(كورته‌باسێك له‌سه‌رژیانى چوارپێشه‌واكه‌ى ئیسلام) (ئیمامى ئه‌بوحه‌نیفه ـ ئیمامى مالیك ـ ئیمامى شافیعى ـ ئیمامى ئه‌حمه‌د) رِه‌زاى خودایان له‌سه‌ر بێت. ئاماده كردنى: فرمان محمود پێشه‌كى: چوار پێشه‌وا و سه‌ر مه‌زهه‌به‌كان, رِوَڵێكى به‌رچاویان هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌م ئاینه پیروَزه, به‌ڵام زوَرینه‌مان ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌م ئیمامه به‌رِێزانه وه‌ك پێویست نازانین، له‌سه‌ر ئێمه‌ى مسوڵمان پێویسته زانیارى و شاره‌زایمان له‌باره یانه‌وه هه‌بێت, ئه‌م ئه‌ركه‌م به‌پێویست زانى وه‌ك ئاماده‌كارێك به‌هه‌ڵسان به‌تایپ كردنه‌وه و وه‌رگرتنى كه‌مێك له كتێبى (ژیانى چوار پێشه‌واكه‌ى ئیسلام ), بوَ ماڵپه‌رِى ئه‌لیكترونى كوردى, به هیواى زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوونى سه‌رچاوه‌ى ئه‌لكتروَنى كوردى له گشت بوارێكى به سووددا, زنجیره‌ى پێشه‌واكانم به‌پێى مێژوو سه‌رده‌م داناوه‌ته‌وه, خواى گه‌وره پاداشتى ئه‌م كاره‌ى (دانه‌ر)ى كتێب كاك (ئارام عبدالله) و هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه و بیكاته به‌رتوێشووى قیامه‌ت, به‌خوێندنه‌وه‌ى ژیانیان سه‌رمان سورِده‌مێنێت له توانا و زانست و كه‌راماتى ئه‌م به‌رِێزانه. 1ـ ئیمامى ئه‌بوحه‌نیفه ناوى (نوعانى كورِى سابیتى كورِى زوَتاى كورِى ماهى ته‌یمى یه), له ساڵى 80 ى كوَچى له شارى (كوفه) له عیراق له دایك بووه, واته (هه‌شتا ساڵ دواى كوَچكردنى پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علية وسلم) له دوانزه‌ى مانگى (رِه‌جه‌ب) له ساڵى (150)ى كوَچى له ته‌مه‌نى (70) ساڵیدا له شارى (به‌غداد) وه‌فاتى كردووه, ئیمام زوَربه‌ى زانستى لاى (حه‌مادى كورِى ئه‌بى سوله یمان) وه‌رگرتووه‌وه ناوى (25) ماموَستاى ته‌نها له‌م (سه‌رچاوه) دا هه‌بووه كه زانستى شه‌رعى لێیان وه‌رگرتوه. ئیمام زوَر قوتابى له‌سه‌ر ده‌ستى بوون به زاناى گه‌وره كه ژماره‌یان نزیكه‌ى(800) كه‌س بوون له نموونه‌ى قوتابى‌یه‌كانى (موحه‌مه‌دى كورِى حه‌سه‌نى شه‌یبانى, ئیمامى ئه‌بوو یوسف (عبدالله ى كورِى موباره‌ك) ئیبن موباره‌ك)(فوزه‌یلى كورى عیاض)ه و زوَرى تر, وه چه‌ند كتێبێكى داناوه له‌وانه (المسند, كه تایبه‌ته به فه‌رمووده, (الفقة الاكبر) كه تا یبه‌ته به‌عه‌قیده, (الرد على القدرية,العالم والمتعلم) . له سه‌ره‌تاى ژیانى‌دا سه‌ر قاڵى كارى كوتال َكرین و فروَشتن بوو. (ئیبن هه‌بیره) والى عیراق بوو داواى لێ‌كرد ببێته سه‌ر په‌رشتیارى (به‌یتولمال) داواكه‌ى رِه‌تكرده‌وه, وه خه‌لیفه (ئه‌بوجه‌عفه‌رى مه‌نصور) له شارى كوفه‌وه هێنایه شارى به‌غداد ویستى بیكات به( قازى) به‌غداد داواكه‌ى رِه‌تكرده‌وه و وتى سوێند به خوا نایكه‌م, له سه‌رده‌مى ئیمامدا, چوار سه‌حابى ژیاون (ئه‌نه‌سى كورِى مالیك) (عه‌بدولاى كورِى ئه‌بى ئه‌وفا) له كوفه, (سه‌هلى كورِى سه‌عد) له مه‌دینه, (ئه‌بوتوفه‌یل) له مه‌ككه, هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێت هه‌موویانى بینیوه, هه‌ندێك ده‌ڵَێن هیچیانى نه‌بینیوه, هه‌ندێك ده‌ڵى ته‌نها (ئه‌نه‌سى كورِى مالیك)ى بینیوه كه خویشى وایفه‌رمووه كه (كه حه‌زره‌تى ئه‌نه‌سى كورِى مالیك) بینیوه له مزگه‌وت نوێژى ده‌كرد. وه(سوفیانى سه‌ورى)له سه‌رده‌مى ئه‌ودا ژیاوه. فه‌رمووده ده‌رباره‌ى ئیمام هاتووه (لوكان العلم عند الثريا نتناولة رجال من إبناء فارس) اخرجه بخارى مسلم ابونعیم ئیمامى سیوتى ده‌فه‌رمووێت به‌لگه‌یه‌كى به‌هێزه ده‌توانین پشتى پێببه‌ستین بیكه‌ین به ئاماژه‌یه‌ك بوَ زانستى ئیمام. ـ ئیمام(حه‌وت) هه‌زار جار قورئانى خه‌تم كردووه ته‌نیا له‌وشوێنه‌ى كه تیایدا وه‌فاتى لێ‌كرد. ـ ئیمام ناوى لێنرابوو (كوَله‌كه) چونكه زوَر ده‌وه‌ستا بوَ شه‌ونوێژ, زانایان ده‌ڵێن (45) ساڵ, هه‌ر پێنج نوێژى به‌یه ك ده‌ست نوێژ ده‌كرد. ـ (یه‌حیاى كورِى نه‌صر) فه‌رموویه‌تى: هه‌ندێك جار ئیمامى ئه‌بوحه‌نیفه (60) جار قورئانى خه‌تم ده‌كرد ته‌نها له مانگى رِه‌مه‌زاندا. ـ ئیمام(55) جار حه‌جى كردووه نزیكه‌ى(100) جار خواى گه‌وره‌ى بینیووه له خه‌وندا. تێبینى/ ئیمامى نه‌وه‌وى له (شرح صحيح مسلم) (15/25) ده‌فه‌رمووێت زاناكان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌شَێت مروَڤ) خواى گه‌وره له خه‌وندا ببینێت. ـ ئیمام له سه‌ره‌تاى ژیانى خه‌ونى بینى كه قه‌برى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵده‌داته‌وه, ئه‌م خه‌ونه‌ى لاى (ئیبن سیرین) گێرِایه‌وه, (ئیبن سیرین) ووتى: خاوه‌نى ئه‌م خه‌ونه زانستێكى وا په‌یدا ده‌كات كه كه‌س له‌مه‌وپێش په‌یداى نه‌كردوه. ـ ئیمام له ژێر سێبه‌رى دارى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌ئه‌نیشت كه خاوه‌نه‌كه‌ى قه‌رزدارى بووایه, ده‌یفه‌رموو هه‌ر قه‌رزێك سوودێكى له‌گه‌ڵ خوَى هێنا بوَ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌بێته ریبا. ـ كاتێك كه(شوره‌یحى قازى) وه‌فاتى كرد, له پاش ئه‌و(ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه, سوفیانى سه‌ورى, وه‌صیله و, شه‌ریك هه‌ڵیژێردران بوَ جێگرتنه‌وه‌ى، ئیمام پێش رِووداوه‌كه که‌وت فه‌رمووى پێیان, له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه من به‌ند ده‌كرێم, سوفیان هه‌ڵدێت, وصیله خوَى لێ رِزگار ده‌كات, به‌ڵام شه‌ریك پێوه ده‌بىَ. ئه‌م قسه‌یه به ته‌واوى هاته‌جىَ. ـ جارێكیان پیاوێك هاته لاى ئیمام زوَر قسه‌ى رِه‌ق و ناشیرینى پىَ وت, ئبمام ده‌ستى به گریان كرد و فه‌رمووى: خواى گه‌وره ده‌زانێت من به پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانى توَمه!! پیاوه‌كه كه‌مێك وه ستاو هاته‌وه سه‌ر خوَى و دڵى نه‌رم بوو, ئینجا به ئیمامى ووت داوات لىَ ده‌كه‌م به خاترى خودا من هه‌ڵه‌م كرد, گه‌ردنم ئازاد بكه. ئیمام زیاتر گریاو فه‌رمووى گه‌ردنت ئازا بىَ. ـ ئیمام كه وه‌فاتى كرد (ئه‌لحه‌سه‌نى كورِى عه‌ماره) و( ئه‌بورِه‌جائى هه‌رِه‌وى) شوَردیان له كاتى شوَردنى ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌یفه‌رموو: رِه‌حمه‌تى خودات لێبێت (ده) ساڵه به‌رِوَژویت و (ضل) ساڵه شه‌و نوێژ ده‌كه یت. ئیمام (شوعبة) فه‌رمووى:(إنالله وإنا إلیه را‌جعون) نوورى زانست له شارى كوفه كوژایه‌وه. جارێكى تر وێنه‌ى نابینبنه‌وه. شه‌ش جار نوێژى له‌سه‌ركرا له‌به‌ر قه‌ره‌بالغى خه‌لیفه (ئیمام جه‌عفه‌ر) دووه‌م رِوَژ نوێژى له‌سه‌ر كرد. ژماره‌ى خه‌ڵكه‌كه كه (په‌نجا) هه‌زار كه‌س بوون. ـ ئیمام خه‌تیبى ده‌فه‌رمووێت: قه‌بره‌كه‌ى له شارى به‌غدایه له گوَرِستانى (خه‌یزه‌ران). ـ صه‌ده‌قى موغایرى فه‌رمووى: كاتێك ئیمام نێژرا گویمان له ده‌نگێك بوو ده‌یووت: (ذهب الفقة فلا فقة لكم ـ فاتقوالله وكونوا خلفا ـ مات النعمان فمن ذا الذى ـ يحيى الليل إذ ماسجقا): واته ئه‌مروَ (فقة) مرد و لاتان نه‌ما له خوابترسن وببن به هه‌ڵگرى له دواى ئه‌و, نو‌عمان وا وه‌فاتى كرد, كىَ له دواى ئه‌و شه‌وان به‌خوا په‌رستى زیندوو ده‌كاته‌وه. ـ ئینجا (ئیبن موباره ك) له‌سه‌ر قه‌بره‌كه‌ى وه‌ستاو فه‌رمووى: رِه‌حمه‌تى خودات لێبێت (به‌رِاستى كه‌سى وه‌ك و خوَت له دواى خوَت جێ‌نه‌هێشتوه زوَر به كوڵ گریاو داواى لىَ خوَش بوونى بوَ كرد. 2ـ ئیمامى مالیك ناوى (مالیكى كورِى ئه‌نه‌سى كورِى مالیكى كورِى ئه‌بى عامره) دایكى ناوى (ئه‌لغالیه‌ى كچى شه‌ریكى كورِى عه‌بدول رِه‌حمان)ه, خوَى ده‌فه‌رمووێت كه بچووك بووم به دایكم وت: دایه گیان رِێم پىَ ده‌ده‌یت بچم بوَ داواكردنى زانست؟ دایكم وتى: وه‌ره باجل و به‌رگى داواكارى زانستت بكه‌مه به‌ر. پێی وتم برِوَ بوَلاى رِه‌بیعه له پێشدا ده‌بىَ فێرى ئه‌ده‌ب و رِه‌وشت بیت ئینجا فێرى داواى زانست به. ئیمامى ئیبنولعیماد فه‌رموویه‌تى: شێوه‌ى ئیمامى مالیك، مروَڤێكى درێژى به هێز بووه رِه‌نگى چاوه‌كانى شین بووه, كه‌م پێده‌كه‌نى له‌سه‌ر ئه‌نگوستیله‌كه‌ى نووسرا بوو (حسبنا الله ونعم الوكيل) له ساڵى (93) ى كوَچى له شارى (مه دینه) دایك بووه له به‌یانى رِوَژى چوارده‌ى مانگى (رِه‌بیعول ئه‌وه‌ل) له ساڵى (179) ى كوَچى وه‌فاتى كردووه له ته‌مه‌نى (85 _ 86) ساڵیدا, له شارى مه‌دینه له گوَرِستانى (به‌قیع) نێژراوه, له ژماره‌یه‌كى هێحگار زوَر زانا و ئیمام زانستى وه‌رگرتووه كه له‌م (سه‌رچاوه)یه دا ناوى(36) زانا نوسراوه, وه زوَر قوتابى له‌سه‌ر ده‌ستى په‌روه‌رده بوون، ئیمامى زه‌هه‌بى ده‌فه‌رمووێت: (1400) قوتابى هه‌بووه, له‌م (سه رچاوه) دا ناوى(36) قوتابى هاتووه، له قوتابی‌یه ناسراوه‌كانى وه‌ك (ئیمامى شافیعى) وه زوَرى تر، وه (عه بدوڵاى كورِى موباره‌ك) له وانه‌كانیدا دانیشتووه. فه‌رمووده له‌سه‌ر ئیمامى مالیك هه‌یه كه عه‌بدول رِه‌زاقى فه‌رمووده‌ناس و ئیمام سوفیانى كورِى عوه‌ینه (يوشك الناس ان يضربوا اكباد لابل فى طلب العلم فلا يجدون عالما اعلم من عالم المدينة) . ده‌ڵێن ده‌رباره‌ى ئیمامى (مالیك) هاتووه. ئیمامى (مالیك) زیره‌كىیه‌كى له‌رِاده به‌ده‌رى هه‌بووه له تواناى له‌به‌ركردندا, خاوه‌نى كتێبى به‌ناوبانگى (الموطا) (ئةلموتةْ) كه تایبه‌ته به فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه خوَى فه‌رموویه‌تى: ئه‌م كتێبه‌م به‌ماوه‌ى (شه ست)(60) دانا كاتىَ ته‌واو بووم فرِێم دایه ناو (ئاو) وتم خوایه ئه‌گه‌ر بۆ توَ بێت ته‌رِنابێت ئه‌گه‌رنا ته‌رِ ده‌بێت, كه كتێبه‌كه‌م له ناو ئاو ده‌رهێنا بینیم ته‌رِ نه‌بووه. وه‌خاوه‌نى كتێبى (رسالة فى وعظ)(الرد على القدرية)(تفسير غريب القرأن)، ئیمامى شافیعى فه‌رموویه‌تى: له دواى قورئانى پیروَز هیچ كتێبیك رِاستتر نیه له كتَبى (ئةلموتتةئى) ئیمام مالیك. ـ ئیمامى مالیك فه‌رموویه‌تى: تاكو ئیستا هه‌موو شه‌و خه‌ونم به پێغه‌مبه‌ره‌وه بینیوه (صلى الله علية وسلم) . ـ ئه‌لهیسه‌می كورِى جه‌میل فه‌رموویه‌تى(48) پرسیاریان ئارِاسته‌ى ئیمامى مالیك كرد له (32) پرسیار فه‌رمووى نازانم, ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌قواو له خواترسى ئیمام. ـ خالیدى كورِى خیدش فه‌رموویه‌تى: چوومه خزمه‌ت ئیمامى مالیك ده‌رباره‌ى چل مه‌سه‌له پرسیارم لىَ كرد, ته‌نیا له (پێنج مه‌سه‌له وه‌ڵامى دامه‌وه. ـ ئه‌سه‌دى كورِى مو‌سا فه‌رموویه‌تى: له دواى وه‌فات كردنى ئیمام مالیك, له خه‌وندا بینیم جل و به‌رگێكى سه‌وزى له‌به‌ر بوو به‌سوارى وشترێك له نێوان زه‌وى و ئاسمان ده‌رِوَیشت، پێم ووت:ئه‌ى توَ وه‌فاتت نه‌كرد؟ فه‌رمووى چوومه خزمه‌ت په‌روه‌ردگار و قسه‌م له‌گه‌ل كرد پێى فه‌رمووم: لێم بپرسه تاپێت ببه‌خشم, داوابكه تا بوَت جێبه‌جىَ بكه‌م. ـ ئیمامى ئه‌بى عه‌بدیلاى مه‌قدیسى فه‌رموویه‌تى: مالیك ئیمامێكى فه‌رمووده ناسى گه‌وره و پێشه‌واى شارى مه‌دینه‌یه. ـ ئیمامى نه‌سائى فه‌رموویه‌تى: یه‌كێك له پارێزه‌رانى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ئیمامى مالیكه. ـ ئیمامى ئه‌بویوسف فه‌رموویه‌تى: كه‌سم له‌وسیانه زاناتر نه‌بینیوه (ئه‌بوحه‌نیفه و مالیك و ئیبن ئه‌بى له‌یلا) ـ ئیمامى ئه‌سه‌دى كورِى فوراد فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وىَ رِه‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست بهێنى به دواى ئیمامى مالیك بكه‌وه. له ووته‌كانى ئیمام: ـ (ئه‌گه‌ر پیاو مه‌دحى خوَى كرد جوانى ده‌م و چاوى ئه‌رِوا و نامێنىَ.) ـ (له‌رِوَژى قیامه‌تدا مروَڤ به هه‌ردوو چاوى خوَى جوانى خواى گه‌وره ده بینىَ.) ـ (زانست نورێكه خواى گه‌وره له ناو دڵى مروَڤ دایده‌نێت, زانست به‌زوَرى رِیوایه‌ت كردن نی‌یه. 3ـ ئیمامى شافیعى ناوى (محمدى كورِى ئیدریسى كورِى عه‌بباسى كورِى عوسمانى كورِى شافیعى كورِى ئه‌سائیبى) یه له باپیره گه‌وره‌كانى (عه‌بد مه‌ناف ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم), ئه‌سائیبى باوكى شافیع له دواى جه‌نگى (به‌در مسولمان بووه. ئیمام له مانگى رِه‌جه‌بى ساڵى (150)ى كوَچى له شارى (غه‌ززه) له دایك بووه, مروَڤێكى درێژ و لاواز و شان بچووك بووه, رِومه‌تى پرِ و رِه‌نگى ئه‌سمه‌ره, چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر لووتى هه‌بووه, بروَى تێكه‌ڵ بوو, به‌رده‌وام جل و به‌رگى خاوێن و به‌نرخ بووه, به‌رده‌وام خوفى له پىَ بوو, ئیمام زوَر بچووك بوو كه باوكى وه‌فاتى كرد كه گه یشته ته‌مه‌نى(دوو) ساڵى دایكى ناردیه‌وه شارى مه‌ككه تاوه‌كو له‌وىَ گه‌وره بێت, تا ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵى قورئانى پیروَزى له‌به‌ركرد, وه له ته‌مه‌نى (ده) ساڵى كتێبى (موئتة)ى ئیمام مالیكى له‌به‌ركرد كه له سه‌ره‌وه باسكرا, له سه‌ره‌تاكانى ته‌مه‌نى زوَر حه‌زى به هوَنراوه و ئه‌ده‌ب بوو, به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هوَیه‌ك رِوى كرده زانستى ئاین, سه‌ره‌تا له خزمه‌تى ئیمامى (موسلیمى كورِى خالید ده‌ستى كرد به‌وانه خوێندن, له ته‌مه‌نى (پانزه) ساڵى دا موسلیمى ماموَستاى رِێی پێدا فه‌توا بدات, پێى فه‌رموو: ئه‌ى (موحه‌مه‌د) فه‌توا بده به‌رِاستى تو َشایه‌نى فه‌توا دانیت, له پاشدا بوَ خوێندن چوو بوَ لاى (ئیمام مالیك) له شارى (مه‌دینه) له رَێگه‌ى والى شارى مه‌ككه و والى شارى مه‌دینه گه‌یشت به ئیمام, كه والى مه‌دینه و ئیمام (شافیعى) به ئیمام مالیك گه‌شتن, ئیمام مالیك فه‌رمووى (سبحان الله) واى لێهاتووه زانستى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) به‌واسته وه‌ربگیرێت، كه والى ئه‌مه‌ى بیست بێده‌نگ بوو, ئیمامى شافیعى هاته پێشه‌وه و فه‌رمووى خواى گه‌وره چاكت بكات، من كابرایه‌كم له تیره‌ى عه‌بدول مه‌نافم, ئاوا‌و ئاوام به‌سه‌ر هاتووه, ئیمام كه گوێى له‌مه بوو قسه‌کانى زوَر پىَ خوَش بوو, پاش پرسیاركردن له ناوى پێى فه‌رموو توَ ده‌بیت به خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه‌كى گه‌وره, پێى فه‌رموو وه‌ره لام تا(موئته‌كه‌م) بخوێنى بوَ سبه‌ینىَ پێى فه‌رموو له به‌رمه له پاش ووتنى پێی فه‌رموو به استى خوێندنه‌وه‌كه‌ت زوَر خوَشه, ئیمام بوو به قوتابى و پێشه‌واى مه‌دینه, دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زوَر لاى ئیمام (مالیك مایه‌وه, ئیزنى لىَ خواست بچێت بوَشارى (به‌غداد) ئیمامیش رِێى پێداو وڵاخێكى بوَ كرِى بوَ ئه‌نجامدانى سه‌فه‌ره‌كه‌ى, له شارى به‌غداد گفتوگوَى كردووه له‌گه‌ڵ زانایانى عێراقدا به تایبه‌ت (موحه‌مه‌دى كورِى حه‌سه نى شه‌یبانى) قوتابى ئیمامى ئه‌بوحه‌نیفه, دواى ماوه‌یه‌كى زوَر له عێراق برِیاریدا بگه‌رِێته‌وه شارى (مه دینه) لاى ئیمام (مالیك) مایه‌وه تا وه‌فاتى كرد له ساڵى (179)ى كوَچى، جارێكى تر چووه‌وه شارى (به غداد) له ساڵى(189)ى كوَچى، ئینجا چووه وڵاتى (میسر,له شه‌وى هه‌ینى (بیست و نوَى رِه‌جه ب) ساڵى (204) له شارى (میسر) وه‌فاتى كردووه، له (قه‌رافه) نێژراوه. له ته‌مه نى (54) ساڵیدا, زوَر قوتابى له سه‌ر ده‌ستى ئیمام بوون به زاناى گه‌وره له‌وانه (ئیمامى ئه‌حمه‌د) كه یه‌كێكه له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كان وئیمامى حومه‌یدى كه ماموستاى ئیمامى بوخارىیه, له سه‌رچاوه‌كه‌دا ئاماژه به ناوى (25) قوتابى كراوه. وه زوَر ماموَستاى هه بووه, ئاماژه به ناوى (18) ماموَستاى كراوه, ماموَستا (عه بدول رِه‌حمانى دوجه یلى: ده‌ڵێت ئیمامى شافیعى (150) كتێبلى داناوه, له م (سه‌رچاوه)دا ناوى (37) كتێب هاتووه.) تاله دواى وه‌فات كردنى ئیمام مالیك ئیمام(حه‌میده‌ى كچی نافیعى نه‌وه‌ى ئیمامى(عوسمانى كورِى عه‌فانى) كرد به هاوسه‌رى و خواى گه‌وره چوار منداڵى پێ به‌خشى، محمدى گه‌وره كه بوو به قازى جه‌زیره له‌گه‌ل ئیمام ئه‌حمه‌د كوَبووه‌وه,له ساڵى(242)ى كوَچى وه‌فاتى كرد, محمدى بچوك به بچوكى مرد, فاتیمه و زه‌ینه‌ب. فه‌رمووده له باره‌یه‌وه هه‌یه( له ئیبن مه‌سعوده‌وه خوا لێى رِازى بێت(لاتلبسوا قريشا, فإن عالماها يملا الارض علما) واته: قسه‌ى ناشیرین به قورِه‌یش مه‌ڵێن، چونكه زانایه‌كى وایان لىَ په ی‌دا ده‌بێت, زانسته‌كه‌ى هه‌موو زه‌وى ده‌گرێته‌وه. ـ ئیمامى شافیعى فه‌رموویه‌تى كاتێك كتێبم ده‌خوێنده‌وه ده‌ستى خوَم له سه‌ر لاپه‌رِه‌كه تر داده‌نا, له به‌رئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك و هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه له‌به‌ر بكه‌م. ـ جارێكیان ئیمام پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بینى له خه‌وندا پێى فه‌رموو بوو توَ كورِى كێى؟ وتبووى من له نه‌وه‌ى توَم. پێَى فه‌رموو بوو لێم نزیك به‌ره‌وه, ئینجا هه‌ندێك له تفى پیروَزى به‌سه‌ر زمان و لێویدا هێنا. پێى فه‌رموو برِوَ خواى گه‌وره پیروَزت بكات. ـ ئیمام له شه‌و و رِوَژێكدا خه‌تمێكى قورئانى ده‌خوێند, به‌ڵام له مانگى رِه‌مه‌زان(60) جار خه‌تمى ده‌كرد. ـ ئیمام شه‌وانى ده‌كرد به سىَ به‌ش به‌شى یه‌كه‌م كتێبى دائه‌نا, به‌شى دووه‌م بوَ شه‌و نوێژ, به‌شى سێیه‌م بوَ خه‌وتن. ـ ئیمامى شافیعى كه نوێژىبه‌یانی له مزگه‌وتى ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه) كرد قنوتى نه‌كرد و ده‌ستى به‌رز نه‌كرده‌وه, ووتیان گه‌وره‌م بوَ قنوتت نه‌خوێند؟ فه‌رمووى له‌به‌ر رِێزى ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه)، چونكه لاى ئه‌و به‌رِێزه (قنوت) سوونه‌ت نی‌یه. ـ ئیمام به (رِبیعى كورِى مورادى) فه‌رموو له دواى من توَ كتێبه‌كانم رِیوایه‌ت ده‌كه‌یت و به خه‌ڵك رِاده‌گه‌یه‌نیت. ئه‌م قسه‌یه‌ى ئیمام وه‌ك خوَى ده‌رچوو, (رِه بیع) دواى وه‌فات كردنى (66) ساڵ كتێبه‌كانى ئیمامى ده‌گێرِایه‌وه و خه‌ڵك ده‌ینوسیه‌وه. ـ ئیمامى(رِه‌بیعى كورِى سوله‌یمان) فه‌رموویه‌تى: ئیمامى شافیعیم له خه‌وندا بینى و لێم پرسى؟ چیت به‌سه‌رهات دواى مردنت؟ فه‌رمووى خواى گه‌وره منى له‌سه‌ر كورسی‌یه‌كى زێرِ دانا و دورِو مه‌رجانى به‌سه‌ردا ده‌باراندم. ـ ئیمام فه‌رموویه‌تى (ئیمامى عه‌لی) م له خه‌وندا بینى(خودالێى رِازى بێت) و سه‌لام و ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵ كرد ئه‌نگوستیله‌كه‌ى خوَى له په‌نجه‌ى پیروَزى ده‌رهێنا و پێیدام, كه بوَ مامم گێرِایه‌وه كه خه‌وناس بوو وتى: واتاى ئه‌وه‌یه ناوى توَ وه‌كو ناوى ئیمامى عه‌لى له هه‌موو شوێنێك بڵاو ده‌بێته‌وه. 4ـ ئیمامى ئه‌حمه‌د ناوى(ئه‌حمه‌دى كورِى موحه‌مه‌دى كورِى حه‌نبه‌لى) به‌غدادیه له ساڵى (164)ى كوَچى له شارى (به غداد) له دایك بووه, ئیمامى ئه‌بوداود ده‌فه‌رمووێت: ئیمام ئه‌حمه‌د (مروَڤێكى درێژى ده‌م و چاو جوانى كه مێك ئه‌سمه‌ر بووه به‌رده‌وام جل و به‌رگى ئه‌ستوو سپى ئه‌كرده به‌ر, رِه‌حمه‌تى خوداى لێبێت ئه‌م پێشه‌وایه بوَ داواكردنى زانست بو َزوَر جێگه گه‌شتى كردووه, وه‌ك (مه‌ككه، مه‌دینه, كوفه, به‌سره, یه‌مه‌ن, شام, جه‌زیره) یه‌كه‌م داواكردنى بوَ فه‌رمووده ساڵى(179)ى كوَچى بووه, ئیمام له ژماره‌یه‌كى هێجگار زوَر زانا زانستى وه‌رگرتووه, كه نزیكه‌ى (280) ماموَستایه له‌م سه‌رچاوه‌یه‌دا ئاماژه به ناوى (13) ماموَستا كراوه. وه ژماره‌یه‌كى زوَر قوتابى هه‌بووه, ئاماژه به ناوى (14) قوتابى كراوه له قوتابی‌یه ناوداره‌كانى (ئیمامى بوخارى ـ ئیمامى موسلیم ـ ئیمامى ئه بوداود)ه. ئیمام له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه (ئه‌لمه‌ئمون) دا, به‌رگریه‌كى ته‌واوى كرد له پاش ئه‌و بیر‌و باوه‌رِه‌ى كه (موعته‌زیله)كان هێنایان (گوایه قورئان دروست كراوه). (ئه‌بوجه‌عفه‌رى ئه‌نبارى) هاته لاى پێى فه‌رموو: ئیمام توَ پێشه‌واى خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر به‌م بیروباوه‌رِه خراپه رِازى بیت,ئه‌وا خه‌ڵكێكى زوَر رِازى ده‌بن و دوات ده‌كه‌ون, جا له خواى گه‌وره بترسىَ و به‌م فتوایه رِازى مه‌به, ئیمام ئه‌مه‌ى بیست گریاو وتى: ماشاء الله, ئینجا بردیان بوَلاى خه‌لیفه خه‌لیفه لێى پرسى قورئان دروست كراوه یان نا؟ ئیمام فه‌رمووى؟ قورئانى پیروَز فه‌رمووده‌ى خودایه و دروست نه‌كراوه. خه‌لیفه ئه‌مه‌ى بیست فه‌رمانیدا به (150) پیاوى خوَى به قامچى له ئیمام بده‌ن. ئه‌وه‌نده یان لێدام له هوَش خوَم چووم ئه‌وه‌نده‌م زانى له به‌ندیخانه‌م. ده‌فه‌رمووىَ كه‌یستیان له پشتم بده‌ن, به‌نیاز بوون جل و به‌رگم داكه‌نن, منیش وتم خوایه ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر حه‌قم مه‌هێڵه عه‌وره‌تم دیاركه‌وىَ. له پاشدا جل و به‌رگى ئیمام له هه‌وادا وه‌ستاو نه‌كه‌وته خواره‌وه. چوار ده‌ورى دابوو نه‌یده‌هێشت ده‌ركه‌وێت, هوَیه‌كه‌ى ئه‌وه بوو ئیمام( دوو مووى پیروَزى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم له ناو جل و به‌رگى دابوو). له ساڵى(220)ى كوَچى كه خه‌لیفه (ئه‌لواسق بیلا) بوو به خه‌لیفه ئیمامى ده‌رهێنا له به‌ندیخانه, به‌ڵام كه (ئه‌لمته‌وه‌كه‌ل) بوو به خه‌لیفه زوَر رِێزى لێده‌گرت., ئیمام پێش ئه‌وه‌ى وه‌فات بكات به هوَى ئازاره‌وه له برى میز خوێن ده‌رده‌چوو. ئیمام چه‌ندین كتێبى داناوه له‌وانه (المسند, التاريخ, الناسخ والمنسوخ, الرد على الزنادقة, التفسير, فضائل الصحابة, المناسك, الزهد, العلل والرجال) وه‌به‌وه ناسراوه كه (1000000) یه‌ك ملێون فه‌رمووده‌ى له‌به‌ر بووه. ـ عه‌بدوڵاى كورِى ئیمام ئه‌حمه‌د واته كورِه‌كه‌ى فه‌رموویه‌تى: باوكم له شه‌و و رِوَژێك(300) ركات نوێژى ده‌كرد, به‌ڵام كه‌قامچیه‌كانى لێدرا كردى به (150) رِكات, له حه‌وت رِوَژ جارێك قورئانى خه‌تم ده‌كرد, كه شه‌ویش داده‌هات سه‌عاتێك نوێژى ده‌كرد، ئینجا كه‌مێك ده‌خه‌وت, ئینجا هه‌ڵده‌ساو تا به‌یانى شه‌ونوێژى ده‌كرد. ـ ئه‌حمه‌دى كورِى موحه‌مه‌د فه‌رموویه‌تى: من له ناو ده‌ریا بووم, له‌و رِوَژه‌ى كه ئیمامى ئه‌حمه‌د وه‌فاتى كرد, گوێم له ده‌نگێك بوو فه‌رمووى به‌نده چاكه له خواترسه‌كه مرد كه ناوى (ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌له). ـ له لافاوه گه‌وره‌كه شارى(به‌غداد) ساڵى(720)ى كوَچى ئاوه‌كه له هه‌ر چوار ده‌ورى قه‌برى ئیمام وه‌ستا, به‌لام ته‌نانه‌ت ئاو حه‌سیرى ده‌ورى قه‌بره‌كه‌شى ته‌رِ نه‌كرد, كه ماڵى ساڵحى كورِى سووتا هه‌موو ماڵه‌كه سووتا جگه له كراسه‌كه‌ى ئیمام. ـ سه‌له‌مه‌ى كورِى شه‌بیب فه‌رموویه تى: لاى ئیمام دانیشت بووین، یه‌كێك هاته ژووره‌وه‌و لێى پرسین, كامه‌تان (ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌له؟ یه‌كێك ئاماژه‌ى بوَ ئیمام كرد, پیاوه‌كه ووتى: من له شوێنێك هاتووم كه (400) فه‌رسه‌خ دووره واته نزیكه‌ى (1000) كیلوَمه‌تر, هه‌ر بوَبینینى توَ هاتوومه, له خه‌ونمدا یه‌كێك پێى وتم برَو َبوَلاى ئیمام (ئه‌حمه‌د) و پێى بڵىَ خواى گه‌وره له توَ رِازىیه و فریشته‌كانى ئاسمان و زه‌ویش له توَ رِازین. ـ ئیمامى شافیى فه‌رموویه‌تى: ئه‌حمه‌د ئیمامه له فه‌رمووده ئیمامه له‌زمان، ئیمامه له دونیا نه‌ویستى. ـ ئیمامى ئیسحاقى كورِى رِه‌هاوى فه‌رموویه‌تى: ئیمامى ئه‌حمه‌د حزمه‌تێكى زوَرى ئیسلامى كرد. ـ ئیمامى داریمى فه‌رموویه‌تى: تاوه‌كو ئێستا نه‌مبینیوه كه‌س وه‌كو ئیمامى ئه‌حمه‌د فه‌رمووده‌ى له‌به‌ربىَ. ـ ئه‌بوحاته‌مى رِازى فه‌رمویه‌تى: ئه گه‌ر بینیتان یه‌كێك ئیمام ئه‌حمه‌دى خوَش بووىَ ئه‌وه له‌سه‌ر رِێبازى سوننه‌و جه‌ماعه‌یه. ـ ئه‌بوزورعه‌ى فه‌رموده‌ناس فه‌رموویه‌تى: ئیمامى ئه‌حمه‌د(هه‌زار هه‌زار) فه‌رمووده‌ى له‌به‌ربوو. واته (یه‌ك ملیوَن فه‌رمووده). ـ ئیمامى ئیبنولعیماد فه‌رموویه‌تى: ئیمام گه‌وره‌ى ئوممه‌تى ئیسلامه و زاناى سه‌رده‌مى خوَى بوو. له ووته‌كانى ئیمام : ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوَى نه‌ناسێت مه‌دح كردنى خه‌ڵك سووده پێناگه‌یه‌نێت.ـ ترسى خواى گه‌وره واى لێكردووم خواردن و خواردنه‌وه‌م نه‌مێنێت.ـ حه‌زم لێیه له شوێنێكى وابم كه‌س نه‌مبینىَ. ـ له دواى خوَرهه‌ڵاتنى رِوَژى هه‌ینى له مانگى (رِه بیعى ئاخیر)دا ساڵى (241) ى كوَچى له شارى (به‌غداد) وه‌فاتى كردووه له ته‌مه‌نى (77) ساڵیدا, (ئیمام ئه‌بوبه‌كرى مه‌روه‌زى) چاوى نوقاند و شوَردى (موحمه‌دى كورِى عه‌بدوڵا نوێژى له‌سه‌ر كرد وه‌ك ئیمام, له دوایه‌وه,(هه‌شت سه‌د هه‌زار) پیاو (شه‌ست هه‌زار)ئافره‌ت, نوێژیان كرد, له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌ته‌نیا نوێژیان له‌سه‌ر كرد (ملیونێك وهه‌شتا هه‌زار) كه‌س بوون. كه وه‌فاتى كرد زوَربه‌ى شارى (به‌غداد) گریان, زیاتر له (بیست هه‌زار جوله‌كه و دیان) مسوڵمان بوون. سه‌رچاوه/ كتێبى (ژیانى چوار پێشه‌واكه‌ى ئیسلام) دانانى(ئارام عبدالله) چاپى سێیه‌م ـ ساڵى(2010) هه‌ولێر ـ كتێبخانه‌ى مه‌حوى.