ئاماده‌كردنی: له‌شكر د. (موزه‌فه‌ر په‌رتوما) له ساڵی ١٩٤١ی زایینی له گه‌ڕه‌کی (جورئاباد) له شاری (سنه)، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینپه‌روه‌ر و زه‌حمه‌تکێش چاوی به دونیا هه‌ڵهیێناوه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له شاری (سنه) به پله‌ی به‌رز ته‌واو کردووه. پاشان چووه‌ته په‌یمانگای زانسته سه‌ره‌تایییه‌کان (هیدایه‌ت) له شاری (سنه). له‌وێ بڕوانامه‌ی (دیپلۆم)ی له ڕشته‌ی فیزیکدا به پله‌ی یه‌که‌م وه‌رده‌گرێت. دوابه‌دوای وه‌رگرتنی دیپلۆم و به‌شداربوونی له تاقیکرنه‌وه‌ی سه‌ر‌تاسه‌ری (ی ئێران) له په‌یمانگای باڵا، ده‌چێته په‌یمانگای باڵای (تاران) و له‌وێ سێ ساڵ ده‌خوێنێت و به خه‌ڵکانی زیاتر ئاشنا ده‌بێت. زیره‌کی و کارامه‌ییی (په‌رتوما) وا ده‌کات که میوانداری بکرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیریی ئه‌و کاته و پاشان به‌مه‌به‌ستی خوێندن پێشنیاری ناردنی بۆ ئه‌مریکای بۆ بکرێت، (په‌رتوما) دوای ده‌رس وتنه‌وه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو له بواری ئه‌ده‌ب و فیزیادا له شاری (سه‌قز) له ساڵی ١٩٦٤ به نیازی خوێندنی زیایت ده‌چێته ئه‌مریکا و له‌وێ له شاری (سردسیر) له شارۆچکه‌ی (مادیسۆن) ئیقامه‌ی وه‌رده‌گرێت له زانکۆی (وسکانسن) که یه‌کێکه له مه‌رجه‌عه‌کانی ئه‌مریکا له باره‌ی فیزیای ئه‌تۆمی درێژه به خوێندنی ده‌دات، تا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی دکتۆرا وه‌رده‌گرێت. د.(په‌رتوما) له‌وێ به ژماریه‌ک له هاووڵاتیانی یری دانیشتووی ئه‌مریکا ئاشنا ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئه‌وان ماوه‌ی ساڵێکه ڕێکخراوێکیان سازداوه به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی قوتابیانی ئه‌مریکا) بێ سێ و دوو ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و به‌ڕه‌سمی چالاکییه ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ناو ئه‌و ڕێکخراوه دا ده‌ست پێ ده‌کات. له‌وێ به‌دواوه خه‌ریکی ده‌ستخستنی عیلم و زانست ده‌بێت له زانکۆ، پاشماوه‌ی کاته‌کانی تریشی له ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌ر ده‌بات به هۆی سه‌رقاڵی به چالاکییه‌کانی، نامه‌ی دکتۆراکه‌ی یه‌ک دوو ساڵ ده‌رنگتر وه‌ربگرێت، خۆشی له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمویه‌تی: "سوپاس بۆ خوا ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانم له ئه‌نجومه‌ن نامه‌ی دکتۆرا که‌م یه‌ک دوو ساڵ دره‌نگتر وه‌رگرت، به‌ڵام توانیم به‌هۆی چالاکییه‌کانم له نێوان قوتابیانی موسڵمانی دانیشتووی ئه‌مریکا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی دۆست و ئاشنا په‌یدا بکه‌م، که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ له ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا و ئه‌وروپا ده‌توانم بڵێم له ته‌واوی دونیا ناسراوبم، بۆیه به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: سوپاس بۆ خوای گه‌وره". له ساڵی ١٩٦٨ی زاینی له کۆنگره‌ی (ڕویاڵ ئابردهاو) که به‌هۆی ئاگربه‌ردان له مزگه‌وتی (ئه‌قسای) پیرۆز له‌لایه‌ن جوله‌که‌کانه‌وه له له‌نده‌ن به‌سترا به‌شداری ده‌بێت، به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی قوتابیانی زانکۆی ئه‌مریکای باکوور، به ده‌رکردنی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌کی توند ئیسرائیل مه‌حکوم و ناچار به عوزرهێنانه‌وه ده‌کات. ئه‌م به‌شدارییه و ئه‌م به‌رگریکرنه به‌رچاوه له ئیسلام و موسڵمانان له‌لایه‌ن (په‌رتوما) وه ده‌بێته هۆی زیاتر خۆشویستنی له‌لایه‌ن هاوڕێیانیه‌وه. هه‌ر بۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له له‌نده‌ن، به جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت و دوای یه‌ک ساڵیش به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و کاته نزیه‌کی (١٠) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بووه، ئه‌مڕۆ به هۆی چالاکی دڵسۆزانه‌ی قوتابیان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی نزیکه‌ی بۆ یه‌ک ملێون به‌رزبووه‌ته‌وه. له یه‌که‌م هه‌نگاودا دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، د.(په‌رتوما) به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، سێ بینا ده‌کڕن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی موسڵمانان و پاشان ئه‌م بینایانه دکرێن به شوێنی خواپه‌رستن. دوای دروستکرنی ئه‌م سێ مزگه‌وته، قوتابیان ده‌که‌ونه بیری ئه‌وه که ئایا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ وڵاتی خۆیان، کاری ئه‌م مزگه‌وتانه ده‌که‌ێت ده‌ستی کێ و کێ سه‌رپه‌رستییان ده‌کات؟ بۆیه به هابیری بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن که ده‌بێت ده‌زگایه‌کی تۆمارکراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت که ڕێگر بێت له فه‌وتان له ناوچوونی ئه‌م مۆڵگانه‌ی موسڵمانان. ئه‌م ده‌زگایه داده‌مه‌زرێت و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه تۆمارده‌کرێت و د. (په‌رتوما)ش به سه‌رۆکی ده‌زگاکه هه‌ڵده‌بژێردرێت خۆیشی له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمو بووی: یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شانازییه‌کانی من له ژیانمدا ئه‌وه‌یه که په‌ڕاوی (سه‌نه‌د)ی مێژوویی موڵگه‌م مه‌وقوفه‌کان و مزگه‌وته‌کانی موسڵمانانی ئه‌مریکا، به‌ناوی سه‌رۆکی ده‌زگا ئیمزا ئه‌که‌م و له مێژووی ئه‌م ووڵاته‌دا تۆمار ده‌کرێت ئه‌م ده‌زگایه له کۆنگره‌ی ساڵی ٢٠٠٤ی زاینی ئه‌نجومه‌ی قوتابیانی ئیسلامی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: که تا مێژووی دیاریکراو (٧) هه‌زار مزگه‌وت و مۆڵگی مه‌وقوفی موسڵمان به تۆمار گه‌یاندووه. د. (په‌رتوما) دوای وه‌رگرتنی نامه‌ی دکتۆرا له بواری فیزیای ئه‌تۆمی له ڕێکخراوی گه‌ردوونناسی ئه‌مریکا (ناسا) ده‌ست ده‌کات به چالاکییه‌کانی خۆی. به‌ڵام به‌هۆی حه‌زو هۆگری ئاوێته‌بونی به ئایینی پیرۆز ئیسلام له غه‌ریبستان زیاتر خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌واز و ته‌بلیغ ده‌بێت. له ساڵی ١٩٧٨ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران، سه‌ره‌تا به ناوی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت (وه‌کو نییه‌ت ساخی) له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شوورای شاری (سنه) به‌شدار ده‌بکات، دوای هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه‌ی یانزه نه‌فه‌ر به ناونیشانی شورای شاری (سنه) که له ناویاندا د. (په‌رتوما) هه‌بووه، له ساڵی ١٩٧٩ له لایه‌ن سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌و کاته (به‌نی سه‌در)و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بێته ڕاوێژکاری باڵای سه‌ره‌ک کۆمار بۆ کاروباری زانست ده‌بێته سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌سازی ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ جارێکی یر به‌ره‌و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له (ناسا) درێژه به چالاکییه‌کانی خۆی بداته‌وه. به‌ڵام ئه‌و جاره به هۆی موسڵمانی و هاوکاریکردنی له ده‌وڵه‌ت و شورای ئینقلاب نایه‌ڵن درێژه به چالاکییه‌کانی بدات. بۆیه به‌پێشنیاری دۆستانی له ئه‌نجومه‌ن ئه‌مجاره خوێندنی خۆی درێژه پێده‌دا له بواری فیزیای پزیشکی، دوای ته‌واو کردنی خوێندنی پرۆفیسۆری تایبه‌تمه‌ندی له ده‌زگایه‌کی سه‌ربه (ناسا) کاری خۆی له بواری ده‌رمانی شێرپه‌نجه ده‌ست پێده‌کات و تێیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، یه‌کێک له داهێنانه‌کانی، دروستکردنی ده‌زگایه‌که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه. دوای به‌رده‌وامبوونی (١٩)ساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ر به (ناسا) له چالاکییه‌کانی فیزیاییه پزیشکییه‌کان، دوای هێرشکرنه سه‌ر دوو بورجه‌که‌ی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی له (١١) سێپته‌مبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی موسڵمانان له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ده‌که‌وتنه ژێر فشاره‌وه، سه‌ره‌تا د.(په‌رتوما) ده‌رده‌که‌ن له کاره‌که‌ی و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای شکات و دادگای لێ بگرن خانه‌نشینی ده‌که‌ن. د. (په‌رتوما) ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له کوردستانی ئێران ده‌مایه‌وه له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریگا، له کوردستانی تورکیاوه ڕه‌ت ده‌بوو زۆر به قوڵی هه‌ست به بێ که‌سی و سته‌ملێکراوی میلله‌تی کورد ده‌کات، بۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی و په‌یوه‌ندیکرن به ته‌واوی کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان له ده‌ره‌وه، هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنی (پارتی ئیسلامی کوردستان) و گۆڤارێک به ناوی (جودی) ده‌رده‌کات، تا له‌م ڕێگایه‌وه سته‌ملێکراوی و لاوازی گه‌لی موسڵمانی کورد به گوێی جیهان و ئومهه‌تی ئیسلامدا بدات. د.(په‌رتوما) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی ئیسلامی بووه و جێگای شانازی موسڵمانان بووه، ته‌واوی قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بووه و ئاشنایه‌تییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ زانسته ئیسلامییه‌کاندا هه‌بووه به‌م دواییه ته‌فسیری قورئانی پیرۆزیشی به زمانی شیرینی کوردی نووسیوه، که پشت به خوا به‌مزووانه له چاپ ده‌درێت و بڵاوده‌کرێته‌وه. د.(موزه‌فه‌ر په‌رتوما) دوای ئارامگرتنی ساڵه‌های غوربه‌ت و که‌ساسی و به دڵی پڕ له ئاره‌زووی دڵسۆزانه بۆ موسڵمانانی سوننه به گشتی وه میلله‌تی موسڵمانی سته‌مدیده‌ی کورد به تایبه‌تی،له شاری (نیۆرک) له ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی (١٤٢٢٠٠٦) کاتژمێر (٧) ئێواره به کاتی نیویۆرک دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان ده‌که‌وێت ماڵئاوا له گشت دۆستان و ئازیزانی ده‌کات بۆ دوا جار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر باری ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار. وه‌سێتی د. موزه‌فه‌ر په‌رتوما بۆ موسڵمانان. وه‌سیه‌تم: وایه که هه‌مووتان بۆ لای قورئان بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌رچی زووتره له‌گه‌ڵیدا هۆگر ببنه‌وه. به خوێندنی نوێژه‌کانتان له ماڵه‌کانی خوا و به کۆمه‌ڵ گرنگییه‌کی ته‌واوی پێبده‌ن. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه له موسڵمانان وه‌کو یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ماڵی ئه‌رقه‌می کوڕی ئه‌بی ئه‌رقه‌م کۆببنه‌وه و به‌به‌رنامه‌ڕێژیی و ڕێکخستنی ورد، له بیری بڵاو کردنه‌وه و گه‌یاندنی ئایینه‌کایان بن، هه‌روه‌ها پلان و نه‌خشه‌ی نایابیان هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگای خۆیان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا. پشت به خوا، خوای گه‌وره گرفته‌کانمان بۆ ئاسان ده‌کات و ئێمه له ڕۆژئاوا و ئێوه‌ش له ڕۆژهه‌ڵات کار بکه‌ین خوای گه‌وره ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌کتر. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی : ئه‌م کورته مێژووه‌ی ژیانی د. (په‌رتوما) له ڕۆژنامه‌ی (کۆمه‌ڵ) وه‌رگیراوه که له‌لایه‌ن (له‌شکر ـ لندن) ئاماده‌کراوه. ژماره‌ی (٢١٢) ده‌رچووی (٤٣٢٠٠٦) لاپه‌ڕه‌ی (٣) http://www.komall.org/kpdf/k212ac/k212-3.pdf