سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە نینۆك درێژ بكرێتەوە.؟
پرسیار: ئایا دروستە نینۆك درێژ بكرێتەوە ؟!! كە لەم سەردەمەدا لەلایەن ژنان بەتایبەت و هەندێك لە پیاوان نینۆك درێژ دەكرێتەوە.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2637


پرسیار: ئایا دروستە نینۆك درێژ بكرێتەوە ؟!! كە لەم سەردەمەدا لەلایەن ژنان بەتایبەت و هەندێك لە پیاوان نینۆك درێژ دەكرێتەوە.؟

وەڵام: كورتكردنەوەی نینۆك سوننەتە و یەكێكە لە پاكیەكان كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: " خمس من الفطرة: الختان، والاستحداد، وقص الشارب، وقلم الظفر، ونتف الآباط" (رواه البخاری و مسلم)
واتە: " پێنج شت لە پاكیەتین: خەتەنەكردن، لابردنی مووی خوارەوە، سمێڵ كورت كردنەوە، نینۆك كورت كردنەوە، لابردنی مووی بن باڵ".
وە لە فەرموودەیەكی تردا كە ئیمامی احمد ڕیوایەتی دەكالت لە أنس ەوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: " پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كاتی بۆ داناین لە سمێڵ كورت كردنەوە و نینۆك كردن و لابردنی مووی بن باڵ و لابردنی مووی خوارەوە كە لە 40 ڕۆژ تێپەڕ نەكات".
بۆیە سوننەت وایە نەهێڵرێت درێژبوونەوەی سمێڵ و نینۆك و مووی بن باڵ و مووی خوارەوەی مرۆڤ لە چل ڕۆژ تێپەڕ ببێت، وە درێژكردنەوەی نینۆك پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) وە خۆشوبهاندنە بە كافر و بێباوەڕان و لاسایكردنەوەیانە لە هەڵسوكەوت و ئاكاریاندا.

سەرچاوە : فتاوی اللجنة الدائمة (5/173)
------------------------------------------------------------------------
وەڵامدانەوە ليژنەى فەتواى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام

مامۆستا سەعد عبدالكريم



  ژمارەی بینین 97

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus