئافره‌ت بۆ ئوتومبیل له‌خودی خۆیدا ڕێپێدراوه(مباح) ئه‌گه‌ر هه‌ندێ مه‌رج هه‌یه بێته دی، مه‌رجه‌کانیش پێویسته ئه‌و ئافره‌ته خۆی داپۆشێت و به‌رگی ئیسلامی له‌به‌ر بێت، لێخوڕینه‌که‌ی بۆ پێویستی بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ناچاره بچێته ده‌رێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مێردی خۆی بێت باشتره له به‌ته‌نیایی، ئه‌گه‌ر ناچاریش بوو له‌هاتنه‌ده‌ر ئه‌وا بێگومان باشتره خۆی شۆفێری بزانێت و ئۆتۆمبیل لێبخوڕێت له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێگانه سوار بێت(ته‌کسی)، نابێت له‌شوێنی چؤڵ و نێوان شاره‌کاندا هاتوچۆ بکات، چونکه بۆی جائیز نییه سه‌فه‌ر بکات به‌ته‌نیا و به‌بێ مه‌حره‌م، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش که ڕه‌نگه تووشی کێشه ده‌بێت(وه‌ک کوژانه‌وه‌ی سه‌یاره و له‌کارکه‌وتنی) و یاخوود ده‌بێته نێچیری ده‌رووننزمان. ئه‌گه‌ر وریایی ئه‌و مه‌رجانه بکات ئه‌وا هیچی تێدا نییه ئه‌گه‌ر شۆفیری بکات. به‌کورتی له‌به‌ر پێویستی و له‌ناو شاردا دوور له‌شه‌و و چۆڵایی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.