ئاماده كردنی: فرمان محمود مێژووی پێش جێ‌نشین: ئه‌م سه‌ركرده‌یه له پاش خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی (سولێمانی كوڕی عبدولمهلیك) بوو به جێ‌نشین, واته هه‌شته‌مین خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی بووه له پاش هه‌ریه‌ك له خه‌لیفه‌كان مه‌عاویه‌ی كوری ئه بووسوفیان, یه‌زیدی كوری موعاویه و موعاویه‌ی كوڕِی یه‌زید و عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌ڕوان و وه‌لیدی كوڕی عبدولمهلیك) له پاشدا (سولێمانی كوڕی عبدولمهلیك) وه له پاشدا ئه‌م پێشه‌وایه هاته سه‌ر ده‌سته‌ڵات, عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعزیزی كوڕی مه‌روان) ئاموَزای (سولێَمان) و برازای (عهوبدولمهلیك) ده‌كات, بوون به جێنشینی (عومه‌ر) به نسبه‌ت كوڕه‌كانی (عه بدولمهلیك) ه‌وه شتێكی چاوه ڕوان نه كرا‌و بوو, (عومه‌ر) له سه‌رده‌می (سلیمان) دا وه زیر بووه. ئیبن سیرین دهڵَێت : ڕه‌حمه‌تی خودا له (سلێمان) بێت به زیندوو كردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان له كاتی خوَیدا ده‌ستی به خه‌لافه‌ت كردووه, وه كوَتای ژیانی هێنا به دانانی خه‌لیفه (عومه ر) به جێنشینی. (عه‌بدولڕه‌حمان كوری حه‌سه‌ن ئهكینانی) ده‌ڵێت: (سلێمان) كاتێك نهخوَش كه‌وت به (ره‌جائی كوڕی حیوه)ی وتوه: ئایه ئه‌م خه‌لافه‌ته بده ین به كێ دوای من؟ ئایه كوڕه كه‌م بكه‌م؟ (ره‌جا ْ) وتی: كوڕه كه‌ت لێره نییه, (سلیمان) وتی: ئه‌ی كوڕه‌كه‌ی ترم ؟ (ره‌جا ْ) وتی منداله, سولیمان وتی: توَ ده ڵێی چی؟ وتی: (عومه‌ری كوری عبدولعه‌زیز) بكه به جێگر (سلێمان) وتی : ئه‌ترسم براكه‌م ڕازی نه بێت له پاشدا (ره‌جا ْ) پێی گوت: عومه‌ر بكه دوای ئه‌و بیده به (یه‌زیدی كوڕی عبدولمهلیك), (ره‌جا ْ) ده ڵێت: له پاش گه‌ڕانه‌وه‌م گه‌شتم به هه‌ریه‌ك له (هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك) وه له پاش ئه‌ویش گه‌شتم به (عومه‌ری كوری عبدولعه‌زیز) ده‌ڵێت: عومه‌ر پێ وتم ئه‌ی (ره‌جا ْ) من شتێكی گه‌وره چوَته ناو دڵم له‌و پیاوه، مه‌به‌ستی له (سولێَمان)ه (ئه‌ترسم ئه‌و كار‌و باره‌ی سپاردبێ به من,وه من نه‌توانم هه‌ستم پێی, پێم بڵێ ئه‌گه‌ر وایه تا هه ناسهیهك ماوه له ژیانم دا با ڕاكه‌م و خوَم له‌م به رپرسیارێته ڕزگار بكه‌م) (ره‌جا ْ) ده‌ڵێ: وتم پاك و بێگه‌ردی بوَ خودا, ئه میری مسوڵمان كارێكی لای من شاردوَتهوه (مه‌به‌ستی له وهسیهتهكهیه) من چوَن ده بێت ئاشكرای بكه‌م. پاش ئه‌وه‌ی سولیمان) مرد, له ساڵی (99) كوچی‌دا له 10 ی سه‌فه‌ری ڕوَژی هه‌ینی, نووسراوه كه‌یان كرده‌وه تێیدا نوسرابوو: ئه‌م جێنشینه بوَ عومه‌ری كوڕی عبدولعزیز. هه‌موو كوڕانی (عبدولمهلیك) ده‌م و چاویان تێك چوو, به‌ڵام گوێیان لێ بوو وترابوو پاشان بوَ (یزیدی كوڕی عبدولمهلیك) له پاشدا هاتن بوَ لای (عومه‌ر) خه‌لافه‌تی ته‌سلیم كرا, له پاشدا عومه‌ر نه‌یتوانی هه ڵسێتهوه هه‌تا دوو كه‌س چوونه ژێر باڵیان و بردیانه‌وه سه‌ر وتارگهكه و دانیشت و زوَر قسه‌ی نه‌كرد، (ره‌جا ْ) به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت: بوَ هه‌ڵناسن به‌یعه‌ت بده‌ن به ئه‌میری بڕواداران, به یعهتیان پێدا, ئه‌و یش ده‌ستی درێژكردو هه‌ڵساو سوپاس ستایشی په‌روه‌ردگاری كرد، وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من داد وه‌ر نیم، به‌ڵام جێ بهجێكهری فه‌رمانم, من داهێنه‌ر نیم به‌ڵام شوێنكه‌وته‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو وڵاتانه به گوێیان كردم ئه‌وه من والیتانم, ئه‌گه‌رنا ئه‌وا من والی نیم! پاشان دابه‌زی و هه ڵگری ته‌خته سواره‌كان لێی نزیك بوونه‌وه و هاتن بوَلای عومه‌ر, عومه‌ر وتی: ئه‌مه چییه؟ وتیان ئه‌وه جێگه سواربوونی خه‌لیفه‌یه ,وتی من پێویستم پێی نییه وڵاخه‌كه خوَمم بده نێ، وه گه‌ڕایه‌وه بوَماڵهوه, له اشدا نووسراوی نووسی بوَ هه‌موو كارگوزاره كان: (ئه‌و ناودارانه‌ی له سه‌رده‌می (سولێمان)دا مردوون ئه‌مانه‌ن: حه‌سه‌نی كوڕی حوسێنی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب, قه‌یسی كوڕی حازم, عه‌بدو لرهحمانی كوڕی ئه‌سوه دی نهخهفی...هی تر. سه‌ره‌تای ژیانی: ئه‌و یه‌كێكه له باشترین سه‌ركرده‌و پێشه‌واكانی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی (ئه‌مه‌وی)و نموونه‌ی سه‌ركرده‌و پێشه‌وای دادوه‌ره له مێژوی ئیسلام و مروَڤایهتی دا, له لایه‌ن هه‌ندێك مێژوونوس و پیاوچاكانه‌وه به پێنجه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشیدین ئه‌ژمار ده‌كرێت دوای چوار هاوه‌ڵه‌كه, باوكی حه‌فص بووه (سوفیانی سه‌وری) ده‌ڵێ:خه‌لیفه پێنجن ئه‌بوبكر و عومه‌رو عوسمان و عه‌لی و عومه‌ری كوڕی عه بدولعهزیز) ئه‌بوداود له (سنن)دا هێناویه‌تی ده‌فه‌رموێت عومه‌ر له (حلوان) له دایك بووه, شارێكه له میسر باوكی له‌وێ ئه‌میر بووه له ساڵی 61 ی كوَچی یان 63 ی كوَچی به‌رامبه‌ر به ساڵی(717 بو 720 ی زاینی , له دایك بووه, دا یكی ناوی (عاصم) بووه كه له كوڕێكی عومه ری كوڕی خه تتاب) بووه (ره زای خودای له سه‌ر بێت. ده‌گێرنه‌وه (عاصم) به دهمو چاویه‌وه شكاویهك هه‌بووه كه وڵاخ لێی دابوو به منداڵی, باوكی(عاصم) واته كوڕه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوێنه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی ده سڕی,پێی وتوه : ئه‌گه‌ر توَشكاوهكهی (به‌نی ئومه‌ییه) بێت واته: ئه‌مه‌وی بیت ئه‌وه خوَش به‌خت ده بیت, (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) -ڕه زای خودای لێ بێت- فه رموویه‌تی: له منداڵانی من پیاوێك ده‌بێت ده‌موچاوی شكاندنێكی تێدایه , هه‌موو زه‌وی پرده كات له دادوه‌ری, تیرموزی له مێژووه‌كه‌یدا باسی ده‌كات ده‌ڵێت گومانه‌كانی باوانی ڕاست ده رچوو. ئه‌و قورئانی هه‌ر به منداڵی كوَكردوَتهوه باوكی ناردویه‌تی بوَ (مه دینه) تافێری ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت بێت پاش مردنی باوكی خوَی, (عه‌بدولمه‌لیك) داوای كرد بێت بوَ دیمه شق, وه كچه‌كه‌ی خوَی پێ دا كه ناوی (فاتیمه) بوو, ئه‌و پێش خه‌لافه‌تی چاكه‌خواز بووه, به‌ڵام زیادهڕوَی له بواره كاندا ده كرد وه‌ك خوَراك و پوَشاك. ته‌نها ده‌توانرا له‌و ڕوه‌وه عه ی‌بی لێ بگیرێت. (مه‌زاتی كوڕی سائیب) ده‌ڵێ: عومه‌ر وتی: به (فاتمه)ی خێزانی: كه هه‌موو ئه‌و ئالتون و زیوانه‌ی پێوه‌یه‌تی بیگه‌ڕێنێته‌وه بوَ خانه‌ی دارای مسوڵمانان (بیت المال) وه گه‌ر نا من و توَو ئه‌و ئاڵتونانه له یهكماندا نامانگرێته‌وه, یان من یان ئاڵتون و زیوهكان, فاتیمه وتی: نا من ته نها توَم ده‌وێ, فه‌رمانی دا هه‌موویان برده‌وه بوَ (بیت المال) پاش مردنی عومه‌ر كه (یزید بوو به خه‌لیفه وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌یگه‌ڕێنمه‌وه بوَت له خانه‌ی دا لارایی؟ فاتمه وتی: نا سوێند به‌خوا نامه‌وێت, چونكه من له ژیانی عومه‌ردا خوَشیم لێی نه‌دی بادوای عومه‌ریش لێی نه‌بینم. هه‌ندێك له وته‌ی زانایان و پیاوانی سه‌رده‌می خوَی كه باس له چاكی و دادوه‌ری (عومه‌ر) ده‌كه‌ن: (ئیبراهیم السكونی) ده ڵێ: عومه‌ر وتی: دروَم نه‌كردووه له‌و ڕوَژهی كه زانیومه دروَ ڕه شیه به‌سه ر خاوه‌نه‌كه یه‌وه. (وه‌هبی كوڕی مونهبه) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌م گه‌ل و سه‌رده‌مه‌دا (مهدی ) هه‌بێ (عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز)ه پرسیاركرا له (موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌لی كوڕی حوسین) له باره‌ی عومه‌ره‌وه, فه‌رمووی: ئه‌و پیاوچاكی نه‌وه‌كانی (به‌نی ئومه‌یه)یه له ڕوَژی دواییدا خوَی ته‌نها گه‌لێكه. له (حماد)ه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه ده‌ڵێت: عومه‌ر كاتێك بوو به خه‌لیفه گریاو وتی: ئه‌ی باوكی فڵان ئه‌ترسم له سه‌رم ؟حماد وتی: خوَشهویستیت بوَ پاره چوَنه؟ عومه‌ر فه‌رمووی خوَشم ناوێت , وتی: ده‌ی مه‌ترسه خوای گه‌وره یارمه‌تیت ده‌دات. (عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی عومه‌ری كوڕی عه بدولعهزیز) ده‌ڵێ: (ئه بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور) پێی وتم: پاره‌و موڵكی باوكت چوَن بوو كاتێ بوو به خه‌لیفه؟ وتم چل هه‌زار دینار؟ وتی: ئه‌ی كاتێ كوَچی كرد؟ وتم: چوارسه‌د دینار وه ئه‌گه‌ر بمایایه‌ته‌وه له ژیان له وه‌ش كه‌متری ده كرد. (ئهبوئومهییه خه‌سی) كه خزمه‌تكاری عومه‌ر بووه ده‌ڵێ: چوومه لای خێزانی عومه‌ر ڕوَژێك, كه هه‌موو ڕوَژێك نیسكی ده داینێ وتم: پێی: بوَ هه‌موو ڕوَژێك نیسك بخوَین؟ وتی: ئه‌وه خواردنی گه‌وره‌ت ئه‌میری باوه‌ڕدارانیشه. (موسلیمه‌ی كوڕی عه‌بدوڵڵا) ده‌ڵێ: چومه لای عومه‌ر كاتێ كه نهخوَش بوو له سه‌ر جێگه, وه جلێكی چڵكنی له‌به‌ردا بوو, وتم: به فاتیمه‌ی خێزانی ئه‌وه بوَ كراسه‌كه‌ی بوَ ناشوَی؟ وتی: سوێند به‌خوا ته‌نها ئه‌و كراسه‌ی هه یه. (عه‌ونی كوڕی عومه‌ر ) ده ڵێ: عومه‌ر چوو بوَ لای خێزانی پێی وت: ئه‌وه درهه‌مێكت لانییه بیده‌یت به ترێ خێزانی وتی: نه‌خێر. وتی: باشه توَ گه‌وره‌ی باوهڕدارانیت نا‌توانیت درهه‌مێك بده یت به ترێ؟ وتی ئه‌وه ئاسانتره له كوَت و زنجیری به یانیانی جه‌هه‌نه‌م. (عومه‌ری كوڕی ئه‌سید) ده‌ڵێ: سوێند به خوا عومه‌ر نه‌مرد هه‌تا پیاو ئه‌هات به سه‌روه‌تێكی زوَرهوه پاره‌ی ده‌دانێ و ئه یووت: ئه‌رێ بزانن هه ژار ماوه پێی بده‌ن عومه‌ر هه‌موو كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كردبوو. (ئه‌زهه‌ر) ده‌ڵێ: عومه‌رم بینی ووتاری ده‌دا بوَ خه‌ڵك كراسێكی پینه‌كراوی له به‌ردا بوو. (مه‌كحول ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر سوێند بخوَم ڕاست ده كه‌م كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك عومه‌ر دونیا نه‌ویست و له خواترس بێت. (عه‌تا) ده‌ڵێ: شه‌وانه عومه‌ر قوتابییه‌كانی كوَدهكردهوهو باسی یادی مردن و ڕوَژی دوایی ده كرد, پاشان ده‌گریا, هه‌روه‌ك له‌به‌رده‌میا مردویه‌ك هه‌بێ. (حه‌كه‌می كوڕی عومه‌ر) ده ڵێ: بوَ خه‌لیفه 300 پاسه‌وان و300 شورته هه‌بووه, عومه‌ر وتی: به پاسه‌وانه‌كان من ئه‌م بژێویهم پێ نادرێت, هه‌ركه‌س ده‌مێنێته‌وه 10 دیناری ده‌ده‌ینێ, وه هه‌ركه‌س نایه‌وێت با بڕواته‌وه ماڵه‌وه. ئایه ئێوه ده بنه ڕێگری قه‌ده‌رم و پاسه‌وانی ئه‌جه‌لم. (عومه‌ری كوڕی موهاجیر) ده‌لێ: عومه‌ر موَمێكی داده گیرسان هی ده‌وڵه‌ت, هه‌تا پێداویستیه‌كی مسولمان مابوو, كاری پێده كرد, كه كاریان نه‌مایه دهیكوژاندهوهو موَمهكهی خوَی داده گیرساند. (حسن القصاب) ده‌ڵێ: ده‌مبینی كه گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه بوون له لادێ له سه‌رده‌می (عومه‌ری كوڕی عهبدولعزیزدا) وتم: پاك‌و بێگه‌ردی بوَ خودا چوَن زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێ شوانه كه وتی: كاتێ كه سه‌ر چاك بوو ئه‌وا جه‌سته زیانی پێ ناگات. (مالیكی كوڕی دینار) ده‌لێ: كاتێ عومه‌ر بوو به جێ‌نشین, شوانه‌كان ده‌یان وت: ئه‌وه كێ بووه به خه‌لیفه‌ی خه‌ڵك؟ كه هوَكاری داد وه رییهكهی ناهێڵێت گورگ مه‌ڕه‌كان بخوات. (موسای كوڕی ئهعین) ده‌ڵێ: ئێمه له (كرمان) له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ردا مه‌ڕو بزنمانی ده له‌وه‌ڕاند گورگ له گه‌ڵیان بوو له یه‌ك جێگادا, به‌ڵام له پڕ شه‌وێك مه‌ڕێكی فڕاند, وتم: ئه‌بێ ئه‌و پیاو چاكانه مابێت وا گورگ مه‌ڕ ده‌خوات, پاشان بوَمان ده ركهوت ئه‌و شه‌وه بوو كه عومه‌ر مردوه. كوَتایی ژیان و وه‌فاتی : عومه‌ر وه‌فاتی كرد له (دیر سیمعان) له كارگوزاری (حمس) له 20 ی ڕه‌جه‌بی ساڵی (101 ی كوَچی، له ته‌مه‌نی 39 ساڵی و 6 مانگ, واته: به لاوی مردووه, مه‌رگی به ژه‌هر بووه, (میمونی كوڕی سه‌ران ده‌ڵێت: زاناكان له گه‌ڵ عومه‌ردا وه‌ك قوتابی بوون, له ساڵی 99 ی كوَچی به‌یعه‌تی پێدراو ماوه‌ی ده‌سته‌لاتی (دووساڵ و پێنج مانگ) بوو وه‌ك ئه‌بو به‌كر. (موجاه) ده‌ڵێ: عومه‌ر كه له جێگادابوو پێی وتم: خه‌ڵكی له باره‌ی منه‌وه چی ده‌ڵێن, وتم: ده‌ڵێن سیحری لێ كراوه, وتی: من سیحرم لێ نه كراوه به‌ڵام ده‌زانم خواردنهوهیهكم پێ دراوه, ئینجا خزمه‌ت گوزرهكهی بانگ كردوو وتی: ئه‌ی تیاچوو چی وای لێ كردیت كه زه هر بكه‌یته ناو خواردنهكهمهوه, وتی: هه‌زار دیناره‌كه كه ده‌م ده‌نێ و پاشان ئازادم ده‌كه‌ن, پاشان عومه‌ر هه‌زار دیناره‌كه‌ی دوَزیهوه خسته خانه‌ی دارایی باوه‌ڕداران و وتی: بڕوَ بوَ جێگایه‌ك كه‌س نه‌تبینێ. (عبید كوڕی حسان) ده‌ڵێ: كاتێ عومه‌ر كه‌وته سه‌ره‌مه‌رگ وتی: برَوَنه ده‌ره‌وه لام (مسلمهو فاتیمه) له سه‌ر لای ده‌رگاكه دانیشتن و گوێیان لێ بوو ده‌یوت: مرحبا له‌وده م و چاوانه كه ده‌م و چاوی مروَڤ و جنوَكه نین, پاشان وتی: (تلك دار الاخیره) ئایه‌تی (قصص),پاشان بێده‌نگ بوو كه چوونه سه‌ریان دیتیان گیانی سپاردوه. (خلد ربیعی ده ڵێ): ئێمه دیومانه له (التورات)دا كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌گرین بوَ (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) چل به‌یانی. له سه‌رده‌می (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز)دا ئه‌م ناودارانه مردوون: (ئهبوئومامه, سه‌عدی كوڕی سه‌هلی كوڕی حه‌نیف, خاریجه كوڕی زه‌یدی كوڕی سابت, سالمی كوڕی ئه‌بی جه‌عد, ئهبوعوسمانی نه‌هدی, شه‌هری كوڕی حه‌وشه‌بی شامی, حه‌نشی كوڕی عه‌بدوڵڵای عیسای كوڕی ته‌لحه‌ی كوڕی عه‌بدوڵڵای قوڕه‌یشی) كه یه كێك بوه له پیاوه زانا‌و گه‌وره كانی قوڕه‌یش. له پاش (عومه‌ر) ده‌سته‌ڵات چووه ده‌ستی (یه‌زیدی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك, له سه‌ر په‌یمانی (سوله‌یمان) ی برای, (عومه‌ر) نووسی بوَ یه‌زید له كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا پێی وت: سه‌لامت له سه‌ربێ .. تاكوَتایی پێی وت: توَ واده بینم وه‌ك منی واته توَش وه‌ك من زوو ده‌مریت. خودا به‌سه بوَ گه‌لی موحه‌مه‌د (درودی خودای لێ بێت) توَش دونیا جێده‌هێڵی بوَ كه‌سێ كه سوپاست ناكات. له پاش خوَی چل ڕوَژ به شێوه‌ی ژیانی عومه‌ر چوو پاشان دای به‌لادا, له پاشدا هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك ده‌سته‌ڵاتی گرته ده ست. سه‌رچاوه: كتێبی مێژووی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ـ ڕاشیدین ـ ئه‌مه‌وی ـ عه باسی: نوسینی ـ ئیمام جه‌لاله‌دینی سیوتی, وه‌رگێرانی بوَ زمانی كوردی: نصرالدین عبد الرحمن قادرـ ساڵی 2010 (لا150 بوَ 163)