به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌تاوه‌کوو ئێستا بڕوامان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه مژینی ئه‌ندامی نێرینه و مێینه‌ی دوو هاوسه‌ر له‌لایه‌ن یه‌کتره‌وه کارێکه پێچه‌وانه‌ی سروشته و له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشته ساغه‌ی خوای گه‌وره دروستی کردووین له‌سه‌ری یه‌ك نایه‌ته‌وه! ئه‌و کاره له لایه‌ك قێزه‌ونی تێدایه و لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی ئافره‌تان نه‌خوازراوه و قه‌بووڵکردنی مه‌گه‌ر له ناچاری و فشاری مێرده‌که‌یه‌تی، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئازادیی بدرێتێ، هه‌رگیز پێی ڕازی نابێت! ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ده‌م و زمان بۆ ئاره‌زووی سێکسی دروست نه‌بوون، به‌ڵكوو بۆ خواردن و خواردنه‌وه و ئاخاوتن و یادی خوا. هه‌موو ئه‌مانه‌شی لێده‌ربچێت، سێکسی ده‌م لاساییکردنه‌وه‌ی ڕۆژائاوا و ئاره‌زووپه‌رستانه، ئه‌وانه‌ی زیاتر له خولگه‌ی ته‌نها ژیانێکی ماددی و شه‌هوه‌تیدا ده‌خولێنه‌وه. ئێمه‌ش فه‌رمانمان پێکراوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بین له ئاکاره پیس و ناشایسته و خراپه‌کان. بێ گومان ده‌م به‌کارهێنانیش خوویه‌کی ئه‌وانه و له‌ئاستی نزمیی ئاکار و ڕه‌وشته نزمه‌کانه. له لایه‌کی تریش زۆر به‌ڕوونی سووکایه‌تی بۆ ئافره‌تان تێدایه که به‌داخه‌وه به هه‌موو جۆرێك کراونه‌ته ئامرازی ڕابواردن و هه‌وه‌سی پیاوان به‌بێ گوێدانه ڕێز و ڕاگرتنی ئاستی مرۆڤایه‌تییان!! له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێك له زانایان نه‌یانتوانیوه به حه‌رامی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه ده‌قێکی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵام جێی باسه زانایانی تریش هه‌ن حه‌رامیان کردووه له‌به‌رئه‌و هۆیانه‌ی باسمان کردن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر زۆره‌ملێی تێدا بوو، واته به‌زۆر و زه‌بر ئافره‌ته‌که ناچار بکرێی ده‌می به‌کار ببات له‌پێناوی ئاره‌زوویه‌کی شازی مێرده‌که‌یدا!! ئافره‌ت و پیاو ئه‌گه‌ر به‌بێ پاساو وه‌ڵامی یه‌کتری بۆ سه‌رجێی نه‌ده‌نه‌وه، گوناهبار ده‌بن، چونکه ئه‌وه ماف و ئه‌رکه به‌رامبه‌ری یه‌کتر و ته‌نها ڕێگه‌ی دروست و حه‌ڵاڵه بۆیان. به‌ڵام ئاره‌زوومه‌ندییش سنووری خۆی هه‌یه و له ئیسلامدا ئاداب و ڕاده‌ی هه‌یه و ڕه‌ها نییه، بۆیه هه‌موو ئه‌وه‌ی پیاوانیش حه‌زی ده‌که‌ن له‌سه‌ر خێزانه‌کانیان پێویست و واجب نییه! سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه و قووتدانی مه‌نیی پیاوانیش له‌لایه‌ن پیاوان خۆیان یان خێزانه‌کانیان، هه‌ر زۆر کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌ون و شازه و هیچ سروشتپاکێك پێی قه‌بووڵ ناکرێت. بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌نیی پیاوان پاکیش بێت، به‌ڵام چونکه سروشتی مرۆڤ قێزی لێده‌کاته‌وه، حه‌رامه خواردنه‌وه‌ی. ده‌شتوانی گوێبیستی ئه‌م فه‌توایه‌ی شێخ عه‌لی وه‌نیس ببیت که ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر پاکیش بێت به‌ڵام له بێزراوه‌کانه وه‌کوو چڵم و ئاوی لووت که به‌پێی شه‌رع پاکه (نوێژییه)، به‌ڵام ئاده‌میزاد بێزی لێده‌کاته‌وه و خۆی لێ پاك ڕاده‌گرێت حوکمی خواردنه‌وه‌ی مه‌نی. له کۆتاییدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر به‌پێی بۆچوونی ئه‌و زانایانه‌ش بێت که ده‌فه‌رموون سێکسی ده‌م موباحه (به‌مه‌رجه‌کانییه‌وه) به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕاستییه هه‌رگیز له‌یاد نه‌کرێت که نابێت زۆره‌ملێی تێدا بێت، واته ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که ڕازی نه‌بێت، پیاوه‌که‌ی به هیچ جۆرێك بۆی دروست نییه به‌زۆری ڕازی بکات. به‌ڵام سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه‌ی مه‌نی هیچ پاساو و بیانوویه‌کی شه‌رعی نابینینه‌وه له حه‌ڵاڵبوون و ڕێپێدرانی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.