به‌ژمارزۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێك زوو له‌هه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كه بگه‌ن وبڕیاری مه‌سیری له‌سه‌ربده‌ن وهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌رگرن، وه‌زۆرن ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ ڕوودا زوو هه‌ڵده‌چن وبێ هه‌ڵویست ڵه‌گه‌لیدا ڕێ ده‌كه‌ن، بۆیه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: يؤتي الحكمة من يشا‌ء ومن يؤت الحكمة فقد أوتي خيرا كثيرا... حیكمه‌تیش مانای قورئانه وه‌كو زانایان فه‌رموویانه، وه له‌زمانه‌وانیش به‌مانای شت له‌شوێنی خۆی دابنرێ. ئه‌وچه‌ند دێڕه ده‌نووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمرۆ ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه‌نزیكه‌ی سه‌دهه‌زار كه‌س ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان له‌توركیا دژ به بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی حجاب بۆ كۆلێژ‌و زانكۆكان، ره‌دكردنه‌وی حوكمی خوای گه‌وه‌ره مه‌علومه که هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه‌له‌دین، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دژ به دین ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یان ووت ئێمه عه‌لمانیین وه ده‌وڵه‌تی دینیمان ناوێت، ده‌وڵه‌تی دینی خیلافی ده‌ستوره، وه‌خیلافی بریاری (556)ه كه له ساڵی 1923 ته‌عدیلی یاسای زسادان كرا، به‌وه‌ی كه‌هه‌ر كۆمه‌ڵ و گروپێك ئایین به‌كاربێنێ ئه‌وا ئه‌وكه‌سه یاخود ئه‌وكۆمه‌ڵه به‌خائین له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، ئینجا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆڕووداوه‌كانی ئه‌وكات، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌م یاسای ه‌ئه‌وكات ته‌عدیل كرا به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیران -ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌تاتۆركی تاغوت بڕیاری ڕوخانی خیلافه‌ی دا‌و ئیسلامی له‌ده‌ستور لادا! ئه‌و كات یه‌ك هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ر نه‌گیرا به‌ڵكوو هه‌ركه‌س له‌ڕوانگه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی وه‌رگرت، به‌زاراوه‌ی ئیستامان (فیقه الواقع) ودڵسۆزی ده‌ورێكی زۆری بینی له‌هه‌ڵوێسته‌كان، شێخ سه‌عید بڕیاری جیهادیدا به‌لام پێشتر له‌جه‌زیره‌و شام له‌ساڵی 1914 (حسین بن علي) به یارمه‌تی ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسییه‌كان شۆڕشێکی عه‌ڕه‌بییان به‌رپاكردبوو دژبه‌خیلافه‌ی عوسمانی. وه‌له میسریش شاعیری به‌ناو بانگ ئه‌حمه‌د شه‌وقی مه‌دحی ئه‌تاتوركی ده‌كرد له‌هۆنراوه‌ریه‌كیدا که ئه‌تاتۆرك به خالید له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات وه ده‌لێ : الله أكبر كم في الفتح من عجبِ ...... يا خالد الترك جدد خالد العربِ يـوم كبدر فخيل الحق راقصـة ..... على الصعيد وخيل الله في السحب گه‌رهاتبا ئه‌و كات زانایان هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستی شێخ سه‌عیدی پیرانیان هه‌بوایه ئه‌وه ئێستائه‌مڕۆ سه‌دهه‌زار كه‌س نه‌ده‌رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان له دژی ئیسلام، شێخ سه‌عید -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- هه‌ستی به‌زه‌روه‌ره‌تی خیلافه ده‌كرد بۆیه، ئاماده‌بوو له‌م رێیه‌به‌رده‌وام بێت گه‌رجی خۆی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی تێچن ،مه‌فسه‌ده‌ی نه‌مانی خیلافه‌تی زۆر لاگه‌وره تربوو له‌تێچونی خۆی وعه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئینجا نوینه‌ری خۆی ده‌نێریته لای شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- وه‌داوای پشتگیری لێده‌كات، شێخ نه‌ورسی به‌مه‌ندوبی شێخ سه‌عیدی پیرانی كه‌ناوی حوسین پاشابوو، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كێ به‌شه‌ڕدیێن ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت موسته‌فا كمال. شێخ نه‌وره‌سی ده‌ڵێ :ئه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌تاتۆرك كێن خزمی من و خزمی تۆ‌و كه‌س وكاری من و كه‌س وكاری تۆ، تۆ ده‌ته‌وێت برا برا بكۆژێت؟! . ئینجا شێخ نه‌وڕسی پشتگیری شێخ سه‌عید ناكات و شێخ سه‌عید به‌رده‌وام ده‌بێت و جیهاد دژ به‌تاغوت ده‌كات و تاوه‌كو خۆی و چه‌ند موسوڵمانێك ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌تاتـۆرك و له‌سێداره‌ده‌درێن ، ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یا ن لێبێت، مه‌به‌ست لێره‌دا هه‌ڵوێستی شێخ سه‌عید كه‌تا چ راده‌یه‌ك هه‌ستی به‌زه‌روره‌تی خیلافه‌ت كردبوو وه تاچ ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فیكری دژ به‌دینی داوه، هه‌ندێك هه‌ڵوێست كه‌مه‌فروز وایه به‌رامبه‌ر به فیكری بۆگه‌ن وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی دوای چه‌ند ساڵێك به‌ڵكوو چه‌ند سه‌د سالێك به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌و هه‌موو فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به‌گه‌وره‌ی ئةهلي عیلم هاتووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌هلی عیلمه که هه‌ڵوێست وه‌رگرن له‌كاتێك كه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دوورنییه که بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدان . خوای گه‌وره شێخ سه‌عیدو هاوهڵاكانی به‌شه‌هید قبول كردبێت و نموونه‌ی ئه‌م جۆره فیداكارییه له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامی زیاد بكات . سه‌رباز محمد 2-2 - 2008