مایک تایسـۆن گەورە بۆکسێنەری جیهانی چیرۆکی ژیانی و موسوڵمان بوونی. زانیاری تەواو لەسەری بخوێنەرەوە یــاریزانی نــاوداری بۆکسێــنی ئـەمـریکی #مایک_تایسۆن لە ۳۰ ی حوزەیرانی ۱۹٦٦ لە دایک بــووە، تەمــەنی ۲۰ ســـاڵ بـــووە بۆتە پــاڵەوانی بـــۆکسـێنی جــیهانی بۆ کـێشـی قــورس. مایك تایسۆن مـنداڵێكی هــه‌ژاری لاســار بوو، به‌ر له‌وه‌ی بگـاته تــه‌مــه‌نی 13 ســا‌ڵی 38 جار له‌ســه‌ر تــاوانی جــۆراوجــۆر خــراوه‌ته زینـدانه‌وه، دواتــریش به ڕاهــێنه‌ری نـاوداری بـۆكسێن (كاس داماتۆ) ئاشـنا ده‌بێت كه ده‌یگۆڕێت بۆ پــاڵه‌وانێكی جیـهانی. تایسۆن له ساڵانی هه‌شــتاكاندا به (پیاوه ڕه‌شـه‌كه) ناســرابوو كه ئه‌م نازنــاوه‌شی به‌هـۆی توندوتیژی و هـێزه شـكێنه‌ره‌كه‌یه‌وه پێـدرابوو به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی یــاریزانه‌كانی دیكه لێی ده‌تــرسان، تایسۆن وه‌ك بچـوكترین پــاڵه‌وانی جیهان له یاری بۆكسێندا ناوی چووه كتێبی گینسـه‌وه و داهاتـه‌كه‌شـی به زیــاتر له 50 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرا، ئه‌و له كۆی 58 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ته‌نها 4 دانه‌یانی دۆڕاندووه‌و 44 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌شی به (لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه) كۆتای پێهێناوه و به‌یه‌كێك له 100 گه‌وره‌ترین یاریزانه‌كانی یــاری بۆكسێن داده‌نرێت. تایسۆن له پاش مردنی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی (كاس داماتۆ) و له ســه‌ره‌تاكانی ساڵی 1990 به‌هۆی ئه‌وه‌ی خویدایه ئافره‌ت و تلیاك و كاری تاوانكاری، كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی به‌ره‌و داڕوخان ڕۆیـشت و له یاریگاكانیشـدا تواناكه‌ی له‌ده‌ستدا، دواتر به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی 18 ساڵ، سزای 6 ساڵ زیندانی درا به‌سه‌ردا و خرایه به‌ندیخانه‌ی (ئیندینا) وه. تایسۆن 3 ساڵی ژیانی له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا به‌سه‌ربرد و له نێو به‌ندیخانه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك هاوڕێی موســوڵمانی ناسیبوو كه ئاداب و خوڕه‌وشته‌كانی ئاینی ئیسلامیان فێركردبوو، له‌وێشـه‌وه ناوبراو بڕیاریدا كه له گه‌ڵ چونه ده‌ره‌وه‌یدا موسوڵمانبونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و پابه‌ندی سه‌رجه‌م په‌رستـشه‌كانی ئایینی ئیسلام ببێت. هه‌ر وه‌ك به‌ڵێنی دابوو تایسۆن پاش ئه‌وه‌ی نیوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ته‌واوكرد، له به‌ندیخانه هاته ده‌ره‌وه‌و موسوڵمانبونی خۆی ڕاگه‌یاند و هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌شی له به‌ندیخانه له‌گه‌ڵ #محمد_عه‌لی_كلای دا چـوونه مزگه‌وتێكه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه نوێژیان كرد. تایسۆن ناوی خۆی گۆڕی بۆ #مالیك_عه‌بدولعه‌زیز , ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی مالیك له ناوی خۆیه‌وه كه (مایك)ه نزیكه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك محمد عه‌لی كلای سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له گۆڕینی ناوه‌كه‌یدا به‌و پێیه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌ر به مایك تایسۆن ناویان ده‌برد. تایسۆن له‌پاش موسوڵمانبونی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاو بووه كه‌سێكی بێ‌زیان و ئارام و له‌سه‌رخۆ و چه‌ندجارێكیش سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆزی كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌ته‌واوی بۆته موسوڵمان. نیکۆڵاس