زۆر گرنگە بیزانن خوشکان و برایانم ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان کورت کردنەوەو ڕێککردنەوەی برۆ لەگەڵ تاشینی برۆکە بەتەواوەتی - زۆر گرنگە وەڵامەکەی بزانە - بسم اللە الحمد للە و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله وصحبه اجمعین سەرەتا ئێمە پێشتر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) کە هاتووە دەربارەی برۆکردن و واتاکەی و زەرەر وزیانەکانی لە ڕووی زانستەوە وئەوەی پەیوەندی هەیە بەوانەوە باسمان کردووە بۆیە ناچینەوە سەری (هەر بەڕێزێکیش نەیدیوە ئەوا دەتوانێ لەم لینکەوە خوێنەری بێت https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1708618755896284&id=303702429721264 ) بەڵکو دەمانەوێت لێرە وەڵامی گومانێك بدەینەوە کە خراوەتە سەر فەرموودەکە ئەویش ئەوەیە دەوترێت (( جیاوازی هەیە لەنێوان تاشینی برۆکە و کورت کردنەوە و ڕێککردنەوە ئەوەی لە فەرموودەکە هاتووە بە واتای تاشینی برۆکە دێت بە تەواوەتی ،، کورت کردنەوە و ڕێک کردنەوەی برۆکە بەر فەرموودەکە ناکەوێت و ئاساییە)) ئەم قسەیە هیچ بنامەیەکی زمانەوانی نییە و قسەیەکی پووچ و بەتاڵ و بێ بنامەیە ئەوەی لەفەرموودەکە هاتووە دەربارەی برۆ دوو وشەن (النامصة) کە (ٳسم فاعل)ە (واتە ئەوەی کاری برۆ لابردن دەکات) لەگەڵ (المتنمصة) کە (اسم مفعول) ە (واتە ئەوەی برۆکەی بۆ لادەبرێت) مصدر و سەرچاوەی ئەم دوو وشەیە بریتیە لە (نمص) جا بۆ ئەوەی بزانین (نمص) واتای چییە لە لای عەرەب ئێمە گەڕانێك دەکەین بە چەند قاموس و فەرهەنگێکی دیاریکراوی هەرە بەهێز و متامنەپێکراوەکانی عەرەب کە سەرچاوەیەکی هەرە گەورە و مەزنن لە وشەکاریدا وە هەرکەسێکیش خوێنەری وشەکاری عەرەبی بێت دەزانێ ئەو فەرهەنگانەی کە ئێمە ئاماژەی پێ دەدەین لە لەفەرهەنگ و سەرچاوە هەرە متمانەپێکراوەکانە ... هەڵبەتە کە هەر پێناسەیەکمان یان نقڵی وتەیەکی زانایانمان کرد ژمارەیەکی بچووك و دادەنێین لەپاڵیدا و لە کۆتایدا ئاماژە بە کتێب و ژمارەی بەرگ و لاپەڕەکەی دەکەین ان شاء الله بەڵێ خۆشەویستان ئەمە واتای (نمص) (نمص / واتە : ڕێك کردنەوە و باریك کردنەوەی موو ① ) (تنمص المرٲة / واتە : کورت کردنەوە و هەڵکێشانی مووەکانی پێشی سەری ئافرەت②) واتە برۆکانی (النامصة / واتە : ئەو ئافرەتەی کە کارەکە ئەنجام دەدات کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەڵکێشان و دەرهێنانی مووەکە ③) بۆیە ڕوون و ئاشکرایە کە (نمص) بە واتای باریککردن و هەڵکێشان و کورت کردنەوەی مووەکان دێت نەك بڵێی وەڵا نمص تەنها ئەوەیە برۆکە هەموو بتاشرێت ئەمە ئەسڵی نییە هەروەك لەو فەرهەنگە بەهێزانە پێناسەی (نمص) بەو جۆرە کراوە لەمانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەر کەسێك هەستێت بە کورت کردنەوە هەڵکێشان و باریك کردنەوە و ڕێك کردنەوە کەمێکی برۆکانی یان هەموو برۆکانی (تاشینی) دەبێتە نامص و نامصة و بەر فەرموودەکە دەکەوێت چونکە هەموو تاشینێکیش پێکهاتووە لە کورت کردنەوە ! ئەمەش ڕای هەر چوار پێشەواکەیە (احمد④ ، مالك ⑤ ، شافعی ⑥ ، ابوحنیفة⑦) وە شێخ ئەلبانی کە زانای فەرموودەناسە لە شەرحی بەشی کۆتایی فەرموودەکە (المغيرات لخلق الله) فەرموویەتی : (هۆکاری ئەم نەفرەتە گۆڕینی ئەو درووستکراوەی خودایە ئەمەش ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە پەیوەندی نییە بەزۆر و کەمیەوە بنماکەی ئەوەیە کە ئەو درووستکراوەی خوا دەگۆڕن جا برۆکردنەکەی زۆر بێت یان کەم هەر گۆڕان لەو درووستکراوەی خوادا درووست دەبێت بۆیە هەر بەر فەرموودەکە دەکەوێت) ⑧ ئیتر نازانم ئەم قسە بێ بنامە و بێ بەڵگەیە لەکوێوە هات کە بڵێ زۆربێت وایە و کەمبێت وایە !!! سەیرە بەڕاستی #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق بۆ زانیاری و ڕوون کردنەوەی زیاتر هەر لەسەر ئەو بابەتە ⑨ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ ① : (📗 لسان العرب - 7/101 ) (📗قاموس المحيط - 2/320) (📗 معجم المقایس اللغة - 5/481) ②،③ : (📗تاج العروس - 4/443) ④ : (📗 كشاف القناع - 1/81) ⑤ : (📗قوانین احکام الفقهية - ص 384) ⑥ : (📗 حاشیة الجمل علی شرح المنهج - 1/418) (📗 شرح صحيح مسلم للنووي - 14/106) ⑦ : (📗حاشية ابن عابدين - 5/239) ⑧ : (📗 فتاوی المرٲة المسلمة - ص 440 ، 441) ⑨ : (📗احکام التجمیل النساء في الشريعة الٳسلامية - ص 133_143)