شێخ (عبدالحمید کشك) یه‌کێک بوو له گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ند ترین بانگه‌وزاکه‌ری که ده‌که‌وێته کۆتایی سه‌ده‌کانی بیست، وه جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خه‌ڵک له ووڵات و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گوێیان له (خطبة) ووتاره‌کان و قسه به‌پێزه‌کانی ده‌گرتن وه ووتاره‌کانی شێخ وه‌ک شتێکی زیندوو له ناو خه‌ڵک دا مه‌وه‌ته‌وه چ له ووڵاتی (میسر) و چ له ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی دا. شێخ (عبدالمحید کشك) له ووڵاتی (میسر) له ساڵی ١٩٣٣ز له دێی (شبرا خیت) که ده‌که‌وته پارێزگاری (البحیرة) له دایک بووه، نه‌خۆشی بووه هۆی له ده‌ست دانی چاوه‌کانی، وه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار بوو، باوکی له (ئه‌سکه‌نده‌ری) بوو، له ته‌مه‌نی (هه‌شت) ساڵی هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌رکردووه، وه توانی قوتابخانه ته‌واو بکات وه هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له (ئه‌زهری شه‌ریف) به پله‌یه‌کی زۆر باش وه کۆلێژی (أصول ا‌لدین) به‌ڵگه‌نامه‌ی هێناوه به پله‌ی زۆر باش. له سه‌ره‌تایی (شه‌سته‌کان) دامه‌زراوه له مزگه‌وتی (الطیبي) وه‌ک ووتار بێژێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ناوچه‌ی (السیدة) له پایته‌ختی میسر(قاهیره) وه له (الأزهر) به هه‌ما شێوه له ساڵی١٩٦١داوا کرا که ببێته لێپرسراوێک به‌ڵام قبوڵی نه‌کرد ، وه له ساڵی ١٩٦٤ بڕیاری دامه‌زراندی شێخ ده‌رچوو وه‌ک ئیمامێک له مزگه‌وتی (عین الحیاة) له شه‌قامی (میسر و سودان) له ناوچه‌ی (دیر الملاک) له پاش ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه پێکادانی ساڵی١٩٦٦ و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی کۆمه‌ڵانی موسڵمانان له په‌یامی سه‌رۆک (جمال عبدالناصر)، له وکاته دا ده‌ستی به‌سه‌ربوو و زیندان کرا له زیندانخانه‌ی (القلعة) پاشان گواستیانه‌وه بۆ زیندانخانه‌ی (طرة) له‌وێ ئازاد کرا له ساڵی ١٩٦٨، له‌و ماوه‌ی که زیندان کرا بوو توشی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازارێکی زۆر هاته به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌ش (شێخ کشک) به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی خۆی وه ماندوو نه‌ناسانه ئیمامه‌تی خۆی هه‌ر ده‌کرد له مزگه‌وتی (عین الحیاة). له ساڵی ١٩٧٢ ده‌سته‌ی کرد به بانگه‌وازی نه‌ترس و دلێرانه وه ووتاره‌کانی له ناو دڵی موسڵمانان ڕه‌گی داده‌کوتا و جێگای خۆی کردبووه له ناو دڵه راسته‌قینه‌کان وه ڕۆژانه به ناوی خوا ووتاری به‌پێز و سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ری خۆشه‌ویستی خوا (محمد المصطفی) صلی الله علیه وسلم ووتاره‌کانی ده‌ڕازایه‌وه دڵه‌کانی فراوان تر و پڕتر ده‌کرد له ڕاستی یه‌کان و ئیماندارانی په‌روه‌رده ده‌کرد له ناو مه‌دره‌سه‌ی ـ محمدی ـ هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه ده‌یفه‌رموو (ئا لێره تۆ نازانی ئێره کوێ یه؟ ئێره قوتابخانه‌ی محمدیه صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و مزگه‌وته به سه‌دان و هه‌زاران نوێژخوێنانی ئیمانداری تێ ده‌ڕژا و به گه‌رمی یه‌وه چاوه‌ڕێی ووتاره‌کانی شێخیان ده‌کرد، وه له ساڵی ١٩٧٦ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو به ووتاره جه‌رگبڕه‌کانی، وه به‌تایبه‌تی له کاتی (کامب دیفید) که ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تی ئه‌وایان نابووه پاڵی که ئه‌مه موسڵمانێکی تاوانباره وه وێنه‌یه‌کی (موسڵمانێکی توندڕه‌ویان) دابووێ له میسر دا له‌هه‌موو ڕووه‌کانی بواری ژیاندا، هه‌ر بۆیه بۆ جارێکی تر ده‌ست به‌سه‌رکرایه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له ساڵی ١٩٨١ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ له سیاسته‌مه‌دارانه که نه‌یار بوون به ده‌سه‌ڵاتدارانی (میسر) ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می بڕیاره‌کانی (سبتمبر) به‌ناوبانگی سه‌رۆکی پێشووی میسر (محمد أنور السادات) بوو، وه له ساڵی ١٩٨٢ بۆ جارێکی تر ئازاد کرایه‌وه به‌ڵام نه‌یان هێشت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌ی که ئیمامه‌تی تیا ده‌کرد وه به‌ربه‌ستان لێ کردوو که به هیچ جۆرێك بۆی نه‌بوو که ووتار بڵێت و وانه‌یش بڵێته‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ک شێخ (عبدالحمید کشك) ڕازی نه‌بوو که ووڵاتی (میسر) به‌جێ بهێڵێت و بڕوات بۆ یه‌کێک له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان یان ئیسلامییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شکه‌نجانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ئه‌بوویه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ووتارانه‌ی که ده‌یدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر، له ساڵی ١٩٧٣ چوو بۆ ئه‌نجام دانی حه‌ج له ماڵی خوای گه‌وره، وه زۆر به گه‌رمی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که چه‌ند په‌رتوکێک ده‌ربکات که ژماره‌یان گه‌یشته ١١٥ په‌رتوک، له ماوه‌ی ١٢ ساڵی یان بڵێن له ماوه‌یه‌ی که ده‌که‌وێته نێوان ساڵی ١٩٨٢ هه‌تاکو هاوینی ساڵی١٩٩٤ ، وه یه‌کێک له‌و په‌رتوکانه (چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران) وه کۆمه‌ڵێک له فه‌تواکان وه توانی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز بکات وه ناوی ته‌فسیره‌که‌یشی له ژێر ناونیشانی (في رحاب القرآ‌ن)، وه به چه‌نده‌ها له ووتاره‌کانی به‌شێوه‌ی تۆمارکراو هه‌ڵگیراوه هه‌تا ڕۆژانی وه‌ک ئه‌مڕۆ ئیمانداران سوودی لێ وه‌رده‌گرن که له مزگه‌وتی (عین الحیاة) فه‌رموو بووی. وه چه‌ندها جار داوای لێ کراوه که بیکه‌نه لێپرسراوی (ئه‌زهر) بۆ گه‌ڕانه‌وی ئه‌زهری شه‌ریف بۆ ئه‌و پله وپایه‌ی که هه‌بوو وه گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆری بانگه‌واز و وانه ووتنه‌وه له ئه‌زهر، به‌ڵام شێخ (عبدالحمید) بینی که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری وه‌رگرێت وه‌ک لێپرسراوی ئه‌زهر ئه‌بێته هۆی ده‌رچوون و دواکه‌تنی له بانگه‌واز و وانه ووتنه‌وه‌کانی که به‌هۆی ئه‌و ووتارانه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوی باوه‌شی ئیسلام، هه‌ر بۆیه به هه‌زاران مزگه‌وتی کردوه‌ته جێگای بانگه‌واز و وه مزگه‌وته‌کانی له بازگه‌ی به‌ندایه‌تی به‌ستراو ده‌رکرد بۆ ناو به‌ندایه‌تییه‌کی بانگه‌وازکه‌ر و بانگه‌شه‌که‌ر که له بڵدگۆکانی (محرابه)وه مێشکی ئیماندارانی په‌روه‌ده ده‌کردوه به فه‌رمووده‌کانی خوای په‌روه‌ردگار و به ئه‌خلاقه شیرینه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان صلی الله علیه وسلم، له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا دا چ له ڕووی بیر‌و بۆچۆن چ له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی چ له ڕووی سیاسی. مخابن له ڕێکه‌وتی ٦/١٢/١٩٩٦ له مزگه‌وت له ڕۆژی جومعه دا کاتێکدا که ڕووبه‌ڕووی قیبله وه‌ستا بوو له به‌رده‌ستی په‌روه‌ردگاری گیانی پاکی سپارد و گه‌ڕایه‌وه ژێری ڕه‌حمی په‌روه‌ردگاری له ته‌مه‌نی (شه‌ست و سێ) سالێ دا. خوای گه‌وره‌ی به ڕه‌حمی فراوانی خۆی ڕه‌حمی پێ بکات.