ئه‌م بابه‌ته داگره یه‌كێك له بواره گرنگه‌كانی نووسین، خستنه‌ڕووی ژیاننامه و مێژووی پیاوچاك و بانگه‌واز و چاكسازانه، چونكه ده‌توانین په‌ند و ئامۆژگاری زۆریان لێوه‌ربگرین و، بیانكه‌ینه پێشه‌نگ بۆ خۆمان. له‌ڕاستیدا ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا زۆر كورته به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی و، ئه‌وه‌نده‌ش كه ته‌مه‌نی ژیان ماوه له دونیادا، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت جگه له‌م شه‌ست حه‌فتا ساڵه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ژێت، ته‌مه‌نی خۆی سه‌دان و هه‌زاران ساڵ درێژ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش بێگومان له‌ڕێگه‌ی كاری چاكه و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاكه و نووسین و ئامۆژگاری و ئاراسته‌ی چاكه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ له‌و ژیانه كورته‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه كردارێك به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت بۆ ده‌ورووبه‌ری و كه‌سێكی ئیجابی نه‌بێت له ژیانیدا، له‌پاش مردنی فه‌رامۆش ده‌كرێت و وه‌كو پێویست ڕه‌حمه‌ت و نزا و پاڕانه‌وه‌شی پێ ناگات، بێگومان خوای گه‌وره‌ش وزه و توانا‌و به‌هره‌كانی به‌پێی دادگه‌ری ڕه‌های خۆی دابه‌ش كردووه، به‌پێی هه‌وڵ و كۆشش و له‌خۆبورده‌یی مرۆڤه‌كانیش پشكیان له ته‌مه‌ن درێژی و ناوبانگ مانه‌وه‌ی پاش مردن ده‌مێنێته‌وه. فه‌رموون له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ئه‌م كتێبه دابگرن http://www.dangiislam.org/download/132