سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زومبی ئەناسی...؟ پاڵەوانی موسوڵمان.؟
زومبی ئەناسی...؟ پاڵەوانی موسوڵمان....!!! وێنەکەی شێوێنراوەو شێوەیان گۆڕیوە بەشێوەیەکی دزێو و ناشیرین. زومبی کێیە...؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1488


زومبی ئەناسی...؟ پاڵەوانی موسوڵمان....!!!

وێنەکەی شێوێنراوەو شێوەیان گۆڕیوە بەشێوەیەکی دزێو و ناشیرین.

زومبی کێیە...؟ 

ئەو زومبیە کێیە کە لەسەر شێوەی مردووی زیندووبوەوە لە فلیمەکان و ڕاگەیاندندا دەری دەخەن، و منداڵی پێ دەترسێنن...، کێیە؟!
زومبی، ئەو موسوڵمانە پاڵەوانە، ناوی (جنجا زومبي)یە، کەسایەتیەکی گەورە و پاڵەوانێکی وڵاتی ئیسلام بوو لە بەڕازیل، لە ڕەگەزی ئەفریقی بوو.
(جنجا زومبي)، بە ڕەشە ئازاکە ناسرابوو، دوای داگیرکردنی بەڕازیل لەلایەن پورتوگالیەکان دەرکەوت، دوای هێرش کردنەسەر کەناراوەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ئەفریقیای ڕۆژئاوا، لەساڵی(۱٥۳۹) و دەسگیرکردنی خێزانەکەی و گواستنەوەیان بەکەشتی، بەمەبەستی دەستکەوتنی دەستی کار و کردنیان بەکۆیلە، دووریان خستنەوەو بەزۆر کردیانن بە نەسڕانی.
لەساڵی(۱۷۷٥)، ئەم پاڵەوانە دەرکەوت، هەڵسا بە بانگەوازی کردنی خەڵک بۆ بیروباوەڕی ڕاستی ئیسلام و هاندانیان بۆ ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی، کاتێکیش شوێنکەوتوانی ژمارەیان زۆر بوو، دەوڵەتێکی ئیسلامی بچوکی لەناو بەڕازیل ڕاگەیاند و بالمیراسی بە مەڵبەندی وڵاتەکەی دانا.
دوای دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە ئیسلامیە، نەسڕانیەکان هەموویان لەدژی ئەو دەوڵەتە یەکیان گرت بۆ لەناوبردنی، لەو پێناوەدا، لەماوەی چەندین ساڵدا، چەندین هەڵمەت و هێرشی نەسڕانییان بۆسەری ئەنجامدا، بەڵام نەیانتوانی بەسەریدا زاڵبن و لەناوی ببەن، هەڵمەت لەدوای هەڵمەت تێکی دەشکاندن، ماوەی پەنجا ساڵ بەرگەی ئەو هەڵمەتانەی گرت. 
بەڵام بەهۆی زۆری ئەو هێرش و پەلامارانە، و بەهاناوە نەهاتنی لەلایەن هیچ کەسێکەوە، بەرەبەرە دەوڵەتەکەی بەرەو لاوازی دەڕۆشت، هەروەها ناپاکی و خێیانەت لەناویاندا دەرکەوت، دواتر بوە هۆی ڕوخانی دەوڵەتەکە، و جنجا زومبیش تیاچوو... .
کاتێ پورتوگالیەکان لاشەی ئەو سەرکردە پاڵەوانەیان دۆزیەوە، زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا کرد، بەشێوەیەک هاتن سەریان بڕی، دەست وپەل وتەواوی ئەندامەکانی لاشەیان بڕی و پیشانی خەڵکیان دا.

زۆر بەخراپییش مامەڵەیان لەگەڵ شوێنکەوتوانیدا دەکرد، بەکوشتن، و کڕین و فرۆشتنیان لە بازاڕی کۆیلایەتی دا. ئەم کارو کردەوەیە لەگەڵ شوێنکەوتوانیدا بۆماوەی بیست ساڵ درێژەی کێشا، تاکو وای لێهات جنجا زومبی مێژویەکی نەما و باس و خواسی بڕایەوە.

ئینجا سەلیبیەکان و سەهیۆنیەکان بەڕابەرایەتی کەنیسە، چەندین هەڵمەتیان لە هۆڵیود دەستپێکرد بە دەرخستن و نیشاندانی چەندین کەسایەتی شێوێنراو بەناشیرین ترین و قێزەونترین شێوە، و کاری وەحشیگەرانە بۆ شێواندن و لەناو بردنی کەسایەتی جنجا زومبی پاڵەوان و موسوڵمانان بەگشتی.

ئائەوەیە مێژووی زۆمبی، کە ئەمڕۆ ئێمە لە فلیمە سینەماییەکان و یاریە ئەلکترۆنیەکاندا دەیبینین. 

جا ئەو شێوە مامەڵەیە بەڕق و قینەوە، لەدوژمن بەرامبەر ئیسلام و موسوڵمانان و ڕەمزەکانمان، ئاساییە، بەڵام زۆر شورەیی و نەنگیە بۆ موسوڵمان کە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانی نەناسێت و بەو ئاسانیە ون بکرێن لە مێژوودا... .

و: حسن محمود
🌹🌹🌹

  ژمارەی بینین 1359

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram