ناو: مالكۆلم ئێكس پیشه: ڕه‌شپێستێكی ئه‌مریكایی و گه‌وره‌و ڕابه‌ری ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا. چێرۆكی موسڵمانبوون: پێش ئیسلام پاشگری شه‌یتان یان "أحمر دويترويت"ی به‌سه‌ردا برابوو، چونكه زه‌عیمێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توندڕه‌و بوو له دوژمنایه‌تیكردنی سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكادا، به‌ڵام پاش موسڵمانبوونی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی گۆڕی و بووه مرۆڤێكی تر. مالكۆلم له میانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جدا كاتێ بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی خوێدا بینی وا له ناو كۆمه‌ڵێك برای ئیمانی سپی پێستدایه‌و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان خۆی ئه‌واندا نابینێت، هه‌موو له ژێر سێبه‌ری ئیسلامدا وه‌ك برا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، ئیتر له مه‌ككه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ شوێنكه‌وتوانی نارد و گۆڕینی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه تێدا ڕوون كرده‌وه، تێدایدا ده‌ڵێت: ""هه‌رگیز نه ڕێزگرتنێكی وه‌ها، وه نه گیانێكی پڕ برایه‌تی و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری وام به خۆمه نه‌دیوه كه لێره‌داو له نێوان ئه‌م خه‌ڵكانه‌دا به‌رجه‌سته‌یه له هه‌موو ره‌نگ و ڕه‌گه‌زێك، له‌م زه‌وییه پیرۆزه‌دا، وڵاتی ئیبراهیم و موحه‌ممه‌د... ئه‌وه‌ته لێره‌دا ده‌یه‌ها هه‌زار حاجی به مه‌به‌ستی حه‌جكردن له سه‌رانسه‌ری دنیاوه به‌ره‌و ئێره هاتوون، تاكو ئه‌و مه‌ناسكانه به گیانێكی پڕ یه‌كێتی و برایه‌تییه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، گومانم نه‌ده‌برد –به حوكمی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له ئه‌مریكا هه‌مه- كه له نێوان ڕه‌ش و سپی‌دا شتی ڕوو بدات به هیچ جۆرێك... به ڕاستی ئه‌مریكا پێویستی به‌وه‌یه له ئیسلام تێ بگات، چونكه ئیسلام تاكه ئایینه بتوانێ گرفت و كێشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا بسڕێته‌وه و نه‌یهڵێت... به‌ڕاستی له گه‌ل موسڵمانانی سپی پێستدا چاوپێكه‌وتنم كردووه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵكوو خواردنیشم له گه‌ل خواردوون! بینیم كه ئیسلام له‌بیرو هۆشیاندا به ته‌واوی ڕه‌وت و ئاره‌زووی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سریوه‌ته‌وه‌و نه‌یهێشته‌وه.. ئێمه لێره‌دا نوێژ بۆ تاكه‌خوایه‌ك ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ برایانی موسڵمان كه خاوه‌نی جوانترین چاوی شیین و سپیترین پێستن.." ". ئای چه‌ند گه‌وره‌یه ئه‌م ئیسلامه! چۆن ئه‌و ڕق و قینه ڕه‌شه‌ی ناو دڵی ئه‌و مرۆڤه‌ی گۆری به خۆشه‌ویستیه‌كی سپی پڕ ئیمان... كه نه‌یتوانی گوزارشی لێ بدات به‌و چه‌ند وشه‌یه نه‌بێت له كۆتایی نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی؟!... چۆن ئه‌م مرۆڤه ره‌شپێتسته كه له‌وه‌و پێش به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێك ڕقی له سپی پێسته‌كان ده‌بۆوه، سه‌رسه‌ختترین دوژمنیان بوو، ئێسته له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا بووه برایان. ئه‌مه لای مالكولم كارێكی ز‌ۆر قورس بوو، بۆیه به‌وپه‌ڕی هه‌ست و سۆزیه‌وه له مه‌ككه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی ئاراسته‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی كرد، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ئایینه نه‌بوو بلالی ڕه‌شپێستی حه‌به‌شی كرده برای گیانی به گیانی ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو سه‌رجه‌م هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان، له‌وه‌ش زیاتر كردیه بانگبێژی پێغه‌مبه‌رو بووه هاوه‌ڵی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا. به ڕاستی ئیسلام ئایینی مرۆڤه، شایه‌نه به‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كانی بێنه ژێر سێبه‌ری و له ژێر سایه‌یدا وه‌ك برا بژین. له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، هیچ كه‌س هه‌ست به هه‌ڵاواردن و زیادوكه‌می ناكات، هه‌موو وه‌ك دانی شانه وان، له بیرباوه‌ری ئیسلامدا خۆبه‌گه‌وره‌زانین و خۆ به‌كه‌م زانین نییه، هه‌موو به‌نده‌ی خوان و له ئاده‌من و ئاده‌میش له گڵه. خوێنه‌ری به‌رێز: بۆ زیاتر شاره‌زایی له ژیانی مالكۆلم و بارودۆخی كوشتنه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی كاك فاضل قه‌ره‌داغی بخوێنه‌وه: http://zagros.org/fadhil/f-books/malcolm-x/malcolmx-all.pdf