ناوی (ئه‌حمه‌د حوسه‌ین دیدات)ه، له ساڵی ١٩١٨ی زایینی له شاری (تادکیشنار) وولایه‌تی سوارات (ی هندیی) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و که‌مده‌ست له‌دایك بووه . پاشان باوکی کرد بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) له ماوه‌یه‌کی که‌م پاش له دایک بوونی، کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته (٩) ساڵ دایکی وه‌فاتی کرد و ئه‌ویش کۆچی کرد بۆ لای باوکی له ساڵی ١٩٢٧ی زاینی. قوتابخانه‌ی له ته‌مه‌نی (١٠) ساڵی دا ده‌ست پێ کرد تاکو پۆلی شه‌شه‌می ته‌واو کرد، به‌ڵام له‌به‌ر که‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژاری خێزانه‌که‌ی فشارێکی زۆری خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌توانێت به ڕێک و پێکی بواری خوێندی ته‌واو بکات. ده‌ستی به کارکردن کرد له ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و خه‌ریکی فرۆشیاری بوو له دووکانێکی خوارده‌مه‌نی، پاشان بوو به شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنه‌وه له کارگه‌یه‌کی که‌لوپه‌لی ناو ماڵ، پاشان وه‌ک کارمه‌ندێک بنووس (کاتب) له هه‌مان کارگه دامه‌زرا، به هۆی لێهاتن و جوامێری خۆیه‌وه پله‌ی له کارگه‌که دا به‌رز بوویه‌وه هه‌تا گه‌یشته لێپرسراوی گشتی کارگه‌که واتا پله‌ی (مدیر) وه‌رگرت. وه له کۆتای چله‌کاندا شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی چه‌ند ده‌وره‌یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت مه‌شقی سه‌ره‌تای بۆ پێهێنانی ده‌زگای (ڕادیۆ) وه کاری ئه‌ندازیاری کاره‌بایی وه کاروباری هۆنه‌ری تر له و بواره‌دا، پاش ئه‌وی که توانی پاره‌یه‌ک کۆبکاته‌وه کۆچی کرد بۆ (پاکستان) له ساڵی ١٩٤٩ی زاینی، بۆ ماوه‌کی له و خه‌ریکی ڕێکخستنی کارگه‌ی چنین بوو. شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی خێزان پێکوه بنێت و ببێته‌وه خاوه‌نی دوو کوڕ و کچێک، پاشان شێخ (أحمد دیدات) بۆ جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) پاش سێ ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی که شوناس نامه‌ی ئه‌وێی له ده‌ست نه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له دایک بووی ئه‌وێش نه‌بوو. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) لێپرسراوی هه‌مان کارگه‌یان پێبه‌خشیه‌وه که له‌وه‌و پێش کاری تێدا ده‌کرد ئه‌ویش کارگه‌ی که‌لوپه‌لی ناوماڵ بوو. له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا یه‌که‌م نوسراوی خۆی ده‌رکرد له ژێر ناونیشانی : (ماذا یقول الکتاب المقد‌س عن محمد _صلی الله علیه وسلم_؟) واتا* (چی ده‌ڵێت کتێبی پیرۆز سه‌باره‌ت به محمد _سه‌ڵات و سه‌لامی خوای لێ بێ_؟)، پاش ئه‌و کتێبه‌ی به‌ناوبانگترین نووسراوه‌ی تر خۆی ده‌رکرد له ژێر ناونیشانی ((هل الکتاب المقد‌س کلام الله؟)) واتا* (ئایا کتێبی پیرۆز وته‌ی خوایه؟). له ساڵی ١٩٥٩ی زاینی شێخ (أحمد دیدات) ده‌ستی له کار کردن کێشایه‌وه بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌رکێکی گه‌وره و گران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوانی (ڕاست و ناڕاست)، بۆ بانگه‌وزا و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، بانگه‌واز بۆ دینه ڕاسته‌قینه‌که‌ی په‌روه‌ردگار که هیچ گۆمانێکی تێدا نییه وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نه‌یاران و بۆختان چییه‌کانی دژ به ئیسلام، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کتێبه ئاسمانی یه‌کان وه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (نه‌صرانییه‌کان)، ئه‌وه بوو له‌و ماوه‌یه دا بانگه‌شه‌ی گفتوگۆی ده‌کرد و داوای ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌رکرد ده‌رهێنای ڕاستی یه‌کان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی گۆمان و گومڕابوونه‌کان که خاوه‌ن کتێبه ئاسمانی یه‌کان دوای که‌وتوون و بونه‌ته چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و وونکردنی ڕاستیه‌کان. له‌و ماوه‌یه چه‌نده‌ها کۆڕی تایبه‌ت و گشتی گێڕا‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاونی (نه‌صرانی) که پێیان ده‌وترێت (قه‌سیس) نمونه‌یان: کلارک ، جیمي سواجارت ، أنیس شروش. شێخ (أحمد دیدات) هه‌ڵسا به دامه‌زراندی په‌یمانگایه‌کی تایبه‌تی به (السلام) بۆ ده‌رکردنی بانگه‌واز کاری بانگه‌وازی کرد، وه ڕێکخراوێکی کیشوه‌ری بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له شاری (دیربان) له (باشووری ئه‌فه‌ریقا). شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توانیویه‌تی زیاتر له (بیست) په‌ڕتوك بنوسێته‌وه و له‌چاپیان بدات که ئه‌مڕۆ به ملیۆنه‌ها خه‌ڵک دراسات له‌سه‌ر په‌رتوکه‌کانی ئه‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن، وه به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵێک له‌و کۆڕانه‌ی که گفتوگۆ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دابوو ئه‌مڕۆ وه‌ک تۆمارکراوێک ماونه‌ته‌وه هه‌ڵگیراون وه خه‌ڵکێکی زۆر سودی لێ ده‌بینت و وه‌ک شتێکی زیندو له‌ناو خه‌ڵک دا پارێزگاری لێ ده‌کرێت وه ئه‌مانه‌ش بۆیه زۆر کاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر گه‌نجانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکای ئه‌و کیشوه‌رانه‌ی که به باشی له زمانی ئیگلیزی ئه‌گه‌یشت. ئه‌توانین بڵێن که بۆ سه‌ده‌ی خۆی کاریگه‌ریه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو وه دونیای ئه‌و کاته‌ی هاژان بوو هه‌تا ئه‌مڕۆ!. له‌سه‌ر ئه‌م کاره جوامێری و ماندونه‌ناسانه‌ی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی خه‌ڵاتی (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی جیهانی) به‌ده‌ست بێنێت له ساڵی ١٩٨٦ی زاینی _(جائزة الملک فیصل العالمیة لخدمة الإسلام). ئه‌مانه نمونه‌ی چه‌ند په‌رتوکێکی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات)ه: •ماذا يقول الكتاب المقد‌س عن محمد صلى الله عليه وسلم؟ •هل الكتاب المقد‌س كلام الله؟ •وكتاب الاختيار The Choiceوهو مجلد متعدد الأجزاء. •هل الإنجيل كلمة الله؟ • القرآ‌ن .. معجزة المعجزات. • المسيح في الإسلام. •العرب وإسرائيل صراع أم وفاق؟ •مسألة صلب المسيح بين الحقيقة والافتراء. •من حرّك الحجر؟ •الإله الذي لم يكن. سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی گه‌ڕانی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) له چییه‌وه بوو؟ له‌سه‌ر ئه‌م باسه شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) بۆی باس کردووین و ده‌ڵێت: له کاتێک له دوکانه کارم ده‌کرد، کۆمه‌ڵێک گه‌نج ئه‌هات بۆ دوکانه‌که ده‌یان زانی من موسڵمانم پرسیاریان لێ ده‌کردم ده‌یان ویست بمخه‌نه گێژاوی پرسیار و وه‌ڵامیکی گران که من هیچ زانیارم نه‌بوو له‌سه‌ری، ده‌یانوت: ئایا هیچ شتێک ده‌رباره‌ی فره ژنی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌زانیت؟ ئایا ده‌زانیت ئه‌و قورئانه له کتێبه‌کانی (یه‌هود) و (نه‌صرانیه‌کان) وه‌رگیراوه!! ئایا ده‌زانیت که (محمد) پێغه‌مبه‌ر نی یه؟...هتد وه شێخ ده‌یوت منیش هیچ زانیاریم نه بوو له‌و بارانه‌وه وه نه‌مده‌زانی له‌چی ئه‌دوێن، ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌مزانی ئه‌وه بوو من موسڵمانم و ناوم (ئه‌حمه‌د)ه وه نوێژم ده‌کرد هه‌روه‌ک چۆن باوکم ئه‌دی ئه‌ویش نوێژی ده‌کرد؛ ئه‌وه‌ی باوکم ده‌یکرد منیش دهمکردوه به‌بێ ئه‌وه هیچ بزانم له باره‌ی ئیسلامه‌وه، وه که ئێمه نابێت گۆشتی (به‌راز) بخۆم! نابێت شهرام بو ماده بێهۆشکه‌ره‌کان بخۆمه‌وه! وه شاههدی بده‌م به _لا إله إلا الله و أن محمد رسول الله_ ئه‌مانه هه‌مووی بۆ من جێگای پرسیار بوو وه به هۆی ئه‌وه‌ی من زۆر ئاره‌زووی خوێندنم ئه‌کرد پێم خۆش بوو که بخوێنمه‌وه، وه ده‌گه‌ڕام که ده‌ستی ڕێگا بگرم، زۆر گه‌ڕام و ڕۆژنامه وکتێبه‌کانم زۆر ده‌خوێنده‌وه و زۆریش ده‌گه‌ڕام به داوای ئه‌وه‌ی ڕاستیهکم چنگ که‌وێت، ئه‌وه بوو ڕۆژێک په‌رتوکێکم له ژێر ناونیشانی _(أظهار الحق) ده‌ستکه‌وت که به پیتی لاتینی نووسرابوو (izharulhaq) زۆر گه‌ڕام به دوایدا که به ئیگلیزی بیدۆزمه‌وه که واتاکه‌ی چی یه له کۆتایدا ده‌ستم که‌وت که ناوی (Truth Revealed) دانیشتم له‌سه‌ر زه‌ویه‌که و ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانم به‌رپه‌رچی ئه‌و که‌سانه بده‌مه‌وه که ده‌هاتن و منیان ده‌خسته ژێر باری پرسیارێکی زۆری بێ سه‌ره و به‌ره. ئه‌م پهرتوکهش زۆر له‌سه‌ر ئه‌و زۆڵم و سته‌مه‌ی که له هندا ڕووی دا بوو بۆ هۆی داگیرکه‌ران و کۆمه‌ڵه‌ی به گه‌ورکردنی موسڵمانان که هه‌یشه باڵی موسڵمانه‌کانیان به‌وه کوتابوو ده‌یان وت: (ئه‌گه‌ر هاتوو زله‌یه‌کیان دا به پانا گوێی ڕاست دا ئه‌و په‌نا گوێی چه‌پتی بۆ ئاماده بکه) ئه‌مه ببوه ته‌وقێک له گه‌ردنی ئه‌و خه‌ڵک ڕه‌ش ڕووته و وه ده‌زگاکانی به گاور کردنی ڕه‌ش و ڕووتی موسڵمان، ئه‌م په‌رتووکه سه‌ره‌تایه‌کی گه‌وره بو به چۆنێتی ده‌ست پێکردنی بانگه‌واز و کۆمه‌ڵک پرسیار و وه‌ڵام و چۆنێتی گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕافتاره ناپه‌سه‌نده‌ی که داگیرکه‌رانی (به‌ریتانی) ده‌یان کرده سه‌ر ئه‌و میلله‌ته. هه‌ر ئه‌و په‌رتوکه بووه سه‌ره‌تا ده‌ست پێکردن و خوێنه‌وه‌ی زیاتر و تێگه‌یشتنم بۆ ئیسلام و چۆنێتی گفت‌و گۆ کردن و ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بیره پڕ‌و پوچانه‌ی که خه‌ڵکانێکی نه‌فام ده‌یان کرده سه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک که هیچ شاره‌زا نه‌بوون له دینه‌که‌یان و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یشیان نه‌بوو له‌به‌ر که‌م ده‌رامه‌تی که بتوانن خۆیان شاره‌زا بکه‌ن وه له‌لایه‌کی تر ته‌وقی داگیرکه‌ریش له گه‌ردنیان بوو. نه‌خۆش که‌وتن و ماڵئاوای کردنی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات). له ساڵی ١٩٩٦ی زاینی دا شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توشی نه‌خۆشی (شه‌له‌ل) هات له ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی به‌ته‌نها (ده‌ماغی) به ساغ مابوو، له‌و کاته‌وه ئیتر شێخ که‌وته ژیر جێگا‌و نه‌یی توانی که ده‌وام بدات به‌و بانگه‌وازه ماندونه‌ناسه‌ی که له ڕێگای سه‌که‌وتنی وته‌ی حه‌ق و دینی ئیسلامی پیرۆز دا ده‌یکرد. له وکاته بوو که له (أسترالیا) گه‌ڕایه‌وه وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که وه‌ڵامی ئه‌و نامانه‌ی ئه‌دایه‌وه که هاتبوو بۆی که ڕۆژانه ژماره‌ی نامه‌کان ئه‌گه‌یشته (٥٠٠) نامه بێجگه چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنات که بۆی ده‌کرا و وه (فاکس) که بۆی ده‌هات چ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان له ڕێگای تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه. وه شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) زۆر به شێوه‌یه‌کی جوان له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ئه‌یان توانی وه‌ڵامی ئه‌و نامه و وته و نوسراوانه بداته‌وه که ڕووی تێ ده‌کردن وه زمانێکی تایبه‌تیان هه‌بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان. وه له و ده‌مه‌ی که توشی (شه‌له‌ل)ه‌که هات خێزانه‌که‌ی که ناوی خاتوو(حوا) بوو زۆر خزمه‌تی ده‌کردن وه به‌ده‌ور و پشتی دا ده‌هات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ماڵئاوای بکات و دونیا به جێ بهێلێت، به‌ڵام پێش وه‌فاتی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) نێرایه وڵاتی عه‌ره‌بی سعودیه بۆ چاره‌سه‌ر کردن، وه بۆ ماوه‌یه چاره‌سه‌ر کرا له‌وێ پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) وه بۆ دوا جار له‌وێ ماڵ ئاوای کرد له به‌رواری (٠٨/٠٨/٢٠٠٥) له ته‌مه‌نی (٨٧) ساڵیدا له ماڵه‌که‌ی خۆی له ناوچه‌ی (فیرولام) له ئیقلیمی (کوازولوناتال) له (باشووری ئه‌فه‌ریقا) دا له دوای ئه‌و ماوه‌یه‌کی درێژ که به نه‌خۆشی مابوه‌وه، شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) هه‌تا هه‌تایه بووه به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر (نه‌صراییه‌کان)، شێخ (أحمد دیدات) هه‌میشه له خزمه‌تی ڕێگای ئیسلام بوو له‌سه‌ر ده‌ستووری خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به بانگه‌واز و به گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌دوا که دینی ئیسلام دینی (بیر و هزر و گونجاوه، دینی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و ئاشتیه، دینی ڕاست و ڕوونکردنه‌وه‌ی (ناڕاستی)یه‌کان. داواکارین له خوای گه‌وره به ڕه‌حمی خۆی شاد کردبێت. ئامین ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبنی یه‌که‌م: ئه‌مه ته‌نها کورته‌یه‌که له‌سه‌ر ژیانی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) بۆ ناسینی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه له دونیا بانگه‌وازی بۆ ڕاستیه‌کان و دینی ئیسلامی پیرۆز، که جوامێرێکی و به توانایه‌کی سه‌رده‌مه‌ی سه‌ده‌ی (بیست) بوو. تێبینی دووه‌م: له‌م پێگه‌یه دا ئه‌توانێت گوێ له چه‌ن (محاظرات)ێکی شێخ ئه‌حمه‌د دیدات بگرت که (دۆبلاجی) عه‌ره‌بی کرداوه له‌گه‌ڵ زمانه ئیگلیزیهکهم . که پێکهاتووه له‌م چه‌ند (محاظرهیه) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هل عيسى رب؟ ئایا (عیسا) په‌روه‌ردگاره؟ الاستاذ احمد ديدات مع الدكتور أنيس شروش هل عيسى إله ؟ ئایا (عیسا) په‌رستراوه؟ الاستاذ احمد ديدات مع القس الدكتور ستانلي هل صلب المسيح ؟ ئایا (عیسا) له خاچدراوه؟ الاستاذ احمد ديدات مع القس البروفسور فلويد كلارك هل الإنجيل كلمة الله الحقه؟ ئایا (ئینجیل) وته‌ی خوایه به ڕاستی؟ الاستاذ احمد ديدات مع القس الدكتور ستانلي هل صلب المسيح حقيقة أم خيال؟ ئایا (عیسا) له خاچدراوه به ڕاستی یان ئه‌فسانه‌یه؟ الاستاذ احمد ديدات مع القس الدكتور روبرت دوجلاس ئه‌مه‌یش پێگه‌که‌یه http://www.truthway.tv/debates/deedatlist.htm